هەواڵ

هەنگاو بە هەنگاو لە گرتووخانەدا کوشتیان

 

مامۆستا ئەحمەد کاپتان کە پێشنوێژ و وتارخوێنی خانەنشینە، دوای ئەوەی لە  گرتووخانەدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس بوو، وە هەتا ئەو کاتەی نەخۆشییەکەی گەیشتە قۆناغی چوارەم و کۆتایی ئازاد نەکرا، شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا.

مامۆستا ئەحمەد کاپتان بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکرا و بۆ ماوەی سێ ساڵ لە گرتووخانەی بالکئەسیر بەندکرا و هەر لە گرتووخانەدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس بوو. بە هۆی دەستنیشانکردنی هەڵەوە نەخۆشییەکەی گەیشتە قۆناغی چوارەم و تا نزیکەی دواساتەکانی ژیانی ئازاد نەکرا.

هاتیجە کاپتانی هاوسەری مامۆستا ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی بۆڵدمێدیا وتی “بە هۆی ئەوەی نەخۆشییەکەی گەیشتبووە قۆناغی کۆتایی ئازادیان کرد، ئەگەرنا بە هیچ شێوەیەک ئازادیان نەدەکرد. ماوەی ١١ مانگ لەو بەو نەخۆشییەوە مایەوە. نەخۆشییەکەی گەیشتبووە قۆناغی چوارەم و کۆتایی. کاتێک پێیان زانی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو نەخۆشییەکە بە هەموو گیانیدا بڵاوببووەوە. هەمیشە دەیوت ئەگەر مردم حەز دەکەم لە ماڵەوە بمرم. هیوادارم ئەوانەی بوونە هۆکار باجەکەی بدەن.”

http://www.samanyoluhaber.com/cezaevinde-adim-adim-oldurduler-haberi/1370555/

 

83 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە
Show More
Back to top button