هەواڵ

هەڕەشەیەکی مافیا ئاسا بۆ سەر بزاڤی خزمەت لەلایەن دەستە ڕاستی ئێردۆغانەوە

لەسەر دۆسیەکەی زەڕڕاب هەڕەشەی لەو ٢٥٠ هەزار کەسەی تورکیا و ١ ملیۆن ناسراو و خزمی ئەوان دەکات.

ئایدن ئوناڵ پەڕلەمانتاری ئاکەپە و ڕاوێژکار و نوسەری دەقی بەیاننامەکانی ڕەجەب تەییب ئێردۆغان، لە نوسینێکیدا لە گۆشەی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق با ئاشکرا ڕایگەیاند کە دەتوانن هێزی دەوڵەت بە شێوەیەکی مافیاییانە بەکاربهێنن.

نوسینەکە کە لە ١٨ ماددە پێکهاتبوو لەسەر دەرئەنجامی کەیسەکەی زەڕڕاب لە ئەمریکا، ئوناڵ لە نوسینەکەیدا دوو بابەتی کۆتایی بۆ بزاڤی خزمەت جیاکردبووەوە.

ئوناڵ بە هۆی دۆسیەکەی زەڕڕابەوە ئاماژەی داوە بە “قورسترکردنی ژیانی” هاوسۆزانی خزمەت لە تورکیا کە ڕێژەیان لە ٢٥٠ هەزار کەس زیاترە. ئوناڵ بەمەوە نەوەستاوە و بە شێوازێکی مافیاییانە “خزمەکانیشیانی” بۆ بابەتەکە زیاد کردووە.

ئوناڵ خزم و کەسی لایەنگران و هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت کە نزیک ١ ملیۆن کەس دەبن خستبوویە چواچێوەی هەڕەشەکەیەوە. تەنانەت ئەمەش بەس نەبوو بۆ ئوناڵ هەڕەشەی لە سەرجەم شوێنکەوتوانی بزاڤی خزمەت کرد لە سەرانسەری دونیا.

بڕگەی ١٧ و ١٨ لە نوسینەکەی ئایدن ئوناڵ بەم شێوەیە:

١٧. پەرۆشییەکەی فەتحوڵڵا گولەن، ماوەیەکی زۆرە لە مێشکیدایە. بۆ ئارام کردنی دەروونی خۆی و تۆڵە سەندنەوە لە ئاک پارتی و ڕەجەب تەیب ئێردۆغان، بە پەرۆشەوە لە کەسەکەی زەڕڕابدا بە ڕێکاری سیخوڕی هاوکاری لۆجستی پێشکەش بە ئەمریکا کردووە و دەکات. لە کاتێکدا لە تورکیادا زیاد لە ٢٥٠ هەزار کەسی “بێ مێشک” هەیە کە هەڵنەهاتوون و نەیانتوانیوە هەڵبێن، نزیکەی ١ ملیۆن خزم و کەس و کاری ئەوانیش هەن. دۆسیەکەی زەڕڕاب دۆخی لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن لە تورکیا قورستر دەکات.

١٨. بەکارهێنانی کەیسەکەی زەڕڕاب وەک هێرشێکی سیاسی دژ بە تورکیا دۆخی لایەنگرانی گولەن لە تورکیا و سەرانسەری جیهان قورستر و خراپتر دەکات لەو دۆخەی ئەمڕۆ تێیدان.

http://aktifhaber.com/gundem/erdoganin-sag-kolundan-hizmete-mafya-usulu-tehdit-h108178.html

Show More
Back to top button