گۆشەی م.فتحوڵڵا گولەنهەواڵ

هەندێک پەیامی گرنگ لە گۆزەی شکاوی م. فەتحوڵڵا گولەنەوە

م.فەتحوڵڵا گولەن:  زۆر گرنگە مرۆڤ ترسی لە لێپرسینەوەی ڕۆژی دوایی هەبێت و نیگەران بێت بەرامبەری.

گولەن: موسوڵمانێک، هەتا باوەڕی بە ڕەحمەتی فراوانی خودا هەبێت ناکەوێتە بێ هیواییەوە

م. فەتحوڵڵا گولەن لە بەشێکی گۆزەی شکاو، کە لە ماڵپەڕی HERKUL.org بڵاو دەکرێتەوە، ئاماژەی بە کۆمەڵێک پەیامی گرنگ کرد.

گولەن لە بەشێکی قسەکانیدا وتی” ناسینی جەنابی حەق لەلایەن ئێمەوە و، بە ڕاست زانینی پەیامی ئەو و باوەڕ بوونمان پێی، وا لە ئێمە دەکات ئەم دونیایە ببێتە زیکرخانەی خودا لەلامان و، وەک مەیدانی فێرگە و تاقیکردنەوە وەهابێت لەلامان”.

گولەن دواتر وتی” لە شوێنێکدا کە تواناکانی ئێمە ناتوانن بیبڕن، پشت بە ئیرادەی بێ کۆتایی خودای گەورە دەبەستین و، لەو شتانەی کە دەزانین توانای ئەنجامدانیمان نیە، پەنا بۆ هێز و قودرەتی بێ کۆتای خودا دەبەین”.

دواتر وتی” زۆر گرنگە مرۆڤێک لە لێپرسینەوەی ڕۆژی دوایی بترسێت و، نیگەرانبێت بەرامبەر چارەنوسی خۆی. چونکە ئەمە وای لێ دەکات هەمیشە ڕووی لە خودا بێت و گوناحەکان بەجێبهێڵیت، هەروەها بۆ ئەوەی لە داهاتووشدا توشی مەترسی نەبێت، هەمیشە بە بێداری و بە ئاگایی دەیهێڵێتەوە. موسڵمانێک هەرگیز ناکەوێتە بێ هیواییەوە کاتێک دەزانێت ڕەحمەتی فراوانی خودا هەیە. هەر بۆیە هەمیشە ڕوو لە ڕەحمەتی خودا دەکات و، بە دوای دۆزینەوەی ئەو شتانەدا دەڕوات کە لە دەستی داوە  و، قەرەبووی ئەو شتانە دەکاتەوە لە دەستی چوون”.

Show More
Back to top button