هەواڵ

هەزاران هاوڵاتی ناو زیندانە تاکە کەسیەکان بەرەو نەخۆشی دەرونی دەچن

عائیشە نەشە گوڵ کە یەکێکە لە دادوەرە زیندانیکراوەکان، ماوەی ٢٨ مانگە لە ژوورێکی تاکە کەسیدا ژیان بەسەر دەبات. سەعید ئەحمەد ئایدن مامۆستا مێژوو، ماوەی ٧ مانگە لە زیندانی تاکە کەسیە.

حوسەین  سەرتەر ئەندامی پێشووی دەزگای باڵای دادوەران و داواکارانی گشتی، ماوەی ٢٦ مانگە لە ژووری تاکە کەسیدایە و وەک نمونەکانی پێش خۆی لە حاڵی ژیاندا مەحکوم بە مەرگ کراوە.  هەزاران کەسی تریش بە چەشنی ئەم نمونانەی سەرەوە، بە ناوی “بەرەنگاربوونەوەی فە…” لە ژووری تاکە کەسیدا ژیان بەسەر دەبەن. جیاکردنەوەی زیندانیەک و دانانی لە ژووری تاکە کەسیدا بە شێوازێکی ئەشکەنجەدان ئەژمار دەکرێت. لە ڕاستیشدا ئەو مرۆڤانەی لە ژووری تاکە کەسیدا دەمێننەوە بۆ ماوەیەکی زۆر، لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە توشی تێکچوونی درێژخایەن دەبن. ئەم سزایە  زیندانەکاندا زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ بەسەر مەحکومەکاندا جێبەجێ ناکرێت، بەڵام لە حاڵی ئێستادا چەندین کەس لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی کودەتای ١٥ ی تەموزدا، چەندین مانگ و ساڵ لە ژوورێکی تاکە کەسیدا دەهێڵدرێتەوە.

 

“… سزای زیندانیکردن لە ژووری تاکە کەسیدا کە هەتا ئێستا بە شێوەیەکی کردەیی جێبەجێدەکرێت جێگای قبوڵ نیە و پێویستە دەستبەجێ کۆتایی پێبهێنرێت”.

ئەم دێڕانەی سەرەوە لە ڕاپۆرتی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەی ئەوروپا هاتووە کە لە ساڵی ٢٠٠١ سەبارەت بە تورکیا بڵاو کراوەتەوە. هەروەها Juan E. Mendez ئامادەکاری ڕاپۆرتی تایبەت بە ئەشکەنجەدان لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕوونکرنەوەیەکیدا کە لە بەرواری ٢٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەنجامیداوە دەڵێت:
” تورکیا پێویستی بەوە هەیە چاوێک بە  سزای ژووری تاکە کەسی و چەند مامەڵەیەکی تری ناو زیندانەکانیدا بخشێنێتەوە”.

ئایهان سەفەر ئوستون یەکێک لە پەڕلەمانتارەکانی ئاکەپە سەبارەت بەو ڕوونکردنەوەیەی ئەو کاتە وتی” لە تورکیادا ئەم سزایانە نەرمتر کراونەتەوە، بەڵام دەتوانرێت بە تەواوی هەڵبگیردرێن، سزای ژووری تاکە کەسی مامەڵەیەکی مرۆڤانە نیە”.

وازبێنە لەوەی کە ئەم ئەشکەنجەیە لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا بە تەواوی هەڵبگیردرێت، بەڵکو زیاتریشیان کردووە. بە تایبەت لە کاتی قۆناغی باری نائاسایی وڵاتدا، هەزاران کەس لە ژوورە تاکە کەسیەکانی زیندان قەتیس کران. لەم بابەتەدا ژمارەیەکی فەرمی بوونی نیە، بەڵام گەر تەنیا لە ٪٥ ئەو کەسانەی لە دوای کودەتاکەوە خراونەتە زیندانەوە لە ژووری تاکە کەسیدا بن، ئەوا ژمارەیان خۆی لە ٣ هەزار کەس دەدات.

 

“هاوسەرەکەی دەستبەسەرە و خۆیشی ٢٥ مانگە لە ژووری تاکە کەسیدایە”

عائیشە نەشە گوڵ کە دادوەرێکی پێشووی تورکیایە، لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەندامانی دەزگای دادوەران و داواکارانی گشتی تورکیا کرد، لە دوای کودەتاکەی ١٥ ی تەموز، خۆیی و هاوسەرەکەی کە ئەویش پیشەی داواکاری گشتی هەیە دەستگیر کران. هەتا ئێستا هەردووکیان دەستبەسەرن. عائیشە بۆ ماوەی ٢٥ مانگە لە ژووری تاکە کەسیدا ژیان بەسەر دەبات و بە هەموو شێوەیەک لە ژیانیان پەرتەوازە کردووە. هاوسەرەکەشی لە زیندانێکی ترە و داوای ٣ جار زیندانی هەتا هەتاییان بۆ کراوە.

مامۆستا سەعید ئەحمەدیش لە بەرواری ٣ ی ئازاری ٢٠١٨ ڕەوانەی زیندانی مانیسا کراوە و ٧ مانگە لە ژووری تاکە کەسیدا دانراوە. هەموو داواکاریەکانی بە شێوەیەکی کەیفی لەلایەن بەپرسانی زیندانەوە پشتگوێ دەخرێت و تەنانەت ڕوونکردنەوەیەک لەو بارەیەشەوە بە پێویست نازانن.

لەڤەنت یەشار پیاوێکی کاری شاری دەنیزلی، لە دوای کودەتاکە دەستبەجێ دەستبەسەر کرا. لە زیندانی کۆجاباشی شاری دەنیزلی، ماوەی یەک ساڵە لە زیندانی تاکە کەسیدایە. ٥٠ کیلۆ لە کێشی دابەزیوە. ناڕەحەتیەکی زۆر بە هۆی فشاری بەرزی خوێنەوە هەیە. وەڵامی سکاڵا یاسایەکانی ئەویش نادەنەوە. حوسەین سەرتەر ئەندامی پێشووی دەزگای باڵای دادوەران، وەک هاوڕێکانی خۆی لەگەڵ کودەتاکەی ١٥ ی تەموزدا دەستبەسەر کراوە و لە زیندانی سینجانی شاری ئەنقەرەیە. ماوەی ٢٥ مانگە لە زیندانی تاکە کەسیدایە.

“زیانی هەمیشەیی بە دواوەیە”

بە گوێرەی یاساکانی ناو زیندان، خستنە ناو ژووری تاکە کەسی یەکێکە لە سزاکان. بە گوێرەی هەمان یاسا، زیندانیەک نابێت لە ٢٠ ڕۆژ زیاتر لە ژووری تاکە کەسیدا بمێنێتەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکیەکانیش، ئەوانەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژووری تاکە کەسیدا دەمێننەوە، تێکچوونی جەستەیی و دەرونییان تێدا بەدی کراوە بە شێوەیەکی هەمیشەیی. هەروەها بە گوێرەی هەمان یاسا، تەنیا ئەو زیندانیانەی کە حوکمی زیندانی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێندراوە، ئەم جۆرە سزایەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت. واتە بۆ ئەوەی کەسێک بخەیتە ژووری تاکە کەسی، پێویست بەوە دەکات کەسەکە پێشتر حوکم درابێت.

” دەسەڵات، زیندووی مردوو دروست دەکات”

کۆتایی مانەوە لە ژووری تاکە کەسی: مەرگی ڕۆحیە

دانانی مرۆڤەکان لە ژووری تاکە کەسیدا وەک جۆرێک لە ئەشکەنجە قبوڵ کراوە. جیاکردنەوەی مرۆڤ لە کۆمەڵگە و پەراوێزخستنیان بە یەکێک لە گەورەترین ئەشکەنجە ڕۆحیەکان ئەژمار دەکرێت. ئەوانەی چەند مانگێک لە ژووری تاکە کەسیدا دەمێننەوە، هەستکردنیان بە شوێن و کات لەلا نامێنێت. تەنیا دەمێنێتەوە و دەچێتەوە ناو خۆی. توشی شێواوی دەبێت لە وێناکردن و هەستەکانیدا. هەستی ڕاستەقینەی خۆی لە دەست دەدات. توشی خەمۆکی و شێواوی خەوتن و داخورپان و چەندین ناڕەحەتی هەمەجۆر دەبێت. ئەگەری خۆ کوشتن لە کەسانەدا بەرزتر دەبێتەوە و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دەیان کەس خۆیان کوشتووە.

 

ئەو کەسەی لە زیندانێکی ٦-٧ مەتریدا دەمێنێتەوە چاوەکانی تەمبەڵ دەبێت و بە تێپەڕینی کات بینینی چاوەکانی لە دەست دەدات. دواتر بە هۆی ئەوەی لەسەر بێدەنگی ڕادێت، بە کەمترین دەنگ بێزار دەبێت. ئەو وەڕەمانەی کە خوویان خراپە، هەلی گەشەکردنیان زیاتر دەبێت. هەربۆیە لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیەکان، بە هۆی نەخۆشی شێر پەنجەوە گیانیان لە دەستدا.  

 

Show More
Back to top button