هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

هەورازی سەخت و میهرەبانی

وتاری ئەمڕۆی م. فەتحوڵڵا گولەن 12.02.2018

هەورازی سەخت و میهرەبانی

دەبێت ١٠ جار بیر بکەیتەوە ئینجا جارێک قسە بکەیت. دەڵێن ئەمە قسەی لوقمانە سەلامی خودای لەسەر بێت. لێی دەپرسن بە نرخترین ئەندامی لاشەی بوونەوەرێ چیە؟ یاخود پێیان دەڵێت بڕۆن بە نرخترین ئەندامی لاشەی بوونەوەرێکم بۆ بهێنن، هەریەکەو لای خۆیەوە بەشێکی دەهێنێت کە گوایە بە نرخترینە، ئەویش لای خۆیەوە دڵ و زمانی ئاژەڵەکە دەهێنێت.

دەڵێن خراپترین ئەندام بهێنن، دووبارە هەر ئەو دوانە دەهێنێتەوە، کەواتە ئەم دوو ئەندامە بە نیسبەت باشی و خراپی مرۆڤەوە دوو پێکهاتەی زۆر گرنگن…

دڵ دەبێت هەمیشە لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاست و دروست لێ بدات، زمانیش دەبێت هەوڵی ئەوە بدات کە ببێتە وەرگێڕ و تەرجومانی ئەو. دەبێت ئەو شتانەی بە دڵیدا نایەت باسی لێوە نەکات.

هەروەها دەبێت مرۆڤ هەمیشە شتی باشیش بە دڵیدا بهێنێت، شتی جوانی تێدا دروست بکات، دەبێت هەمان شتی جوانی ناو دڵیشی بە دەمیدا بێتە دەرێ.

گەر مرۆڤ وابەستەی دڵی نەژی و زمانی لە ژێر فەرمانی دڵیدا نەبێت، بێ ئەوەی ئاگای لە خۆی بێت، لە شوێنێکدا کە پێی وایە بە کارێکی دروستکەرانە هەڵدەستێت، وێرانکاری دەهێنێتە مەیدان.

قسەیەک هەیە دەڵێت گەر دڵت وە گوڵ بێت، بە هەر شوێنێکدا بڕۆیت وەک بازاڕی بۆن فرۆشان بۆنی خۆشی لێ دەبارێت…

بەڵام گەر دڵ وەک داری زەقوم بوو، پەنا بە خودا، بڕۆیتە هەر شوێنێک دڕکێک بە مرۆڤەکاندا دەچەقێنیت…

بۆیە دەبێت لەو لایەنەوە دڵ بخەینە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆمان و دەروازە شەیتانیەکان دابخرێت و، پاشان زمان بخەینە ژێر فەرمانی ئەو، مەگەرنا مرۆڤ لە کاتێکی بە تەمای دروستکردن دەبێت، وێرانکاری بە دوای خۆیدا دەهێنێت…

شیعرێکی فارسی هەیە دەڵێت:

کەعبە بەیتی ئیبراهمی ئازەرەست

دڵ بەیتی خودایی ئەکبەرەست

کەعبە بینای ئیبراهیمی کوڕی ئازەرە و ئەو دروستی کردووە، دڵ ماڵی خودای گەورەیە، شوێنی تێڕوانینی خودایە و خودا لەوێدا دەردەکەوێت…

هەمیشە دەڵێن دەبارێتە ناو دڵان و لەوێ خێمەی خۆی هەڵ دەدات، ئەمانە دەستەواژەی موتەشابیهن، دەبێت ئەوە بزانین کە خودا لە  کات و شوێن و خۆدانە پاڵ شتێک بەریە…

ناخوا و ناخواتەوە و کاتی بەسەردا تێناپەڕێت، خودا بەریە لە هەموو ئەمانە…

لە گۆڕانکاری و هەڵگەڕانەوە و هەموو جۆرە شکڵێک بەریە، ئەمانە بە نیسبەت خوداوە سیفاتی ئەرێنین و نادرێنە پاڵی…

هەر بۆیە ئەم دەستەواژانە دەبێت بە شێوەی متشابه لێ تێبگەین، دەرکەوتنی خودا لە دڵاندا وەک دەرکەوتنی خۆر نیە، هەروەها وەک دەرکەوتنی بونەوەرێکی نورانی وەک جوبرەئیل و ئیسرافیل و میکائیل نیە…

دەرکەوتنی خوداییە بە شێوەیەکی گونجاوە لەگەڵ زاتی گەورەی خۆی…

دەرکەوتنێکی وەهایە وەک ئەوەت لێ دێت کە گەشتبیتە لوتکەی ئەوەی ئەوت بینیبێت، لایەنی کەم دەگەنە ئەو لوتکەیەی کە ئەو هەمیشە ئێوە دەبینێت…

لەم ڕوەوە کۆنتڕۆڵکردنی دڵ، بە ڕادەی ئەوەی ببیتە مرۆڤی دڵ زۆر گرنگە…

 لە سەروی هەموو ئەم تایبەتمەندیانەوە سۆز و میهرەبانی و لێبوردەی و بەزەیی لە پاڵ ناسینی خودادا، ئەمانە شتی زۆر گرنگن…

ئەمە دووبارە قسەیەکی پێشووترمان بیر دەخاتەوە، بەزەیی مرڤێک بۆ بوونەوەرەکانی چواردەوری پەیوەندیەکی ڕاستەوانەی هەیە لەگەڵ ئیمان و باوەڕی بە خودا…

بەڵێ پەیوەندیەکی ڕاستەوانەی هەیە و هەمیشە لە کەوانەیەکدا ئەمە دەخەینە ڕوو، بەشی مرۆڤێک لە ئیمان و باوەڕ بە خودا، بە ڕادەی ئەو سۆز و میهرەبانیەیە کە بەرامبەر بوونەوەرەکانی چواردەوری هەیەتی…

چەندە میهرەبانی هەبێت بەرامبەر بوونەوەرەکانی چواردەوری، وابزانم لێرەدا ژینگە پارێزان وانەیەکی باش وەردەگرن، مافی ژیانی مێروولەیەکیش زۆر گرنگی هەیە… مافی ژیانی مێشێک زۆر گرنگە، ئیدی نازانم چەندە دەژین، دوو مانگ دەژین یاخود ٣ مانگ، ڕێزگرتن لەو ماوەیەی ئەوانی تێدا دەژین زۆر گرنگە و بەشێکە لە پاراستنی سروشت، نابێت پێی بنێیت بە مێرولەیەکدا ئەویش ژیانی هەیە و مافی ژیانی خۆی هەیە، میهرەبانی مرۆڤ بەرامبەر بوونەوەرەکان بە ڕێژەی ئیمان و باوەڕێتی بە خودای گەورە، لە حەدیسێکی شەریفدا هاتووە:

مَنْ لاَ يَرْحَمُ، لاَ يُرْحَمُ

ئەوەی بەزەی نەبێت بەرامبەر بوونەوەرەکان، خوداش بەزەیی پێدا نایەتەوە، گەر کاری ناحەقی بکات و زوڵم بکات و زۆردار و خۆ سەپێن بێت، کاریان زۆرداری و داگیرکاری و خۆ سەپاندن بێت، کاریان دەست گرتن بێت بەسەر سەروەت و سامانی خەڵکدا، هەوڵی کوشتنیان بدات، زیان بە مرۆڤەکان بگەیەنێت و یاخود بیانخاتە زەرەرەوە، تەنانەت گەر لەبەر خاتری چەند کەسێک زیان بە کەسانێکی تر بگەیەنێت…

ئیدی دەتوانین بڵێین ئیمانی ئەو کەسە بەو ڕادەیەیە…

  لەبەر ئەوەی بەزەیی نیە، ئەهلی ئاسمانەکانیش بەزەییان بەودا نایەتەوە، ئەوەی لە سەرو ئاسمانەکانەوەیە بەزەیی بەودا نایەتەوە، هەروەها لە حەدیسێکی تردا هاتووە:

ارْحَمُوا مَنْ فِي الْأَرْضِ يَرْحَمْكُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ

ئێوە سۆز و میهرەبانیتان هەبێت بەرامبەر ئەوەی لەسەر زەوی دەجوڵێتەوە، با ئەوەی لە سەرو ئاسمانەکانەوەیە بەزەیی بە ئێوەدا بێتەوە…

ئیدی لە سۆز و بەزەیی فریشتەکانەوە بیگرە هەتا دەرکەوتنی سۆز و بەزەیی خودا، ئەمە شتێکە دەبێت لە چوارچێوەیەکی فراواندا بیری لێ بکەینەوە و لەم ڕوەوە گرنگی زۆری هەیە…

ئەمە یەکێکە لەو شتانەی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا لە دەستمان داوە…

واز بێنە لەوەی مێشێک یاخود مێرولەیەک و هەنگێک دەکوژێت، لە دینی ڕوون و ئاشکرای ئیسلام تێنەگەشتووین، تەنانەت بەرامبەر مرۆڤ کە خودا بە شایەنی “احسن تقویم” ئەفراندویەتی، لە زوڵم و زۆرداری و ستەملێکردن ناوەستێتەوە، لە سینەی مرۆڤەکاندا هەستێکی وەحشی و دڕندانە سەری هەڵداوە، کاتێک سەیری دەموچاویشیان دەکەیت هەست بەوە ناکەیت پەشیمان بن لەو کارانەی ئەنجامیان داوە، ئەوەی کردویانە لە زوڵم کردوویانە، هەتا بینەقاقایان لە زوڵمکردندا نوقم بوون، بەڵام کاتێک سەیری چاوەکانیان دەکەن دەڵێن ” هل من مزید؟”، دەڵێن لەمەش زیاتر هەیە ئەنجامی بدەن؟ قۆڵێکی پەڕاندووە، دەڵێت دەبێت قۆڵەکەی تریشی بپەڕێنم، قۆڵەکەی تریشی دەپەڕێنێت، دەڵێت پێویستە ملیشی بپەڕێنم، دەڵێت مادام ملیم ئەمم پەڕاندووە پێویستە ملی کەسە نزیکەکانیشی بپەڕێنم، هەرکەسێک بە تەلەفۆنیش پەیوەندی پێوە کردبن لە کەناڵێکی جیاوازەوە، پێویستە ملی ئەویش بپەڕێنم، چۆن کەسی باوەڕدار لە بابەتی ئیماندا تێر خواردنی نیە و دەڵێت ” هل من مزید؟”، داوای ئیمانی زیاتر لە خودا دەکات، کەسانێکی مەحروم و بێ بەش لە سۆز و بەزەیی کە پڕە لە ڕق و کینە و نەفرەت بەرامبەر کەسانی تر، بە هیچ شێوەیەک لە ڕ ق و کینە و زوڵم و ستەم تێرخواردنی نیە…

چەندە زوڵم بکەن، دەڵێن تۆ بڵێی لەمەش زیاترمان پێ بکرێت، دەڵێن فڵان شتمان ئەنجامدا، بەڵام ئەم ڕەفتار و مامەڵەیەمان بە نشوستی و سەرشۆڕی کۆتایی هات، تۆ بڵێی چ تەڵەیەکی تریان لە دژ ئەنجام بدەین،هەتا بەسەر ئەمانەدا زاڵ بین…

واتە بە زوڵمەکەمان بکەین بە چەندین قات و دووجا و سێجای جارانی بکەین، یاخود سێجای سێجا زوڵم بکەین، لە ٣ ڕەهەندەوە بۆ ٤ ڕەهەند و هەتا دەگاتە قوڵایی هەشت ڕەهەند زوڵمیان بەرامبەر ئەنجام بدەین…

بە هۆکاری زۆر سادە، گەر پەیوەندی بە کەسێکی تاوانبارەوە هەبێت، گەرچی لە یاسای مۆدێرن و یاساکانی ئیسلامیشدا هاتووە، تاوان تایبەتمەندە و سزاکەشی هەر بە تایبەتمەندی پەیڕەو دەکرێت بەسەر ئەنجامدەرەکەیدا، گەر دایکی یاخود باوکی بێت، یاخود هاوسەر و براکەشی بێت، بە هۆی گوناحی ئەوانەوە ناتوانیت سزای بدەیت…

بە هیچ شێوە و جۆرێک ناتوانیت سزای بدەیت، ئەوانەی تێرخواردنیان لە زوڵم نیە و سینەیان مەحرومە لە بەزەیی، کارەکەیان هێندە سوک کردووە، چارۆکەیان بە شێوەیەک لە دەریای زوڵمدا هەڵداوە، پەنا بە خودا درەنگ یاخود زوو دەیانگەیەنێتە دەریای شەیتان…

وایان لێ دەکات هاوشانی شەیتان بن، کێ دەزانێت لەوە دەچێت شەیتانیش خۆی لەوان بە دوور بگرێت و بڵێت منیش بە ڕادەی ئێوە خراپەکار نیم و خۆی لێیان بە دوور بگرێت، تەنانەت شەیتان!!!

بەزەی و سۆز و نەرمونیانی ئەوانە سیفاتە بەرزەکانی مرۆڤن، مرۆڤ لە ڕێگەی ئەمانەوە دەتوانێت مرۆڤایەتی خۆی پشان بدات.

دڕندەیی لە ئاژەلەکاندا هەیە، دان جیڕکردنەوە و لیک فڕێدان، لەکەدارکردن و وەڕە وەڕ و ترس خستنە ناو دڵی مرۆڤەکان، خودا ئەمانەی بەو ئاژەڵانە بەخشیوە، وابزانم ئەمەش هەموو کاتێک لە ئاژەڵاندا دەرناکەوێت…

لە زۆر موناسەبەی جیاوازدا باسم کردووە، لەو فیلمە دۆکۆمێنتاریانەی باسی ئاژەڵان دەکات، یەکێک لە بەور یاخود پڵنگ پشان دەدات، بینیم کە مەیمونێک دەگرێت، بە زیندووی دەیگرێت، کاتێک دەیگرێت بۆری هەناسەی دەگرێت و دەیخنکێنێت، ئەو ئاژەڵە دڕندانە دەزانن ئەو ئاژەڵانە چۆن دەخنکێنن، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بەمە دەڵێن هەستی سروشتی، ئێمە پێی دەڵێین ئاڕاستەکردنی خودایی، ئەمانە لە بەر پەیاکردنی بژێوی ژیانیان ئەنجامی دەدەن، تەنانەت ئێمەش هەندێک لە ئاژەڵەکان سەردەبڕین و بە جوانی دەیانخۆین، ئەمەیانم لە کەوانیەکدا وت، چونکە ملی دەگوشێت مەیمونەکە دەمرێت، بەڵام مەیمونەکە لەو کاتەدا بەچکەیەکی لە سکدا دەبێت، لەو کاتەدا بەچکەکەی دەکەوێتە خوارەوە، ئەمە شتێە بە چاوی خۆم بینیومە، کاتێک پڵنگەکە بەسەر دارەکەدا سەری دەخات، بەچکەکەی دێتە دەرەوە، پڵنگەکە یەکسەر ڕاوەکەی واز لێ دەهێنێت و دەچێت بە لای بەچکەکەوە، وەک ئەوەی خۆشی بوێت دەیلێسێتەوە، وەها دەهاتە بەرچاوم کە سەیری ڕاست و چەپی خۆی دەکرد و بیری لەوە دەکردەوە کە خۆی و مەیمونەکە لە دوو ڕەگەزی جیاوازن، بیری لەوە دەکردەوە کە ناتوانێت هیچی بۆ بکات، بۆ نمونە ناتوانێت شیری پێ بدات، چونکە بۆی ناخورێت، بە چاوی خۆم بینیم بە چاوی بەزەییەوە سەیری چواردەوری خۆی دەکرد کە شتێکی بۆ بکات…

جارێکی تر ورچێکم بینی خۆ دەزانن “دب” چیە؟ ورچ لە زمانی عەربیدا دبە، باڵندەیەکی هەڵگرتەوە کە کەوتبووە ناو ئاوێکەوە، هەرچۆنێکی کردبێت بە دەستی لە ئاوەکە دەریهێنا، دواتر وەک ئەوەی کارێکی قارەمانانەی ئەنجام دابێت، لە ناو هێلانەکەی خۆی داینایەوە و ئەویش بە  دڵخۆشیەوە لە پاڵیدا ڕاکشا و خەوت…

کاتێک سەیری ئاژەڵان دەکەین، کە ئەم کارانە بۆ بژێوی ژیانیان ئەنجام دەدەن، هەروەها بشڵێن ئێمەش هەمان کار دەکەین هەندێک جار، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا هەندێک لە تاغوتەکان ئەوانەی فەرمانڕەوایی قەدەری مرۆڤەکان دەکەن، دەڵێن فڵان و فیساریش پەیوەندی بە ئێوەوە هەیە، دەڵێن ئێوە پەیوەندیتان بە یەکەوە هەبووە و هەمان  سیستەم و هێڵی تەلەفۆنتان بەکار هێناوە، کەواتە ئێوەش تاوانبارن، بمبورن کە وا دەڵێم، بە هۆکاری پڕ و پوچ، سزای مرۆڤەکان دەدەن و زوڵمیان لێ دەکەن، زیندانیان دەکەن و بانگەشەی درۆ و هەڵبەستراویان لە دژ ڕێک دەخەن، لە ڕێگەی ئەم دۆسیەی دادگاکانەوە ترس دەخەنە دڵی مرۆڤەکانەوە، هەروەها گوزەرانی هاوڵاتیان تێک دەدەن، لەوەش زیاتر لەسەر شێوازی دان پێدانان، بوختان نامە دەنوسنەوە و دەیخەنە بەردەمیان و واژۆیان پێ دەکەن، بە زۆر واژۆیان پێ دەکەن لەسەری، هەر بۆیە چەندین کەسی بوختانچیان لە بەرژەوەندی خۆیان دروست کردووە، ئەوان پێی دەڵێن دانپێدانەر، چەندین بوختانچیان دروست کردووە، یان ئەوەتا لە ترسا یاخود لە ژێر کاریگەری ئەو دەرمانەی دەرخواردیان داوە، لەبەر ئەوەی ئاگای لە خۆی نەماوە قسەی پێ دەکەن، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ئەمانە وەک شتێکی ئاساییان لێهاتووە.

ئەمانە زۆر بە ئاسانی ئەنجام دەدرێت و زاڵمان بە ئاسانی ئەنجامی دەدەن.

خائینەکان، فاسقەکان، مولحیدەکان، مونافیقەکان ئەنجامی دەدەن…

لە بەرژەوەندی خۆیان زۆر بە ئاسانی هەڵدەستن بەم جۆرە کارانە، لە پێناو بەرژەوەندی و کەیف وسەفای خۆیان…

لە کۆنەوە تا ئێستا ئەم جۆرە ئارگومێنت و بەهانانە بەکار هێنراوە، بەڵام هەریەکە و بە گوێرەی سەردەمی خۆی، فیرعەون چی کردبێت، ئامنۆفیس و ڕامسێس و ئیبنو شەمسیش هەمان شتی کردووە، سێزاریش بەهانە و پاساوەکانی سەردەمی خۆی بەکار هێناوە، لینینیش پاساوەکانی سەردەمی خۆی بەکار هێناوە، ستالینیش شتەکانی سەردەمی خۆی بەکار هێناوە، هیتلەریش بە هەمان شێوە، کاتێک لە شێوازی زوڵمەکەیان ورد دەبینەوە، یاخود گەر بە شێوەیەکی تەجریدی یان هەمەکی وێنەیانت کێشا، دەبینیت کە کاریگەری سەردەمی خۆیان پێوە دیارە و بەڵام هەموویان لە یەک دەچن…

دەبینن ئەوەی قەزافی و سەدام و عەلی عەبدوڵڵا ساڵح ئەنجامی داوە هەمان شتە، هەموو کات هەمان شتیان پشان داوین، لەوە دەچێت جیاوازی سەردەمەکان هەندێک گۆڕانکاری تێیاندا دروست بکات، بەڵام ئێوە لە ڕووتەختەکەیدا هەمان  نەخشی کەسانی پێشتر بەدی دەکەن، ئەمە بە واتای لە دەستدانی سۆز و بەزەیی دێت لە مرۆڤەکاندا، بمبورن کە وا دەڵێم ئیتر نازانم دەمبورن یان نا؟ ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە مرۆڤ دەچێتە ئاستی ئاژەڵ و بگرە لە خوار ئەویشەوە دەبێت…

أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ

مادام قورئانی کەریم بەم شێوەیە باسیان دەکات، واتە ئەمە شیاوی ئەو کەسانەیە تەنانەت لە زمانی پاکوبێگەردی قورئاندا، ئەمە واتای ئەوەیە کە گەر ئەو لێکچواندنەی بەکار نەهێنایەوە بە شێوەیەکی تر ئاماژەی پێ نەدەکرا…

مەگەرنا قورئان هەموو شتێک بە شێوازێکی وەها جوان دەردەبڕێت، لە هیچ بەستە و ئاوازێکدا ئەو جوانیە بەدی ناکەیت…

بەڵام سەبارەت بەو مرۆڤانە دەفەرموێت أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ

هەروەها دەفەرموێت كَمَثَلِ الْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًا 

کەسێک خۆی کردووە بە سواری، ئەوەی زانستەکەی ناکات بە کردار، ئەوەی خاوەنی زانستێکی وشک و برنگە، قورئان بەو جۆرە پێناسەی ئەو جۆرە کەسانە دەکات، هەروەها باسی جۆرێکی تر لە مرۆڤ دەکات کە دەفەرموێت :

کمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ

گەر ڕاوی بنێیت یاخود نا، سەگ پیشەی ئەوەی زمانت لێ دەردەکێشیت و بە ڕووتدا هەڵدەشاخێت، ئەمە وشەیەکی عەرەبیە و هاتۆتە زمانی تورکیشەوە، لە ڕوی دەربڕینەوە لە یەک دەچن،  یلهث…

قورئانی کەریم کاتێک باسی زاڵمان دەکات، یەکێک بە سواری دەشوبهێنێت، ئەوی تریان بە سەگ و دانەیەکی تریان هەر بە خودی ئاژەڵ دەشوبهێنێت، ئەو مرۆڤەی بە شایستەی “احسن تقویم” دانراوە لەلایەن خوداوە، ئەو کەسەی کە دەتوانێت تواناکانی بە شێوەیەکی سوودبەخش بەکار بهێنێت، وەک تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی، هەروەها ئەبوبەکر و عومەر  و عوسمان و عەلی…

یاخود گونجاوترە بڵێین وەک پێغەمبەرانی گەورە…

بە تایبەت لە ناو ئەواندا ٥ پێغەمبەرەکەی بە ئولول عەزم ناو دەبرێن…

ئەوانەی کە توانیویانە حەقی توانستەکانی خۆیان بدەن، هەر بۆیە لە ژیانی ئاخیرەتدا دەگەنە بەرزترین و باڵاترینی پلەکان، هەموو کاتێک هەناسەی معیة و لەگەڵ خودا بوونیان لێوە دەبینرێت، هەموو کاتێک هەناسەی خودایی هەڵدەمژن و دەری دەدەن، هەموو کات و هەردەم و هەردەم…

ئەمەش هەستی لەگەڵ مرۆڤایەتی بوونیان تێدا دروست دەکات، لە کوێ لێرە بیت و لە کوێ لەوێ بیت…

وەک حەزرەتی مەولانا دەفەرموێت:

هەندێک جار فریشتەکان خۆزگە بە پاک و بێگەردی و بەرزی ئێمە دەخوازن، هەندێک جاریش شەیتانەکان قێز لە خراپەکاری ئێمە دەکەنەوە، بێز لە کارەکانمان دەکەنەوە، حەزرەت کەسێکە سوڵتانی وشە بووە ،  مەولاناش لەسەر ڕێگەی سەردارمان سوڵتانی وشە بووە، هیچ کەسێک هێندەی ئەو بە جوانی بەسی “عالا علیین” و “اسفل السافلین” ی نەکردووە.

قەدەری مرۆڤ وەهایە پێشی جورەئیلیش بکەوێت، هەر جوبرەئیلە بە سەردارمان دەفەرموێت بڕۆ ئەمشەو شەوی تۆیە و کەس ناتوانێت بە تۆ بگات، هەروەها لە هەندێک ڕیوایەتدا هاتووە کە دەفەرموێت بڕۆ گەر یەک هەنگاو زیاتر لە خوداوە نزیک ببمەوە، ئەوا دەسوتێم…

دەفەرموێت ئیتر لەمە زیاتر ئاستی من تێدەپەڕێنێت، بەڵام سەردارمان کەسێکە لە ئەلەکترۆن و پرۆتۆن دروستکراوە، بەڵام لە خاڵێکدا پێش بوونەوەرێکی نورانی وەک جوبرەئیل دەکەوێت، کەواتە پێکهاتەی مرۆڤی ئێمە بە گوێرەی گەشتنە ئەو لوتکەیە دروستکراوە، بەڵام هەمان مرۆڤ شتی وەها قێزەون ئەنجام دەدات، کە شەیتان دێنێتە سەما، وای لێ دێت دەڵێت: من بە ڕادەی ئەم مرۆڤە بەرامبەر خودا کاری قێزەونم ئەنجام نەداوە…

لە خۆشیدا سەما دەکات، دەچن خانمێکی داماوە کە ئاگای لە هیچ نیە و نازانێت چ ڕووداوێک لە چ کاتێکدا ڕوویداوە، لە ماڵەکەی دەری دەهێنن و زیندانی دەکەن…

ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵ لە زیندان دەمێنێتەوە…

دواتر داواکاری گشتی بانگەشەنامە ئامادە دەکات، دەڵێت ٣ جار سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ ئەم خانمە ببڕنەوە، لەبەرچی ئەو سزایە؟

دەڵێت پێمان ناڵێت مێردەکەی لە کوێ خۆی شاردۆتەوە بۆیە سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا بسەپێنن…

هەر بۆیە ئەوەی قورئانی کەریم باسی دەکات لە حمار و کلب، بە بەراورد لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانەدا لە سەرەوە دەمێنێتەوە…

پێش کەمێک باسی پڵنگ و بەورەکەم بۆ کردن، باسی ورچیشم کرد، لە بابەتی ئەوەی کە چەندە سۆزیان بەرامبەر بوونەوەرەکانی تری خودا هەیە…   

ئەو مرۆڤەی سۆز و بەزەیی و میهرەبانی لە دەستداوە، لە مرۆڤایەتیش داڕنراوە، گەر بشڵێت من موسوڵمانم، گەر بڵێت من موسوڵمانێتی دەهێنمەوە مەیدان، گەر بڵێت من بە گوێرەی ئاینی ئیسلام سیستەمێک دەهێنمە کایەوە، وەڵڵاهی درۆ دەکات، تەڵڵاهی وە بیللاهی درۆ دەکات…

لێرەدا بۆیە ئەم سوێندەم بە خودا خوارد، هەتا گرنگی بابەتەکە دەربخەم…

 لاَ أُقْسِمُ بِهَذَا الْبَلَدِ * وَأَنْتَ حِلٌّ بِهَذَا الْبَلَدِ * وَوَالِدٍ وَمَا وَلَدَ * لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ فِي كَبَدٍ * أَيَحْسَبُ أَنْ لَنْ يَقْدِرَ عَلَيْهِ أَحَدٌ * يَقُولُ أَهْلَكْتُ مَالاً لُبَدًا * أَيَحْسَبُ أَنْ لَمْ يَرَهُ أَحَدٌ * أَلَمْ نَجْعَلْ لَهُ عَيْنَيْنِ * وَلِسَانًا وَشَفَتَيْنِ * وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ

دواتر دەفەرموێت : فَلاَ اقْتَحَمَ الْعَقَبَةَ 

ئەوەی لێرەدا گرنگە بڕینی لێواری ئەو کەندەڵانەیە، يَا أَبَا ذَرٍّ!

جَدِّدِ السَّفِينَةَ فَإِنَّ الْبَحْرَ عَمِيقٌ

وَخُذِ الزَّادَ كَامِلاً فَإِنَّ السَّفَرَ بَعِيدٌ

وَخَفِّفِ الْحِمْلَ فَإِنَّ الْعَقَبَةَ كَئُودٌ

وَأَخْلِصِ الْعَمَلَ فَإِنَّ النَّاقِدَ بَصِيرٌ

ئەی ئەبا زەڕ وا دیارە بۆ سەفەرێکی دوور و درێژ دەڕۆیت، بەردەوام لە کەناری جیا جیا لا دەدەیت، بەردەوام کەشتیەکەت بپشکنە و بزانە کەموکوڕی تێدایە یاخود نا، گەر تێیدایە نۆژەنی بکەوە و  چاکسازی تێدا بکە، چونکە بڕینی ڕێگایەکی زۆۆر درێژت لەبەردەمدایە، هەموو کات کەشتیەکەت نۆژەن بکەرەوە، ئەمەش لە ڕێگەی دووپاتکردنەوەی:

جَدِّدُوا إِيمَانَكُمْ بـ”لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ

واتە دەتوانین بەمەوە بیبەستینەوە، هەموو کاتێک ئیمانتان بە”لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ نوێ بکەنەوە…

وەک چۆن هاوەڵە بەڕێزەکان بە یەکتریان دەوت، تَعَالَ نُؤْمِنْ بِرَبِّنَا سَاعَةً 

بە یەکیان دەوت وەرن بە جارێکی تر باوەڕ بە خودا بهێنینەوە، واتە وەرن بە ئیمانمان تازە بکەینەوە، قورئان دەفەرموێت :

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا 

واتە دووبارە بە ئیمانی خۆتاندا بچنەوە و  نوێی بکەنەوە، واتە لە هەموو هەستان و دانیشتنێکتاندا هەر سۆحبەتی جانان بکەن، وەک ئەبا زەر دەفەرموێت:

جَدِّدِ السَّفِينَةَ فَإِنَّ الْبَحْرَ عَمِيقٌ

دەریاکە زۆر قوڵە، ئەگەری نقوم بوون هەیە، ناتوانیت پێیدا تێپەڕیت، بۆیە دەبێت زوو زوو چاوێک بە کەشتیەکەدا بخشێنیت،  دەبێت کۆنتڕۆلی بکەیت، گەر پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەبێت، دەبێت نۆژەنی بکەیتەوە،

 وَخُذِ الزَّادَ كَامِلاً فَإِنَّ السَّفَرَ بَعِيدٌ

 

تێشووی تەواو هەڵگرە چونکە ڕێگاکە زۆر دوور و درێژە، تێشووی کەسی ئیمانداریش کە دەبێت لە گەڵ خۆی هەڵیبگرێت پێش هەموو شتێک باوەڕە بە خودا، دواتر ئیسلامیەت، گەر ئیسلامیەت نەبێت،باوەڕ بوون بە خودا مەحکومە بە وشک بوون، دواتر مەعریفە و ناسینی خودا، دواتر وەک لوتفێکی خودایی موحیبەت و خۆشویستنی خودا، دواتر چێژی ڕۆحانی، دواتر عەشق و تامەزرۆی گەشتن بە خودا، ئەمانە بە دوای یەکدا دێن و پێویستیان بە یەک هەیە و ناتوانن لە یەک جودا ببنەوە، گەر لە یەکێک لەمانەدا کەموکورتی دەرکەوت، ئیدی بێ ئەوەی ئاگات لێ بێت، بازنەیەکی خراپەکاری دروست دەبێت، خانەیەکی نەزۆک دروست دەبێت، گەر باوەڕمان بە خودا بە کرداری چاک پەرژین نەکرد، ئەوا مەحکوم دەبێت بە وشک بوونەوە…

هەر بۆیە بە هیچ شێوەیەک شتێک بە ناوی مەعریفە و ناسینی خوداوە نازانێت، بێبەش لە موحیبەت و خۆشویستنی خودا دەژی، تەنانەت خەو بە عەشق و تامەزرۆیی گەشتن بە خوداوە نابینێت، لە خەویشیدا ئەوە نابینێت کە حەز لەوە ناکات ساتێک زووتر بگاتەوە بە خودا و شەوی عەروسی بە نسیب ببێت…

ئەمانە زۆر وابەستەی یەکترن، هەریەکەیان وەک ئەوە وایە بەندبن لەسەر یەکتری…

وَخُذِ الزَّادَ كَامِلاً فَإِنَّ السَّفَرَ بَعِيدٌ

وەک وتمان باوەڕ بە خودا، ئیسلامیەت، کاری چاک و جوان، گەر ئەمە ببەستنەوە بەو تێبینیانەی پێش کەمێک باسم کرد، واتە باوەش بۆ مرۆڤەکان بگریتەوە، ڕێز لە هەموو مرۆڤێک بگریت لەبەر ئەوەی مرۆڤە، کەسێک لەگەڵ تۆدا ڕکوع دەبات و سەری دەخاتە سوژدەوە، ئەوەی دەڵێت اللَّهُمَّ لَكَ سَجَدْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَلَكَ أَسْلَمْتُ، سَجَدَ وَجْهِىَ لِلَّذِى خَلَقَهُ فَصَوَّرَهُ، فَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ، تَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِين

 

ئەوەی ئەمە بڵێت کەسێکە لە ڕیزی یەکەمدایە و لە تۆ نزیکە، پەیوەندی دڵەت لەگەڵ ئەو کەسەدا بەو شێوەیە دەبێت، پەیوەندی دڵ و وابەستەیت بەو کەسەوە لە پلەی یەکەمدایە، بۆ نمونە کەسێک کە بەو ڕادەیە لە تۆوە نزیک نیە، تەنیا لە ڕکوعدا بابەتەکەی کورد کردۆتەوە ،  اللَّهُمَّ لَكَ رَكَعْتُ وَبِكَ آمَنْتُ وَلَكَ أَسْلَمْتُ أَنْتَ رَبِّي خَشَعَ سَمْعِي وَبَصَرِي وَمُخِّي وَعَظْمِي وَعَصَبِي وَمَا اسْتَقَلَّتْ بِهِ قَدَمِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

نزیکی ئەویش لە تۆوە بەو ڕادەیە دەبێت، کەسێکیش بە پێوە وەستاوە دەست لەسەر سنگ بەرامبەر خودا پشتێنی بەندایەتی لێ بەستووە، ئەویش تا ئەو ڕادەیەیە نزیکە لێت، کەسێکیش لەسەر قەنەفەیەک دانیشتووە و سەیرتان دەکات، کەسێکیش لە دوورەوە سەیر دەکات و دەڵێت : ئەمانە مرۆڤگەلێکی باشن هەڵسوکەوتی مرۆڤانە دەنوێنن، دەڵێت دەتوانین لەگەڵ ئەمانە ڕێگایەکی دوور و درێژ ببڕین، دەبێت بە شێوەی ئەوەی بەهایەک بە هەریەک لەم شتانە بدەیت، ئەمیش قبوڵە ئەویش قبوڵە و فیساریش قبوڵە…

دەستەواژەیەک هەیە بەکار نەهێنراوە، ئەم مەقبولە و ئەویش مەقبول، فیساریش مەقبول، بەڵام کەسێک هەیە پێی دەڵێن اقبل، واتە لەسەری هەموو ئەوانەوەیە کە قبوڵ کراوە، بە واتای کەسێک دێت کە ١٠ لەسەر ١٠ بابەتەکانی وەک تۆ قبوڵ کردووە.

ئەویش مرۆڤێکە سەری دەخاتە سەر زەوی و ناخی بۆ خودا هەڵدەڕێژێت، وَخُذِ الزَّادَ كَامِلاً فَإِنَّ السَّفَرَ بَعِيدٌ

هەروەها دەفەرموێت:

وَخَفِّفِ الْحِمْلَ فَإِنَّ الْعَقَبَةَ كَؤُودٌ 

دەڵێت بە ناوی دونیاوە خۆت مەخە ژێر باری قورس، مەڵێ کۆشک و تەلار و ڤیلا و پێگە و پایەم هەبێت، مەڵێ با چوومە هەر شوێنێک خەڵک لەبەرم هەستن، چەپڵەڕێزانم بکەن، بڵێن کەسی وەک تۆ نەبووە و نیە، بڵێن پەرچەمی گوڵڕەنگی هەموو دونیا بە قوربانی تاڵێک قژی بێت، موڵکی هەموو عەجەم بە فیدای بێت، کەسێک هەموو تەمەنی بە دوای ئەم خولیایانەوە بێت، پەنا بە خودا، خۆی دەخاتە ژێر بار و ئۆباڵێکی وەها قورسەوە،  وەک پێش تۆزێک باسمان کرد : كَاْلأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ یان كَمَثَلِ الْحِمَار یاخود كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ

 

هەر بۆیە دەڵێت :

وَخَفِّفِ الْحِمْلَ فَإِنَّ الْعَقَبَةَ كَؤُودٌ

گەر بتەوێت هەوراز و کەندەڵانێک تێپەڕێنیت، یاخود وەک کەسێک بە شاخەکاندا سەر دەکەوێت، بە ڕای من نابێت شتی زۆر قورس بدەیتبە پشتی خۆتدا…

نابێت بە ناوی دونیاوە شتی قورس بارکەیت لە خۆت،  دەبێت ئەو شتانەی لەگەڵ خۆت هەڵیدەگریت، وەک قومری شاباڵت پێ بگرێت، ئیمان شاباڵت پێ دەگرێت، ئیسلامیەت شاباڵت پێ دەگرێت، مەعریفەت شاباڵت پێ دەگرێت، موحەبەت شاباڵت پێ دەگرێت، بەڵام خۆشەویستی دونیا و شەیدابوون بۆی، سەرخستنی بەسەر ژیانی ئاخیرەتدا، هەوڵدان بۆ چەپڵە و پۆست و پلەو پایە، ئەمانە مرۆڤ دەکەن بە ژێر پلێتەوە و وەک هەندێک ئامێر پرێسی دەکەن، هەر بۆیە تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی دەڵێت:

وَخَفِّفِ الْحِمْلَ فَإِنَّ الْعَقَبَةَ كَؤُودٌ

دەڵێت ئەو هەورازەی بەردەمت زۆر سەختە بڕینی، دەبێت بەو شێوەیە سەیری بابەتەکە بکەیت، لە کۆتایشدا دەفەرموێت:

وَأَخْلِصِ الْعَمَلَ فَإِنَّ النَّاقِدَ بَصِير

دەفەرموێت لە کارەکانتدا ئیخلاس و دڵسۆزی هەبێت، چونکە ئەوەی سەیرت دەکات کەسێکی زۆر وردبین و بە ئاگایە…

هەر مامەڵەیەک بکەیت یاخود ئەوانەی بە ناختدا تێدەپەڕێت، وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ

زاتی بەرزی خودا بەم شێوەیە باسی خۆی دەکات، تەنانەت شاراوەترین شت، ئەوانەی بە مێشکماندا دێت، ئەوانەی لە نێوان خانەکانی مێشکماندا دێت و دەچێت، ئەوانەی لە یادگاماندا دەسوڕێتەوە، ئەوەی نایەتە سەر زوبان و لەسەر ڕوشمان دەرناکەوێت، ئەوانەش دەبینێت و دەیزانێت و دەیبیستێت، گەر باش بێت هەڵیدەسەنگێنێت، گەر خراپ بوو، لەم دونیا یاخود ئەو دونیا دەیداتەوە بە سەروچاوتدا…

دواتر هەست بە لەکە دەکەیت لەسەر دەموچاوت، پەنا بە خودا، بەڵام تۆ نابێت ئەم لەکەیە لەم دونیا بخەیتە سەر دەموچاوت، دەڵێم تۆ، لە ڕاستیدا بە خۆم دەڵێم، پەنا بە خودا…

دواتر دەفەرموێت فَلاَ اقْتَحَمَ الْعَقَبَةَ

واتە کاتێک ئەمانە باسمان کرد هەمووی دەخەینە پاڵ یەک، نەیتوانیوە هەوراز و کەنداڵەکە ببڕێت، نەیتوانی ئەو دەریا خوێناوی و پڕ تەڵانە ببڕێت…

یونس دەڵێت:

ئەم ڕێگەیە زۆر دوورە

نشێوی زۆرە

دەرچەی نیە و ئاوەکەی زۆر قوڵە

عقبة ئەمەیە:

ئەم ڕێگەیە زۆر دوورە

نشێوی زۆرە

دەرچەی نیە و ئاوەکەی زۆر قوڵە

هەروەها قیتمیر دەڵێت دەریاگەلێکی خوێناوی و پڕ تەڵە و داو هەیە…

لەسەر ڕێگەیەک دەڕۆن کە بە مار و دوپشکی جیاواز تەندراوە…

ئیدی بە گوێرەی ئەوە خۆت ئامادە دەکەیت، دەفەرموێت ئەمانە هەورازەکەیان بۆ نەبڕدرا، لە ڕاستیدا لە ڕێگەدا چەقی و بەجێما، خودا بمانپارێزێت لەوەی لە کاتێکدا بەرەو ڕێگای ئەو دەڕۆین لە ڕێگادا بچەقین و بەجێ بمێنین…

دەفەرموێت وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْعَقَبَةُ

تۆ چوزانی عەقەبە چیە؟

یاخود ئایا تۆ دەزانیت عەقەبە چیە؟

بۆ ڕزگاربوون لە هەوراز و نشێوی فَكّ رَقَبَةٍ 

ئازادی بگەڕێنەوە بۆ مرۆڤێک کە لێی داگیر کراوە، ئەمە لە کاتێکدا بووە کە کۆیلایەتی باو بووە، ئێستا مرۆڤایەتی هەمووی لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون کە کۆیلایەتی لە ڕووی ڕواڵەت و ماددیەتەوە هەڵبگرن، بەڵام لە ڕووی مەعنەویەوە هەر ماوە، دەتوانن لە ڕوی ئەو تێبینیانەوە پێش کەمێک باسم کرد ئەمە لێک بدەنەوە. کۆیلەبوونی مرۆڤەکان لە ڕووی مەعنەوییەوە بەردەوامە…

هەروەک ئاژەڵەکان، لەسەر شێوازی “پاریا” کە لە هیندستاندا سەر بە هیچ گروپێکی کۆمەڵگا نین. ئەمانە لە سیستەمی کاستی هیندستاندا ١٠ پلە لە خوار مرۆڤەکانی ترەوە دەبینرێن…

وەک کۆیلە و دەرباری کەسانی تر تەماشا دەکرێن، بەڵام جاران لە جەنگەکاندا شێوازێک لە کۆیلایەتی هەبوو، کاتێک بە دیل دەگیران، موسوڵمانەکان دەیانهێنانە لای خۆیان، لە ڕێگەی حاڵ و نوێنەرایەتی کردنیان بۆ ئیسلام، بە شێوازێک لە شێوازەکان فێری ئاینی ئیسلامیان دەکردن، لە سەردەمی ئەمەوی ئیدی عەبدولمەلیک دەبێت یاخود مەروان، دەڵێت لە ناو ئەو کەسانەی حەدیسەکانی سەردارمان ڕیوایەت دەکەن ناوی چەند کەسێکم پێ بڵێن، دەڵێت فڵان کەس چۆنە؟ دەڵێن ئەوە لە کۆیلە ئازاد کراوەکانە، دەڵێت ئەی فڵان و فیسار؟ دەڵێن ئەوانیش هەر لە کۆیلە ئازادکراوەکانن، ناوی سەد کەس دەڵێت، هەشتایان لە کۆیلە ئازادکراوەکان بێت، ئەمانە ئەو کەسانەن کە خاوەنی ٧ بنەما سەرەکیەکی گێڕانەوەی حەدیسن، سەردەمانێک کۆیلە بووە، لەسەر دەستی کەسێک ئازاد کراوە، ئەویش فراوانی ڕۆحی خۆیی کردووە بە بەری ئەو کۆیلەیەدا، قوڵایی خۆیی لەویشدا بەرجەستە کردووە، هەر بۆیە هەر یەکێک لەوان بۆتە بەندەیەکی ناوازەی بەندایەتی بۆ خودا،   هەر بۆیە ئاینی ئێمەیان بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو بۆ ئێمە گواستەوە،  هەر بۆیە دەفەرموێت فَكُّ رَقَبَةٍ

کەسانێک بوون کە لەو سەردەمەدا ئازادیان لە دەستداوە، هەندێک لە زانایانی ئێمە لە پاڵ ٥ بنەما سەرەکیەکی ئاینی ئیسلامدا باس لە بنەما شەشهەمیش دەکەن کە ئازادیە، ئەویش گیان و ماڵ و ئەقڵ و نەفسێتی کە بە شێوەیەکی ئازاد بەکاریان بهێنێت، هەر بۆیە هەندێک لە زاناکانی فیقهی ئیسلام ئەمەیان بە بنەمای شەشهەمی ئاینی ئیسلام داناوە، هەروەک حەزرەتی پیر سەبارەت بەم بابەتە لە گۆشەنیگایەکی جیاوازەوە دەڵێت:

من دەتوانم بێ خواردن و خواردنەوە بژیم، بەڵام ناتوانم بێ سەربەستی بژیم، ئازادی پێویستیەکی مرۆڤە کە هەرگیز نابێت لێی جیا بێتەوە، مرۆڤگەلێک کە ئازاد نین و دەست و قاچیان لە کۆت و بەندایە، ئەمانە مرۆڤگەلێکن کە ئازادیان کۆت و بەند کراوە، ئازادکردنی ئەم جۆرە مرۆڤانە هەمووی دەچێتە خانەی فَكُّ رَقَبَةٍ

وەک چۆن ئازادکردنی کۆیلەکانی ئەو سەردەمە هەمووی لە بازنەی فَكُّ رَقَبَةٍ

ئەمانەی ئێستاش دەچنە خانەی فَكُّ رَقَبَةٍ

عەقەبە چیە؟

کاتێک ئەو ئازادیەیان بەدەست نەهێنا ئەوە کۆسپ و تەگەرەیە لەسەر ڕێگەکەیان، أَوْ إِطْعَامٌ فِي يَوْمٍ ذِي مَسْغَبَةٍ ، لە شوێنێکدا کە قات و قڕی بێت و خەڵک  نان و ئاو نەبێت بیخوات، نان بدەیت بە کەسێک موحتاج یاخود لێقەوماو، ئەوەشیان نەکرد ئەمە دەبێتە عەقەبە، يَتِيمًا ذَا مَقْرَبَةٍ ، دەڵێت یارمەتیدانی کەسێکی هەتیوی نزیکت، دەشێت لە دووریشت هەتیوێک هەبێت، بەڵام پێویستە سەرەتا یارمەتی ئەو هەتیوە بدەیت کە لێتەوە نزیکە، واتە پێویستە لەوە دەست پێ بکەیت، نەک ئەوەی یارمەتی کەسانی دوور لە خۆت نەدەیت، بەڵام ئەوانەی نزیکتن لە پلەی یەکەم و دووهەم و سێهەم و چوارهەم و پێنجەمدان…

يَتِيمًا ذَا مَقْرَبَةٍ 

أَوْ مِسْكِينًا ذَا مَتْرَبَةٍ 

مسکن بۆ کەسێک بەکار دێت کە دۆشەکەکەی خۆڵ بێت و بەتانیەکەشی لە هەوا بێت!

فقیر حاڵی لەو باشترە، فەقیر بە کولە مەرگی دەی هەرچۆنێک بێت، وەک حەزرەتی ئەبو هورەیرە،  ئەو شێرە گەورەیە، دەفەرموێت هەندێک جار لە نێوان مینبەر و حوجرەی دایکە عائیشەدا لە برسا دەبورامەوە…

وەک ئەوەی فێم لێهاتبێت دەبوورامەوە، بەڵام بە هۆی برسێتیەوە دەبورامەوە چونکە چەندین ڕۆژ نانم نەدەخوارد،  کاتێک سەردارمان خواردنێکی دەست دەکەوت خێرا دەیوت هاوڕێکانت بانگ بکە هەتا هەمووتان پێکەوە بیخۆن، بەڵام هەموو کات خواردنی دەست نەدەکەوت، هەر بۆیە لە بوخاری و موسلیمیشدا ئاماژەی پێکراوە، ئەبوهورەیرە زۆر جار وەک کەسێک فێی لێ هاتبێت بوراوەتەوە لە برسا و ئەوانەی بە لایدا ڕۆشتوون، وایان زانیوە فێی لێ هاتووە…

بەڵام لە برسا دەبوورایەوە…

مسکن ئەمەیە، پێخەفەکەی زەویە و ئاسمانی بە خۆیدا داوە، باران بەسەریدا دەبارێت، بەفر بەسەریدا دەبارێت، گەرچی لەوێ بەفر نابارێت، پشتیەکەشی لە خۆڵ دروستکراوە و لەسەری دەخەوێت، واتە لە خوار کەسێکەوەیە کە بە کولە مەرگیش دەژی…

أَوْ مِسْكِينًا ذَا مَتْرَبَة

واتە لایەکی لەسەری زەویە، ئەمە شێوازێکە لە نزای خراپیش لە کەسێکی بکەیت، بە واتای ئەوەی بمرێت و بجێتە گۆڕەوە یاخود کەنەف ببێت و لەسەر زەوی بکەوێت، ثُمَّ كَانَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ

واتە بابەتەکە تەنیا ئارامگرتن نیە، خودا دەیتوانی بڵێت هاوەڵانی ئارامگر، لێرەدا گرنگ ئەوەیە بە هاوبەشی ئەم کارە ئەنجام بدەیت لە نێوان دوو کەس یان زیاتر، لە پزیشکی کۆندا زاراوەی تمارض بەکار دەهینرا، واتە خۆ بە نەخۆش پشاندان، لە کاتێکدا نەخۆش نیە بەڵام خۆی وا پشان دەدات.

هەروەها بە واتای ئەوە دێت کە لە نێوان دو کەس یان زیاتر شتێک بەش بکەیت، هەر بۆیە لە زمانی عەرەبیدا دەڵێت :

مُشَارَكَةٌ بَيْنَ اْلإِثْنَيْنِ فَصَاعِدًا

هەروەک لە سورەتی نصریشدا ئاماژەی پێکراوە:

وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ

هەر بۆیە هەندێک جار مرۆڤ گەر خۆی بە تەنیا ئارامبگرێت و دان بە خۆیدا بگرێت بەس نیە، دەبێت ئەمە لەگەڵ کەسانی تریشدا بەش بکات، هەر بۆیە بە حەدیسێکی شەریفیش ئاماژە بەم بابەتە دەکەین:

مَنْ لَا يَهْتَمُّ بِأَمْرِ الْمُسْلِمِينَ فَلَيْسَ مِنْهُمْ

ئەوەی گوێ بە دەردی موسوڵمانان نەدات، ئەوە لەوان نیە…

کەواتە وەک ئەوان هەست بە شتەکان ناکات، لەبەر ئەوەی وەک ئەوان هەست بە شتەکان ناکات،ئاگای لە دەردی ئەوانیش نیە، مرۆڤ هەندێک جارلە بەرامبەر ئەو نەهامەتی و ناڕەحەتیانەی بەسەریدا دێت، توشی شڵەژان دەبێت گەر بە تەنیا بوو، هەر بۆیە پێویستە سەر بکەین بە سەری یەکتردا، دەبێت پشتگیری یەکتری بکەین. دەبێت دڵنەوایی یەکتر بکەین و چارەسەری دەرونی بۆ یەکتر بدۆزینەوە، وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ

هەروەها ئامۆژگاری یەکتر دەکەن بەوەی ئارامگر بن، بە یەک دەڵێن ئارامگری سوودی زۆری هەیە…

وَتَوَاصَوْا بِالْمَرْحَمَةِ

هەروەها کاتێک بە یەک دەگەن، ئامۆژگاری یەکتر دەکەن بەوەی سۆز و بەزەییان هەبێت بەرامبەر کەسانی تر، هەروەک چۆن دوای ناوی بەرزی الله، هەریەک لە ناوی الرحمن و الرحیم دێت، هەروەها لە ناوە جوانەکانی خودادا الحنان و المنان هەیە…

الرئوف هەیە، ئەمانە سۆز و بەزەی و بەخشندەی و میهرەبانی خودا دەخەنە پێش چاومان…

هەر بۆیە کاتێک لە نێوان خۆتاندا باسی بابەتەکان دەکەن، بەردەوام ئامۆژگاری یەکتر بکەن بەوەی سۆز و بەزەیتان هەبێت بۆ کەسانی تر، وَتَوَاصَوْا بِالْمَرْحَمَةِ

دوای هەموو ئەم سیفاتانەی باسی کرد دەفەرموێت:

أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ 

دەفەرموێت ئەمانە مرۆڤە بەختەوەرەکانن

چۆنی بەختەوەرن؟

فَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ فَيَقُولُ هَاؤُمُ اقْرَءُوا كِتَابِيَهْ*إِنِّي ظَنَنْتُ أَنِّي مُلاَقٍ حِسَابِيَهْ

اَللَّهُمَّ وَفِّقْنَا يَا أَرْحَمَ الرَّاحِمِينَ 

ئەمانە ئەوانەن کە کتێبی کردەوەکانیان بە دەستی ڕاستیان وەردەگرن، ژیانیان هەمیشە لە کاری شایستەدا دەبەنە سەر، کەسانێکن لەگەڵ هەموو هەستان و دانیشتنێکیاندا کاری چاکە دەکەن و خەو بە چاکەوە دەبینن، کەسانێکن بە چاکەوە دەست بۆ هەموو کەسێک درێژ دەکەن، سەبارەت بەو کەسانەی ئایەتەکانی خودا بە درۆ دەخەنەوە و بێ نمەکی دەکەن، بەوانیش  دەڵێت ئەوانە مرۆڤە بەدبەختەکانن، ئەوانەنن کە دەفتەری کارەکانیان بە دەستی چەپیان وەردەگرن، هەموو ژیانیان لەبەدبەختیدا بردە سەر، مرۆڤگەلێک بوون وەک کمثل الحمار، یاخود کمثل الکلب، یاخود کالانعام بل هم اضل، خودا بمان پارێزێت لەوەی بکەوینە ئەو چالە نزمەوە، خودا هەموومان سەرفراز بکات بە بەرزترینی سیفاتە بەرزەکانی مرۆڤایەتی کە پێداویستیەکی  شایستە بوونمانە بە “احسن تقویم”. 

 

 

Show More
Back to top button