هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

هەزاران سڵاوت لێبێت ئەی پیغەمبەر!

وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 15.10.2018

 

 

جوانیت دەرخە ئەی مانگی تابان موستەفا

لادە نیقابی سەر ڕووت ئەی خۆری درەوشاوە موستەفا

موحی وا دەڵێت…

گەر لە دڵدا بەرامبەر ئەو تامەزرۆیی هەبێت، لە خەودا بێت یان لە خەوەکاندا بێت، بە عەشقی ئەوەوە دەسوتێیت و دەقرچێیت.

لەبەر خۆشتەوە دەڵێیت:

جوانیت دەرخە ئەی مانگی تابان موستەفا، گەر لە دڵەوە شتێکی لەو جۆرە نەبوو، لەسەر زوبانیش شتێکی وەها نابێت.

چونکە زمان زۆر جار بە هۆی ختوکە شەیتانیەکانەوە، دەبێتە تەرجومانی قسەکانی ئەو.

چونکە زمان کاتێک دەبێتە زمانی دڵ، کە زمانی وابەستەی دڵی بێت.

لە زمانی فارسیشدا “دیل” بە واتای دڵ دێت.

کاتێک ئیمان بە چەشنی ڕمێک دەچەقێتە ناوی دڵ، ئیدی ئەو وشە و واتایانەی دەپرژێنە سەر زوبانی، هەموویان دەربڕی قسەکانی دڵ دەبن.

گەر لە دڵدا تامەزرۆیەکی وەها هەبێت ئەوا مرۆڤ  بەردەوام ئاواتەخوازی ئەو دەبێت.

هەمیشە ئاواتەخوازی ئەوە دەبێت کەوا جارێک لە خەودا بیبینێت.

هەندێک جار نەخۆشی و ناخۆشی و حاڵی ستەمدیدە بوون و مەزڵومیەت بوون وەک بانگهێشتێکی لێدێت، لەوە دەچێت هەندێک جار وایان لێبکات داببەزنە ئاسۆی ئەو جۆرە کەسانە و خۆیان پشانیان بدەن.

ئێستاش بە چەندین شێواز نەک دووجا، بەڵکو سێجای زوڵم و ستەم توشی هەندێک کەس بووە و هەندێک لە خەودا و هەندێک لە نیمچە بێداریاندا دەڵێن کەوا چاویان پێیان کەوتووە.

ئیدی هەندێک تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیان بە وجودی نەجمی نورانیەوە بەو وجودەی کە چووە حزور جەنابی حەق لە میعراجدا، لەبەرچاویان بەرجەستە بووە، لە سیرەدا چۆنی باسی کراوە ئاوەها خۆی پشان داوە، وەک ئەوەی حەزرەتی عەلی باسی کردووە لەسەر شکڵ و ڕوخساری، بەو شێوەیە بەرجەستە بووە لەبەرچاویان، خۆی لەو بابەتەشدا تێبینیەکانی ئیبنی عەرەبی و ئیمامی ڕەببانی جیاوازی لە نێوانیاندا هەیە.

ئەمە بە ناوی بەرزکردنەوەی ورەی ئەوان، یاخود بۆ بەهێزکردنی هێزی مەعنەوی ئەوان، بۆ ئەوەی توشی تێكشکان نەبن، گەرچی توشی هەندێک بێبەشبوون و غەدر بوون، وەک ئەوە وەهایە بڵێن گەر ئێوە توشی ئەم شتانە بووبێتن، ئایا ئەوە بەس نیە بۆ ئێوە، کە منیش لەگەڵتان بم؟!

وەک ئەوە وەهایە شتێکی لەو شێوەیە بڵێت.

هەروەها ڕاستگۆترینی هاوڕێبازەکانی ئەو کە بە هاوەڵانی ناویان دەبات، هەروەها بە ئەستێرەکانی ناویان دەبات، هەروەها هەندێک جار ئەوانیش لەبەرچاویاندا بەرجەستە دەبن، بە جل و بەرگی خۆیانەوە، بەو شێوەیەی باسی شکڵ و ڕوخساریان کراوە، واتە حەزرەتی عومەر بەو لاشە پتەوەی خۆیەوە، بە شانە فراوانەکانیەوە، بەو قژەیەوە کە هەتا سەر شانەکانی هاتبوون.  بەو مێزەرە چاو ئەبڵەقکەرەی لەسەریدا بوو، بەو شێوەیە لەبەرچاویاندا خۆی بەرجەستە دەکات و دەڵێت:

نیگەران مەبن، کەمێکتان ماوە، ئەم جۆرە شتانە لە بەرامبەر هەندێک کاری زاڵمان و خراپەکاران، بە ناوی ئەوەی ورەیان پێبدەنەوە و هێزی مەعنەویان بەهێزتر بکەن، زۆر گرنگە.

بەڵام ئەو مرۆڤانەی توشی شتی لەو جۆرە نەبوون، لەواندا خواستێکی لەو شێوەیە دروست نەبووە، هەموو کاتێک ئەویان نەکردە ویردی سەر زوبانیان، ئەوانیان لە زمانیان نەئاڵاندوە، ئەویان بە ئاوات نەخواستوە، ئیدی خۆیان بۆ ئەو جۆرە کەسانە دەرناخەن.

سەرداریشمان دەفەرموێت:

حَبِّبُوا اللَّهَ إِلَى عِبَادِهِ يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ

ئەمە شتێکە خۆشتان دەیزانن، خودا لای بەندەکانی خۆشەویست بکەن هەتا الله ش ئێوەی خۆش بوێت.

ئەو کارانەی ئێوە ئەنجامتانداوە بە ناوی خۆشەویستکردنی خودا لەلای بەندەکانی، لە هەلومەرجی ئاساییدا وەک دڵۆپێکە لە دەریایەک، بەڵام سەبارەت بە خۆشەویستی خودا بەرامبەر ئێوە، ئەو دڵۆپێک نیە و دەریایەکە.

گەر دڵۆپێکی لەو شێوەیە پشان بدەن و بیخەنە ڕوو، ئەو بە دەریایەک وەڵامتان دەدەنەوە و دەبنە خاوەنی دەریایەک، دەستکەوتێکی لەو شێوەیەتان بەدەست دەکەوێت.

هەر لەم ڕوانگەیەشەوە پیشەی ئێوە هەر ئەم کارانە بوو، ئەو کارانەشتان ئەنجام دەدا، لە پێناو ئەم ڕێگەیەدا وەک کوهەیلانێک کە شاباڵی گرتبێت، هێندەی ئەوەی دڵتان لە لێدان بوەستێت بە هەر چواردەوری دونیادا ڕاتاندەکرد و دەتانویست کەوا ناوی جەلیلی ئیلاهی لە هەموو دونیادا شاباڵ بگرێت.

 

 هەوڵتان دەدا ئەو خۆشەویست بکەن لە ڕێگەی کردار و ڕەفتار و  حاڵ و نوێنەرایەتیتانەوە…

گەر پێویستی بکردایە هەندێک جار سەبارەت بەو بابەتە ڕوونکردنەوەشتان دەدا، ڕوونکردنەوە و قسەکردن لە پاڵ کردار و نوێنەرایەتیکردن لەڕووی حاڵ و ڕەفتارەوە، هەندێک جار دوو هەنگاو دەچێتە دواوە و بەوان دەڵێت هاوڕێیان کاتی ئێوەیە قسەی خۆتان بکەن.

چونکە ئەوان زیاتر دەبنە جێگەی باوەڕ،  دەشێت قسە هەندێک جار درۆ بێت بە چەشنی قسەی  سیاسیەکان.

لەبەر ئەوەی خۆشەویستکردنی ئەو، ڕێباز و شێوازی ئێوە بوو، جەنابی حەقیش بە شێوەیەک لە شێوەکان هەندێک لە خۆشەویستی ئێوەی خستە دڵی مرۆڤەکانەوە، واتە لە دڵەکاندا جۆرێک لە پەیوەندی و نزیکی و دۆستایەتی ئێوەی دروست کرد، الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَنُ وُدًّا…

“ود” شتێکە لەسەرو خۆشەویستی و ئەوەیە لە دڵەوە پەیوەندیەکی قوڵت هەبێت. جۆرێکە لە هەستی قبوڵکردن، بریتیە لە کاری کردنەوە و ئاوەڵاکردنی سینە و باوەش بۆ کەسی بەرامبەر، خۆشەویستکردنی خودا و پیغەمبەرەکەی – ئەگەرچی حەدیسەکە لە ڕوی سەنەدەوە لاوازیشە – دەفەرموێت کەوا خێری لە هەموو شتێک زیاترە کەوا خۆری لەسەر هەڵدێت و لێی ئاوا دەبێت.

ئەو حەدیسەی ڕاستە لەم بابەتەدا، دەفەرموێت لە دۆڵێکی پڕ مەڕ خێری زیاترە، ئەمە شتێکە لەلای عەرەب بە نرخ بووە، دەتوانن بە حوشتریش ناوی ببەن، بە گوێرەی نرخی ئەمڕۆ وەک ئەوە وەهایە باسی سەد ئۆتۆمبیلی زرێپۆشاوی (درع) بکەیت.

ئەوانەی کە چاوی مرۆڤەکان ئەبڵەق دەکەن، گەر بوویتە هۆی هیدایەتی مرۆڤێک، لەوە خێری زیاترە کەوا ئەو هەموو شتە بکەیت بە خێر و سەدەقە.

خۆشەویستکردنی الله و پێغەمبەرەکەی، گرنگترین کاری ئیماندارە، من نەمبیستووە سەردارمان ئاماژە بەوەی تریان بکات، لەوە دەچێت وتبێتیشی، ئەوەی بیستوومانە حَبِّبُوا اللهَ إِلَى عِبَادِهِ يُحْبِبْكُمُ اللهُ، ئەوەی تریشیان بریتیە لە- گەرچی ئەوەی تریان قسەیەکی جوان نیە- بنەماکەی تریش گونجاوە، حَبِّبُوا الرَّسُولَ، يُحْبِبْكُمُ الرَّسُولُ، حَبِّبُوا الرَّسُولَ إِلَى أُمَّتِهِ، إِلَى اْلإِنْسَانِيَّةِ، يُحْبِبْكُمُ الرَّسُولُ…

پێغەمبەری خودا لەلای موسوڵمانان و هەموو مرۆڤایەتی خۆشەویست بکەن، هەتا پێغەمبەریش خۆشی بوێن.

خێری زیاترە لەوەی بچنە بەهەشت. چونکە هەموو شتێک لە سایەی ئەوەوەیە، لە سایەی نەغمە و ئاوازی خۆشتری لە خوێندنی بولبولان، کە مرۆڤەکانی لە هۆش خۆی دەبرد، هەرچیەکمان بینی لە سایەی ئەوەوە دیتمان، هەرچیەک دەزانین لە سایەی ئەوە زانیمان، تەنانەت ئەوەی دەیزانین و بینیویشمانە، لە ئاستی یەک لەسەر دەی پێودانگ و ئاماژەکانی ئەویشدا نیە! نەک ئەوە بەڵکو لە ئاستی یەک لەسەر دەی، یەک لەسەر دەی، ئاماژەکانی ئەو نیە.

ئەم دەستەواژەیەش ئوستاد بەکاری هێناوە، معشار واتە یەک لەسەر دە، گەر هەردوکی بە یەکەوە وەربگرین بە واتای یەک لەسەر دەی یەک لەسەر دە، دێت.

ئیدی نازانم هێندەی ئەوەش دەبێت یاخود نا، شتێک نیە کەوا من بیزانم.

 

بە واتای ئەوە دێت لەگەڵ هەموو هەستان و دانیشتنێکدا هەر ئەو لەسەر زارت بێت، لەگەڵ ئەودا ڕۆژ بکەیتەوە و لەگەڵ ئەودا شەو بکەیتەوە.

شەوەکانت دەبێت بەوەوە تاجی لەسەر بنرێت، لە ژێر ناوی تەهەجود و ئەنجامدانی شەونوێژدا، شەوان دەبێت دەموچاوەکان لە ئەرز بخشێنرێن، ئەو شتەی کە بەرماڵەکان چاوەڕێی دەکەن و ڕاسپاردەیەک کە دەبێت بە بەرماڵەکان بدرێت کە بریتیە لە ئەشکی چاومان، لەسەریان هەڵیڕێژین.

ئاخ و واهمان بەو بسپێرین، دڵنیابن لەوەی هیچ شتێک بە بەلاش ناچێت.

ئەو پێی دەزانێت و بە هەموو شتێک دەزانێت.

هەر بۆیە گەر هیوای خۆتان بەوەوە ببەستنەوە، دەبێت لە ڕێگەی ئەو پەیوەندیە قوڵەتانەوە هیوای خۆتان بەوەوە ببەستنەوە، لە هەمان کاتدا دەبێت خورپە و ترسێکیشت لە دڵدا بێت، ترسی ئەوەی کە لە خودا بپچڕێیت، هەندێک هێندە ئەو ترسەیان پێشخستووە بەسەر هیواکانیاندا، تەنیا ئەوەیە نەکەوتوونەتە حاڵی هیوابڕاویەوە، تەنانەت پێغەمبەرانی گەورەش لە ڕووی پەیوەندیان بە خوداوە، گەر سەیری ڕوونکردنەوە و کردارەکانیان بکەیت، بۆ نمونە سەیری سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتی بکەن، فەرموویەتی گەر فەزڵی خودا نەبێت منیش بە حەقی خۆم ناچمە بەهەشتەوە!

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشماندا مرۆڤە ئاسایەکان – ئەوانە ناڵێم کە تۆزێک شارەزاییان هەیە- بەڵکو ئەوانەی کە دەتوانین بە مرۆڤی سەر شەقام ناویان ببەین، ئایا هیچیان ئاماژەیان بەم تێبینیە داوە و دەیهێننە سەر زاریان؟

پێغەمبەرە گەورەکان لەبەر ئەوەی بێ گوناح و پارێزراو لە گوناح بوون، هیچ گومان نیە لەوەی کە بە بەهۆی لوتف و  فەزڵ و بەخشندەیی و منەتی چاکەی ئیلاهی خۆی بەسەریانەوە،  دەچنە بەهەشتەوە و لەمەدا گومانێک نیە. بەڵام مرۆڤەکانی دەرەوەی بازنەی ئەوان، بۆ نمونە بیر لە دایکە عائیشەمان بکەنەوە، کاتێک یاری وەفاداری تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیە لە ماڵێکدا، کە بەردەوام لێزمە و شەستەی وەحی ئیلاهی بەسەردا دەبارێت. هەم خوێندکارێتی و هەم هاوسەرێتی، ئاگای لە حاڵی شەو و ڕۆژێتی، بەڵام هیچ کاتێک دڵنیا نیە لە ژیانی ئاخیرەتی…

بەڵام لە ژیانی ئاخیرەتی دڵنیا نیە، ڕۆژێکیان کاتێک لەگەڵ پێغەمبەری خودا قسە دەکات، بابەتەکە لە ویژدانیەوە قوڵپ دەداتە دەرەوە و دەڕژێتە سەر زوبان و لێوی، دەفەرموێت: ئەی پیغەمبەری خودا لەوێدا بیری هاوسەرەکەتان دەکەوێتەوە؟

پێغەمبەری خودا وەک ئەوەی لە خۆڕا بەخشش بەسەر خەڵکدا دابەش بکات، لە خۆیەوە قسە ناکات، لەو بابەتەدا هەرچیەک بڵێت بە گوێرەی مەرجەکانی خۆی دەیڵێت، سەبارەت بەوانەی لە کاتی دەستنوێژدا قاچیان تەڕ ناکەن، دەفەرموێت ئەوەی لە کاتی دەستنوێژدا بەم شێوەیە پەنجەکانی نەخاتە نێوان پەنجەکانی قاچی یاخود تەڕیان نەکات، ئەوا لەو دونیا ئاگر دەچێتە نێوانیان.

یەکێک دەبینێت کەوا لە کاتی دەستنوێژدا پاژنەی تەڕنابێت، دەفەرموێت:

وَيْلٌ لِلْأَعْقَابِ مِنَ النَّارِ

ئەو کەسەی هیوای بە هەموو کەسێک دەبەخشی و  بە هەستی ڕەجا هەموو کەسێکی دڵخۆش دەکرد، ئەوەی وای لە مرۆڤەکان دەکرد ڕوو لە خودا بکەن، لە بابەتی ئەوەی فەرمانەکانی خودا وەک خۆی جێبەجێ بکەین و تێیدا بژین و بژیەنین هێندە هەستیار بوو، گەر هێندەی نوکە دەرزیەک شوێنێکت بە وشکی بمێنێتەوە وەک ئەوە وەهایە بە بێ دەستنوێژ نوێژ بکەیت، ئەمە واتای حەدیسەکەیە، بەو ڕادەیە هەستیار بوو.

 هەر لەو ڕووی هەستیاریەوە کاتێک قسەی دەکرد، بە خێزانە موبارەک و نایاب و ڕێزلێگیراوەکانی دەوت:

بەڵام لە سێ شوێندا ناتوانم بە فریاتان بکەوم، ئەمە چ واتایەکی هەیە؟

واتە لەو سێ شوێنەدا، حاشا نامەوێت ئەو قسەیە بکەم و بیر لە شتی وا ناکەمەوە، بەڵام لێرەدا قسەی خۆی دەگێرمەوە، واتە دەفەرموێت لەو ٣ شوێنەدا ناتوانم بیر لە کەس بکەمەوە.

واتە ناتوانم بیر لە تۆش بکەمەوە.

بۆیە پێم وایە هەموو کەس پێویست دەکات کە هەوڵی بڕینی ئەو ٣ لەمپەر و کۆسپە بدات.

کۆسپەکان ئا لەو شوێنانەدا دێنە ڕێگات، بڕینی ئەو کۆسپانەش پەیوندی بەوەوە هەیە کە لە ڕووی پەیوەندیتەوە بە خوداوە، قوڵایی لە دوای قوڵای بخەیتە سەر حاڵی ئێستات، وابەستەی ئەوەیە لە ڕووی پەیوەندیتەوە بە پیغەمبەری خوداوە، قوڵایی لەسەر قوڵایی بەدەستبهێنیت…

لەم ڕوانگەیەشەوە کەسی باوەڕدار پێویستە لەلایەک هەوڵی خۆشەویستکردنی خودا و پێغەمبەرەکەی بدات، لەلایەکی ترەوە – وەک ئەم بەیانیە لە کتێبەکەی ئیمامی غەزالی خوێندمانەوە – بابەتەکە بە هاوسەنگی پاراستنی نێوان ترس و هیوا بە خودا ببات بەڕێوە…

هەربۆیە پێویستە بە چەشنی دایکە عائیشەمان لەو بابەتەدا ‌هەڵبلەرزین بە ‌هەڵلەرزین…

هەندێک کەس هەیە دەترسن لەوەی بە کافری بمرن، ئێوە هاوڕێیەکتان زۆرترین شت کە لێی برسێت ئەو بابەتەیە، دەترسێت لەوەی بە کافرێتی بمرێت، کاتێک سەری دەخاتە سەر زەوی – من خۆم چاک دەیناسم – دەڵێت خودایە بە کافرێتی مەمکوژە، بەڵام ئیدی لەوێدا چەندە ناخی هەڵدەڕژێت  دەپاڕێتەوە دەلاڵێتەوە و دەکڕوزێتەوە بەرامبەر خودا، ئەوە شتێکە تەنیا خودا دەیزانێت.

بەڵام دەپاڕێتەوە لەوەی کە بە کافری نەمرێت، خودایە بە کافری مەیکوژە، جا ئەو کێیە؟

مرۆڤێکی سادەی ڕۆژگاری ئەمڕۆمانە، تەنانەت گەر هاوڕێشتان بێت دەتوانن ئەمەی پێبڵێن، بەڵام ئەسوەدی کوڕی یەزیدی نەخائی، لە سەردەمی شوێنکەوتواندا، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی مەزهەبی حەنەفیش، سەرکاری خانەوادەی نەخائیەکانە، کاتێک خەریکە دەمرێت، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بە ناوی ئەلقەمە دێتە سەردانی، بەوەیان دەوت عِيَادَةُ الْمَرِيض، ئەویش لەو کاتەدا کە ڕۆحی لە بینەقاقایە و خەریکە دەست لەگەڵ  دەست و قاچی لەگەڵ قاچی ماڵئاوایی لەیەک بکەن، ئیدی وەک ئەوە وەهایە هەستی بە تافی ڕۆشتن بەرەو جیهانەکەی تر کردبێت،  هەر بەو شێوەیەش دەتلێتەوە و دەناڵێنێت، بە شێوەیەک خەم و دەردی خۆی دەردەبڕێت، ئەلقەمە لێی دەپرسێت کەوا بۆچی بەو شێوەیە دەکات؟

دەپرسێت: لە گوناحەکانت دەترسیت؟

زەردەخەنەیەکی پڕ ئازار دەکات و لە وەڵامدا دەڵێت: ترس لە گوناح چیە؟ دەترسم بە کافرێتی بمرم!

دەبێت لەلایەک بەم ڕادەیە بترسیت و لەلایەکی تر، هەرگیز نابێت لە فراوانی ڕەحمەت و بەزەیی جەنابی حەو هیوابڕاوبین.

ئەمە یەکێکە لە باڵەکان، ئەمە یەکێکە لەو باڵانەی کە پاڵتان پێوە دەنێت بەرامبەر ئەو، دەڵێت ئامان پەنا بۆ لای ئەو بەرن.

إِنَّمَا يَخْشَى اللهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ

گەر خودا بە ڕاستی بناسن، ئەوە لە ناخەوە ڕێزێکی گەورەتان بەرامبەری دەبێت.

لەم بابەتەدا خۆ بیری قسەکانی ئینعاموڵاتان ماوە کاتێک ئەم ئایەتە بۆ سێر جەیمس ژینس دەخوێنێتەوە، کاتێک ئایەتی إِنَّمَا يَخْشَى اللهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ دەخوێنێتەوە، لە وەڵامدا دەڵێت ئەوانەی زانای ڕاستەقینەن هەر ئەوانەن کە بە ڕاستی لە خودا دەترسن…

زانستەکەی کردووە بە بەشێک لە سروشتی، بە شێوەیەک لە شێوەکان زانستەکەی کردوە بە مەعریفەت و ناسینی خودا، ناسینی خودای گۆڕیوە بۆ خۆشەویستی خودا، خۆشەویستیشی کردووە بە عەشقی ڕۆحانی، ئەویش وەک چێژی ڕۆحانی لێکردووە، دواتر ئەویشی کردووە بە عەشق تامەزرۆیی دیداری ئەو، هەربۆیە ئەوانەی بە ڕاستی زانان ئەم جۆرە کەسانەن…

زانای ڕاستەقینە هەر ئەمانەن، کاتێک ئەم ئایەتەی لای سێر جەیمس ژێنس دەخوێنێتەوە، دەڵێت ئەمە قسەی حەزرەتی محمدە؟

حاڵی کەسی تێگەشتوو جیاوازە، دەڵێت بەڵێ پێغەمبەری ئەمەی وەک وەحی لەلایەن خوداوە هێناوە، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت:

وەڵڵاهی گەر ئەمەی وەک پێغەمبەرێک وتبێت، ئەوا گومان لە پیغەمبەرایەتی ئەودا بوونی نیە.

إِنَّمَا يَخْشَى اللهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ

 

جەنابی حەق زانستێکی لەو شێوەیەمان بە نسیب بکات، دواتر سەرکەوتوومان بکات بەوەی لە ڕێگەی ترسی خۆیەوە تاجی لەسەر  بنێین، خشیة شتێکی جیاوازە لە خشوع، ئەویان هەستی ترسە و ئەوی تریان هەستی خۆشەویستی…

بە شێوەیەک لە شێوەکان وەک ئەوەی پاڵ بە ئێوە بنێت بەرەو باوەشی ڕەحمەت و چاودێری و بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەی ئەو، وەک هۆکار و ئامرازێک وەهایە و دەبێت بەم شێوەیە لێی بڕوانین.

لەلایەکی ترەوە، چەندە لەو بترسن و قاچەکانتان هەڵ بلەرزێت لە بەرامبەری، بەڵام هەموو کات هەر چاوتان لەسەر دەرگایەک کە لای ئەوەوە بە ڕووتاندا بکرێتەوە و، دەڵێی هەر ڕۆژێک دێت خاوەنی ئەو دەرگایە دەروویەکم لێدەکاتەوە و بۆم ئاوەڵا بکات.

دەتوانن لە چوارچێوەی تێبینیەکانی ئیمام زەینول عابدیندا لە بابەتەکە بڕوانن.

ئەو لەبەر ئەوەی ڕووی لە کەسانی پێش خۆیبوو کە خەرمانەی چواردەوری مانگ بوون، وەک تەرجومانی هەستەکانی ئەوانە، ئەوان هەست و هزریان چۆنی بووە، لەبەر ئەوەی ئەم هەمیشە چاوی لەسەریان بووە، هەمان شتی کردۆتە ویردی سەر زوبانی، هەستی ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان و عەلی کردۆتە ویردی سەر زوبانی، هەر گوزارشتیشی لەوە کردووە.

ئەو لە پاڵ ئەو ترسەی کە هەمیشە پێوەیەوە هەڵدەلەرزی، لە هەمان کاتدا بە هەستی هیوا و ڕەجاوە هەناسەی دەدا.

ئەو هیچ کاتێک بە دەستی بەتاڵ کەسانێکی وەک منی پەکەوتە و هەژار کە ڕوویان لە دەرگاکەی کردووە نەگەڕاندۆتەوە.

هەربۆەی منیش لەبەردەم دەرگای ئەودا بە دەستی بەتاڵ، توێشەبەرەی بۆش و بێسەرمایە، کە باری دونیای داوە بە کۆڵیدا و لە ژیریدا بووە بە دووکەرتەوە، خۆم بە سواڵکەرێک دەزانم.

وەک چۆن کەسانێکی نەشیاو و بێبەهرە کە ڕوویان لەو شوێنە کردووە و بێبەشنەبوون لە شاباش و بەخششی شاهانەی ئەو و سوودمەند بوون،   منیش بە هەمان تێبینی سوودمەندبوونەوە سەرم لەو ڕێگایە داناوە و خۆم بە دەسکی ئەو دەرگایەدا هەڵواسیوە، هەندێک جار بە تێبینی ڕەحمەتی ئەو، هەندێک جار بە تێبینی  شەفەقەتەوە ڕووم تێکرد و سەرم دانا، هەندێک جار بە تێبینی فراوانی ڕەحمەتی ئەو ڕووم لەو دەرگایە کرد و سەرم لەسەر ڕێگاکەی دانا، هەندێک جار بە تێبینی ئەوەی بەڵێنی خۆیەتی سەرم خستە ئەو ڕێیە، هەندێک جار بە تێبینی ئەوەی کەوا ئەمە هیوا و چاوەڕوانی منە سەرم لەسەر ئەو ڕێگایە دانا.

هەندێک جار وتم بێ چارەم و سەرم دانا، هەندێک جار بە تێبینی ئەوەی کە جگە ئەو کەس نیە پەنای بۆ ببەم سەرم لەو ڕێگەیە دانا، تەواوی ئەمانە بە واتای ئەوە دێت کە بە شێوازی جیاواز دەست لە دەرگای ئەو بدەیت، جارێک بە مەقامی سەبا و جارێک بە مەقامی عوشاق، گاهێ بە مەقامی ڕاست و گاهێ بە مەقامی سێگا و جارێکیش بە مەقامی حیجاز…

چەندین هەستی جیاوازی خۆمم لەبەردەم ئەو دەرگایە دەربڕی و گوزارشتم لێکرد. بە چەندین مەقامی جیاواز هێنامە سەر زارم، ئەوەش بەس نیە و لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی چەندین ئارگومێنتی جیاوازەوە ڕووم تێکرد، ئیدی بەمە دەڵێن هەستی رجاء( هیوا و تکا)…

کاتێک مرۆڤ بەم دوو باڵە شاباڵی گرت، کاتێک بە باڵی ترس و هیواوە شاباڵی گرت، یەکێکیان لە ڕێگەی ترسەوە پاڵتان بەرەو ئەو پێوە دەنێت و دەڵێن : أَعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ * رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ * شَيَاطِينِ اْلإِنْسِ وَالْجِنِّ، شَيَاطِينِ السِّيَاسِيِّينَ وَاْلاِجْتِمَاعِيِّينَ، وَالْعَسْكَرِيِّينَ، وَالشُّرْطِيِّينَ، وَاْلاِسْتِخْبَارِيِّينَ، وَالْعَدْلِيِّينَ، وَالْمُلْكِيِّينَ، وَسَائِرِهِمْ * شَيَاطِينَ الإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ…

پەنا بە تۆ دەگرم لە شەڕی شەیتانە مرۆڤ و جنۆکەکان، چۆنی دێن و زەبریان دەوەشێنن، چۆن بە پیک دەماڵن بەسەرتدا دیار نیە، مرۆڤێک لە بەرامبەر ئەم هەموو دوژمنەدا گەر پەنای بۆ خودا نەبرد، ئەی بۆ کێی ببات؟

یەکێک لەو باڵانە بەرزی دەکاتەوە بەرەو ئەو، بەرەو لای خودا باڵتان پێدەگرێت.بەڵام ئەوەش دەزانن کە بە تەنیا باڵ ناتوانن بفڕن،هەربۆیە خودا دوو باڵی بە مەلەکان بەخشیوە، لە ڕووی ئەو پێکهاتە مەعنەویەشی بە ئێوەی بەخشیوە،،،،

لە ڕووی پێکهاتەی مەعنەویتانەوە، لە ڕوی ژیانی دڵ، ڕۆح، شعور و هەست و ویژدانتانەوە، باڵێکی ترسی پێداون لەلایەک و لەلایەکی تری باڵی رجا واتە هیوای پێبەخشیون، کاتێک ئەم دوو باڵەتان لە شوێنی خۆیدا بەکارهێنا، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا سەرکەوتوو دەبن لەوەی وەک قومریەک بەرەو ئەو بەرز ببنەوە و باڵبگرن…

جەنابی حەق سەرکەوتووتان بکات لەوەی ئەو هاوسەنگیە بپارێزن، واتە لەو بابەتەدا نەکەونە زێدەڕۆیی و کەمتەرخەمیەوە، واتە کاتێک ترسان بە شێوەیەک نەبێت کە هیوا و هەستی ڕەجاتان تێدا بکوژێت، کاتێکیش هیواتان بە خودا هەبوو دەستبەرداری ترس و سڵەمینەوە لە خودا نەبن، هەردوو هەستەکە بە زیندووی ڕابگرن و وەک گەنجێکی خوێنگەرمی تەمەن ٢٠ ساڵ بە زیندووی بیهێڵنەوە، وەک دوو باڵی ساغ و ڕێک، بە شێوەیەکی زیندە هەردووکیان بهێڵینەوە بیکەینە هۆکارێک هەتا بەرەو ئەو باڵ بگرین…

پێغەمبەری شکۆدارمان الله هەر لە سەرەتاوە سەلامی لێکردوە، فەرموویەتی :

اَلسَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ

ئەی ئەو پێغەمبەرەی پەیام بۆ مرۆڤەکان دەبەیت و ئاگاداریان دەکەیتەوە، واتای بوون و ژیانیان بە ویژدانیان دەگەیەنێت، لەناو ناخیاندا بەرامبەر بە من هەستی تامەزرۆیی و عەشق دەبزوێنیت، ئەی پەیامبەر سەلامت لەسەر بێت.

ئیدی ئێمە چ حەدێکمان هەیە شتێک کە خودا فەرمووبێتی ئێمە نەیڵێینەوە، ئێمەش دەبێت هەمان سەلامی لێبکەین، بەڵام الله جل جلاله بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەوی پایەدار کردووە و، بۆ ئەوەی ئەویش حەقی ئەو پایە خوداییە بدات، ئەوی بە تێشوویەکی لەو شێوەیەوە نارد، بە شێوەیەک پێش ژیانی پێغەمبەرایەتی، لەو تەمەنە ٤٠ ساڵەیدا، شتی خراپ تەنانەت نەبۆتە میوانی خەیاڵ و خەوەکانیشی…

ئەی غەریزە و ئارەزوی لاشەیی و جەستەیی بۆ ئێستێک دەمکەیتە میوانی خۆت؟

ئەی هەوا و ئارەزوو؟

بەڵام لە پێش پێغەمبەرایەتیشی تەنیا بۆ ئانێکیشی شتی خراپە نەکردە میوانی خەیاڵی.

بەو شێوە بێگەردە ژیاوە، بە شێوەیەکی بێگەردی وەها کە لە سەردەمێکدا بێ ویژدانی و بێ ئینسافی لە ترۆپکی خۆیدا بوو، تەنانەت کافر و خراپەکار و موشریکان ئەویان بە محمد الامین، واتە محمدی متمانەپێکراو ناو دەبرد، واتە مرۆڤێک کە نمونەی ناوازەی متمانە و سەلامەتی بێت.

بۆ نمونە من دەڕۆم بۆ جەنگ یاخود سەفەر، ژن و کچەکەم لە لای کێ دابنێم کە تەنانەت سەیری دەموچاویشی نەکات؟

ئێ باشترین کەس لەو کاتەدا حەزرەتی محمد بوو…

ماڵ و موڵکم بە کێ ئەمانەت بکەم، کە ڕۆشتم دەرگای ماڵەکەم بۆ کێ ئاوەڵا بکەم، لەو بابەتەدا پرس بە کوێ بکەم و پشتی پێ ببەستم، بێ ترس پشت لە کێ بکەم و دڵنیا بم لەوەی خەنجەرم لێنادات لە پشتەوە، لە بابەتی شتە نەرێنیەکاندا هەردەم دووری خۆی  لێیان پاراستووە و لە شتە ئەرێنیەکانیشدا کەسێک کە یەکەم جار بە ئەقڵی هەموو کەسێکدا دەهات هەر حەزرەتی ڕۆحی سەرداری مرۆڤایەتی بوو.

لە دەرەوەی کەوانە ئەم قسەیە دەکەم:

بُشْرَى لَـنَا مَعْشَرَ الْإِسْلَامِ إِنَّ لَـنَا * مِنَ الْعِنَايَةِ رُكْنًا غَيْرَ مُنْهَدِمِ

خۆشبەختی بۆ ئومەتی محمد کەوا پاڵیان بە کۆڵەکەیەکی پتەو و لە بن نەهاتوی وەهاوە داوەتەوە، پاڵیان بە پایەیەکی وەهاوەیە کە پەیوەندیەکەی وابەستەیە بە خوداوە ، ئیمامی بوسەیری بەم شێوەیە دەڵێت لە سرودی بوردەکەیدا…

پاڵتان بە پایەیەکی لەو شێوەیە داوەتەوە بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

ئێستا الله سەلام لەسەر ئەو پێغەمبەرە دەکات، چونکە دەزانێت ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بە حەقی خۆی ئەنجام دەدات، لە میعراجیش بە ئەرکی ڕاگەیاندنی نوێژەوە دەیگێڕێتەوە، دوای ئەوەی پێی دەڵێت اَلسَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، دەیگێڕێتەوە بۆ سەر زەوی. هەربۆیە ئەمە وەک پەیامێک وەهایە بۆ ئومەتی محمد کە هەمان شت بڵێنەوە و ئێمەش هەمان شت دووبارە دەکەینەوە، کاتێک ئەمەش ئەنجام دەدەین لە چوارچێوەی ئەو تێبینیەدا ئەنجامی بدەین کە حەزرەت دیاری کردووە بۆمان، کاتێک دەڵێین : اَلسَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، وەک ئەوە وەهایە حەزرەت لە بەرامبەرماندا بێت و گوێی لێمان بێت، ئەو سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتیە گوێی لە ئێمەیە لە ڕاستیشدا، چونکە لە حەدیسی سەحیحدا دەفەرموێت:

کاتێک سەڵاوات لەسەر من دەدەن، فریشتەیەک بۆم دەهێنێت و منیش وەڵامتان دەدەمەوە…

منیش وەڵامتان دەدەمەوە، چەند شتێکی جوانە ئەمە، لەوە دەچێت هەندێک لە کەسە گەورەکانی وەک شاهی گەیلانی و محمد بەهائونەقشیبەندی یان حەزرەتی پیری موغان، گەرچی لەبەر ئەوەی نەبێتە ئەنانیەت  باسیان نەکردووە، ئەمانە کاتێک وتوویانە اَلسَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، گوێکانیان دەزرنگێتەوە  و گوێیان لە وەڵامی وَعَلَيْكُمُ السَّلاَمُ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ دەبێت…

بە تێبینیەکی وەهاوە و بە تەواوی تێبینی دڵمانەوە ڕوو لەو بکەین و بڵێین : اَلسَّلاَمُ عَلَيْكَ…

ئەمە چ واتایەکی هەیە؟ لەلایەک وەک تازەکردنەوەی عەهد و پەیمانە، کە پێی دەڵێین بەیعەت، بە شێوەیەک لە شێوەکان وەک تازەکردنەوەی ئەو پەیمانەیە کە بەومان داوە، ئێمە وتمان محمد رسول الله، خۆشی دەفەرموێت : جَدِّدُوا إِيمَانَكُمْ بِـلاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ…

جارێکی تر لە ڕێگەی وتنەوەی اَلسَّلاَمُ عَلَيْكَ، بەیعەتی خۆمان نوێ دەکەینەوە، دەڵێین تۆ پێغەمبەری خودای، ئێمەش وەک ئەوەی دەستی موبارەی ئەومان گرتبێت، لەبەردەم خوداش وەک ئەوەی پشتوێنی بەندایەتیمان لێبەستبێت و دەست لەسەر سنگ وەستابین و ملمان درێژ بکەین، بە چەشنی حەزرەتی موسعەب کە لە وتارەکەشدا ئاماژەمان پێدا، موسعەبی کوڕی عومەیر، ئەو کەسەی هەمیشە بە حەیرانیەوە باسی دەکەم، ئەو مرۆڤە جوانەی کە بە شوێنێک دەڕۆی پەردەکان لا دەدران هەتا جوانیەکەی ببینن، یەکێک لە جوانترین مرۆڤەکانی سەر زەوی،  بەڵام بێ ئەوەی تامی هیچ شتێکی دونیایی بکات، وەک چۆن حەزرەتی پیری موغانیش دەڵێت: هیچ شتێک بە ناوی چێژی دونیاوە نازانم، هیچ شتێکم بە ناوی چێژی دونیاوە نەدیوە”، ئەو هەموو جوانیەکانی خۆی هەتا جەنگی ئوحود دەپارێزێت و، لەوێشدا بە چەشنی قەڵغانێک لەبەردەم پێغەمبەری خودادا دەوەستێت لە بەرامبەر ئەو شمشێرانەی بەرز دەبوونەوە قۆڵی خۆی دەخستە بەر و قاچی هەڵدەبڕی، لە کۆتایشدا ملی درێژ دەکات، وەک ئەوەی لە وێدا بڵێت گەر ئەندامێکم پێویست بە بریندار بوون و بڕین و قرتان بکات ئەوە سەرمە، فەرموو ئەوە سەریشم، زۆرێک لە هاوەڵان ئیرەیی بەم حاڵەی ئەو دەبەن و مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلاً…

زۆرێک لەوان هەن کە پەیمانی خۆیان بردە سەر بە چەشنی موسعەب و ئیبنی جەحش و حەزرەتی حەمزە، زۆرێک لەوانیش چاوەڕێن و دەڵێن هاخۆ کەی سەرەی ئێمەش بێت!

بۆ ئەوەی شەهید بین و باڵبگرین، لە حزوری پێغەمبەری خودادا ببینە قەڵغان و سپێر و باڵبگرین. بۆیە لە کاتی نوێژدا وەک ئەوەی دەستی ئەومان گرتبێت سەر لە نوێ بەیعەتی خۆمان تازە بکەینەوە و بڵێین:

ئەی پێغەمبەری خودا وەک ئەوەی هەر ئێستا پێغەمبەرایەتی خۆتت پێ ڕاگەیاندبین، وەک ئەوەی تازە گوێمان لێبووبێت. لەو سەردەمەدا بە کەسانێکت ڕاگەیاندبوو، نەخێر بەو شێوەیە نا، وەک ئەوەی هەر ئا ئێستا پێمان ڕابگەیەنیت، ئەو قورئانی کەریمەی وەک ئەمانە بە هەموو مرۆڤایەتیت پێشکەش کردووە، بە چەشنی  ئەو کاتەی بەخوڕ بەسەر تۆدا دادەبەزی، هەرواش بەسەر ئێمەدا دادەبارێت و بەیعەتمان نوێ دەکەینەوە.

بە چەشنی ئەوانەی لە عەقەبە دەستی موبارەکیان گرتی و بەیعەتیان پێدایت. ئێمەش بەیعەتمان نوێ دەکەینەوە، یەکەم کاتێک سەلام لەسەر سەردارمان دەخوێنیت ئەوە بە واتای قبوڵکردنی فەرمانبەرداریەتی خۆتە، دەڵێی کەوا فەرمانبەری ئەویت، ئەویش گەیاندنی واتای چۆنیەتی مرۆڤایەتی و بوونە بە هەموو مرۆڤایەتی، ئاگادارکردنەوەیان لە پێگەی خۆیان لەم بوونەدا، سەبارەتی بە چۆنیەتی دونیا هەرچی پێویستە پێیان بڵێی، ئێرە کێڵگەیە،  دونیا لە ڕووی پێکهاتەی خۆیەوە، چەشنی ئێسقانێکی بێ گۆشتە، ئەوانەشی بە دوایدا خەریکی ڕاکەکن توتکەکانن…

داڵان و ڕاڕەوی چوونە بەرەو ئاخیرەت، شوێندەرکەوت و جێدەرکەوتی درەوشانەوەی ناوە جوانەکانی خودایە، ئەو شوێنەیە کە ژیانی ئاخیرەتی تێدا دەست دەخەیت.

وەک کێڵگەیەکە کە لێرەدا تۆوەکانی تێدا دەچێنیت و لەو دونیا گوڵەگەنمەکانی دەدوریتەوە، لێرە نێونەمامەکان دەچێنرێن لەولا لە ژێر سێبەری درەختە باڵابەرزەکانی چەشنی سنەوبەر بەرەو ڕوی عاشقەکەت دەڕۆی…

ئەمانەی فێرکردین و بوون و ماددە و ڕووداوەکانی پێ خوێندینەوە، لە ڕێگەی قورئانی کەریمەوە دەیخوێنێتەوە، لە ڕێگەی شەرح و ڕوونکردنەوە دەیخوێنێتەوە، لە ڕێگەی هەندێک پاشکۆ و حاشیەوە دەیخوێنێتەوە بۆمان و بێ ئەوەی هیچ شتێکی ئاڵۆز بهێڵێتەوە، لە ڕێگەی لادانی پەردەی سەر بوون و ماددە، وەک چۆن پێش کەمێک ئاماژەمان بە شعری شاعیرێک دا کە دەڵێت:

نیقابی سەر رووت لادە ، ئەی مانگی جیهان ئەی مانگی تابان موستەفا، ئەو حەزرەتی موستەفایەی کە بە مانگ و ڕۆژ شوبهێنراوە…

 ئەویش لە ڕێگەی لادانی پەچەی سەر بوونەوە پێمان دەڵێت کەوا چ واتایەکی هەیە، هەربۆیە کاتێک سەلامی لێدەکەیت ئەم ئەرک و ئامانجەی ئەو قبوڵ دەکەیت، پێی دەڵێی اَلسَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ…

واتە دەڵێی سڵاوی خودات لەسەر بێت لەبەر ئەم کارەت، جارێکیش سڵاوی خودات لەسەر بێت لەبەر ئەوەی وەک پێغەمبەر ڕەوانە کراوی و ئێمەش بەیعەتی خۆمانت بۆ تازە دەکەینەوە، اَلسَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ، هەر ئەوەنەش بەس نیە لە هەمان کاتدا فەرمانبەرداریەتی ئەو لەلایەن خوداوە قبوڵ دەکەیت، تۆ گەر بەو فەرمانبەرداریەتیەوە نەهاتیتایە ئێمە لە دونیایەکی تاریک و نوتەکدا ژیانمان بەسەر دەبرد.

ئیدی واتای بوون و ژیانمان نەدەزانی، نەماندەزانی ئەم دونیایە بە کەڵکی چی دێت.

دونیامان وەها دەبینی کە بێ شعور بە دەوری خۆردا خەریکی سوڕانەوە بێت، وەک ماددەگەراکان و سروشتگەراکان هەموو شتێکمان دەبەستەوە بە ماددە و هێزی ڕاکێشان و چەند شتێکی تر، ئیدی هەر جارەی بابەتەکەیان دەبەستەوە بە پۆزڤیستیزم و ناتورالیزم و بەم شێوەیە هەوڵی ڕوونکردنەوەیان دەدا…

بەڵام لە سایەی تۆوە بۆمان دەرکەوت کە ئەم هەموو گەردونە لە سایەی خواست و ئیرادە و دەسەڵات و هێزی جەنابی حەقە کەوا بە هەماهەنگی بەڕێوە دەچێت، ڕاڤەکانی تری گەردوون تەنیا بە کەڵکی ڕوونکردنەوەی ڕووی دەرەکی بابەتەکان دێت.

ڕاڤەگەلێک نین کە بچنە پلانی پشتی ماددەوە.

واتە فەرمانبەرداریەتی ئەو قبوڵ دەکەیت، دووهەم گوێڕایەڵیکردنی ئەو فەرمانانەی هێناونی، چەند یاسا و ڕێسای هێنابێت گوێڕایەڵی هەموویان دەکەیت و جارێکی تر لەبەر ئەم هۆیەوە سەلامی لەسەر دەخوێنیت.

چونکە ئەوانیشمان هەر لە سایەی ئەوەوە پێگەشت، لە ڕێگەی ئەوانەوە دەتوانیت لە دونیادا بە ڕێگەیەکی ڕاست بڕۆیت. اِهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ

ڕێگایەکی ڕاست کە نەکەویتە زێدەڕۆییکردن و کەمتەرخەمیەوە، وەک تێبینیەکەی پێش کەمێک باسمان کرد، ترس و هیوا وەک دوو باڵ بەکاردەهێنیت، هەربۆیە لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی ئەو شتانەی ئەو هێناوێتی، هەوڵی گەشتن بەو دەدەیت و لە سایەی ئەویشەوە هەوڵی گەشتن بەوە دەدەیت کە پێویستە پێی بگەیت!

وەک لە دونیادا لە ژێر سایەی ڕابەرایەتی ئەو دەگەیت بەو ئامانجانە، لە ژیانی ئاخیرەتیشدا لە ژێر لیوای حەمدی ڕابەرایەتی ئەودا و لە ڕێگەی شەفاعەتی ئەوەوە دەگەین بە ڕزگاری – ئەمانە شتانێکن خۆی ئاماژەی پێداوە – هەربۆیە لە کۆتای هەموو بانگێکدا دەڵێن :

اَللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ وَالصَّلاَةِ الْقَائِمَةِ، آتِ سَيِّدَنَا مُحَمَّدًا اَلْوَسِيلَةَ وَالْفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا اَلَّذِي وَعَدْتَهُ، إِنَّكَ لاَ تُخْلِفُ الْمِيعَادَ…

هەر ئەوە خاوەنی مەقامی مەحمود، ئێوەن کەوا لە ژێر سایەی بەیداخی سوپاسگوزاری ئەودا کۆدەبنەوە، وەک چۆن لە دونیادا بە پشتیوانی خودا ئێوەی لە چەندین زنجیرەی ئیماندا کۆکردەوە، لەولاش لە ڕێگەی ئەوەی ببنە جێدەرکەوتی شەفاعەتی ئەو، هەر ئەوە لەوێش لە ژێر لیوای حەمدی خۆیدا ئێوە کۆتان دەکاتەوە.

شَفَاعَتِي لِأَهْلِ الْكَبَائِرِ مِنْ أُمَّتِي…

دەفەرموێت شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسانەی ئومەتەکەمە کە گوناحی گەورە ئەنجام دەدەن، ئەم قسەیەش بۆ ئەوەیە کە نەکەونە بێ هیواییەوە.

گوناحێکی گەورەتان ئەنجام داوە و دەترسن، ناختان دەسوتێنێت، بەڵام ئەو وەک پەیکەرێک ئەم هەستی رەجا و هیوایەتان لەبەردەمدا دادەنێت.

دەڵێت سەیرکەن بە چەشنی خۆر دەدرەوشێتەوە، دەفەرموێت فراوانی ڕەحمەتی جەنابی حەق بەم شێوەیەیە.

ئێستا جگە لەم ڕێبازە ناتوانیت ژیانێکی هاوسەنگانە بژیت، ئەو کاتێک بەم شێوە هاوسەنگە ژیانی خستە بەردەمی ئێوە، ئێوەش دەتوانن هاوسەنگی بپارێزن و بەو شێوەیە بژین.

ئەو ژیانە هاوسەنگانەیەش بریتیە لە الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ…

هەربۆیە ڕۆژانە ٣٠ تا ٤٠ جار دەڵێی اِهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ

واتە خودایەی هیدایەتمان بدە بۆ ژیانێکی پڕ هاوسەنگی، ژیانێک لە دەرەوەی زێدەڕۆیی و کەمتەرخەمی، بێ ئەوەی بکەوینە ناو زێدەڕۆیی و کەمتەرخەمیەوە لەوانەمان بگێرە کە هەمیشە لە هاوسەنگیدان.

هیدایەتمان بدە و لەسەر رێگەی ڕاست خۆڕاگریمان پێبدە.

وا دەڵێین.

دواتر تەسلیمی فەرمانەکانی ئەو دەبین.

ئەوەی خۆی ڕادەستی فەرمانەکانی ئەو بکات ڕزگاری دەبێت.

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

ئینجا گەر خۆڕادەستکردن بەو هۆکاری ڕزگاریتان بێت، ئیدی ئەوەی لەسەر ئێوەیە ئەوەیە بەردەوام سەلامی لێبکەیت اَلسَّلاَمُ عَلَيْكَ يَا رَسُولَ اللهِ…

دواتر دەڵێین لەبەر ئەوەی دەرگایەکی لەو شێوەیەت بۆ ئێمە ئاوەڵا کرد کە تەسلیمی ڕێگاکەت ببین، جارێکی تر سەلامی خودات لەسەر بێت.

دواتر ئەم سەلامکردنە بەو واتایە دێت کەوا بەرامبەر ئەو هیچ سەرکەشیەک ئەنجام نەدەین، لەبەر ئەوەی ئەو ڕزگاری کردووین لەوەی بەرامبەر ئەو قسە و ڕەفتار و کرداری ناشرین ئەنجام بدەین…

حاشا و کلا لەبەر ئەوەی تۆمان بە ناوی دونیاوە بەکارنەهێناوە و لەبەر ئەوەی بەرامبەر تۆ بێ ڕێزیمان ئەنجام نەداوە و ناتوانرێت شتی وەهاش ئەنجام بدرێت، لە ڕێگەی ئەو یاسا و ڕێسایانەی هێناوتە دەبێت هەمیشە بەرامبەر تۆ بەڕێز بین و لەبەر ئەمەش دیسان سەلامت لەسەر بێت…

دووبارە سەلامی خودات لەسەر بێت، ئەمانە شتانێکی گشتین کە بە گەوێرەی ئەقڵی بەرتەسکم ئاماژەم پێدان، پشتیوان بە خودا ئێوە لە ڕێگەی تێبینی قوڵ و بەرفراوانی خۆتانەوە زیاتر واتاکانی هەڵدەکۆڵن و دەچنە سەر بناغەکەی…

کاتێک دەڵێین أَلْفُ أَلْفِ صَلاَةٍ مەبەستم لەوەیە سڵاوێکی زۆری لەسەر بێت، لە زمانی خۆشماندا کاتێک دەڵێین هەزاران مەبەستمان لە ژمارەیەکی هێجگار زۆرە، هەروەها کاتێک دەڵێین هێندەی هەموو گەردیلەکانی گەردوون، ئەمە لەو دەستەواژەیەی پێشووتریش گەورەترە،  یاخود هێندەی هەموو دڵۆپەکانی دەریاکان، هەموو گەردیلەکانی ناو کەشوهەوای گەردوون، هەموو ئەتۆمەکانی ناو بوونەوەران،  هێندەی هەموو ئەلەکترۆن و پڕۆتۆن و نیوترۆن، هێندەی هەموو ئەتەرەکانی ناو بوونەوەر، کاتێک ئەماندە دەڵێی بە واتای زۆری دێت…

کاتێک دەڵێین الف الف ئەویش لە هەمان کاتدا بەرامبەر ئەو واتایانەیە کە ئاماژەمان پێدا.

بەڵام دەستەواژەیەکی تر هەیە کە دەڵێین بِعَدَدِ عِلْمِ اللهِ وَبِعَدَدِ مَعْلُومَاتِ اللهِ، هێندە زانست و زانیاریەکانی خودا، ئەمە بە واتای ژمارەیەکی بێ کۆتا دێت، هەرچی شتە کە باسمان کرد بە بەراورد لەگەڵ ئەو زانستانەی خودا وەک دڵۆپێکە لە گەردوون.

واتا لە ڕێگەی ئەمانەوە سەڵات و سەلام دەنێری بۆ سەردارمان، دەڵێی أَلْفُ أَلْفِ صَلاَةٍ، وَأَلْفُ أَلْفِ سَلاَمٍ عَلَيْكَ يَا رَسُولَ اللهِ، زۆرێک لە دۆستانی خودا کاتێک نزایان کردووە هەر ئەم دەستەواژانەیان بەکارهێناوە، لە “دلائل الخیرات” هەر وایە؛ کە نزاکان بەسەر رۆژەکانی هەفتەدا دابەشکراوە و لە مێژە دەخوێنرێت.

لە نزای “قلوب الضارعة” زۆرێک لەو سەڵات و سەلامانە دەبینیت، شتانێکی تێدایە کە دەبێت لە ڕۆژەکانی هەفتەدا بیخوێنیت، واتە لە هەینی و شەممە و یەکشەممە و دووشەممە…

بەڵام لە زۆرێک لەو نزایانەدا ئەوە بەدیدەکەیت کە أَلْفُ أَلْفِ صَلاَةٍ دووبارە بۆتەوە، زۆرێکیشیان دەڵێن هێندەی هەموو گەردیلەکانی گەردوون، هێندەی ژمارەی هەموو ئەستێرەکان، هێندەی شەپۆلی هەموو دەریاکان، هێندەی هەموو باڵندەکان، هێندەی هەموو فریشتەکان، هێندەی تەسبیحات و ستایشی هەموو فریشتەکان، کاتێک هەموو ئەمانە دەڵێی دەبێت هیچیان بە شایەنی ئەو نەزانیت و پێتوابێت پێویستە لەو بابەتەدا هەوڵ و کۆششێکی نوێ بخەیتە گەڕ بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری خۆت، من لە ڕێگەیەکی قەدبڕەوە دەڵێم بِعَدَدِ عِلْمِ اللهِ وَبِعَدَدِ مَعْلُومَاتِ اللهِ، ئەمەش واتای ناکۆتای هەیە و بەم شێوە کورتە بڕیمەتەوە، بەڵام ئیدی نازانم بەم ڕێگە کورتە توانیمە گوزارشت لە قەرزاری خۆم بکەم بەرامبەر بە تۆ یاخود نا…

چونکە هێندەی قەرزاری ئەوم مەپرسە…

قەرزاری ئەو مەعسومەن هەموو بەشەریەت

پەروەردگارا بەم دانپێدانانەوە حەشرمانکە

ئەمە شعری مەهمەت عاکیفە…

قەرزاری ئەو مەعسومەن هەموو بەشەریەت

پەروەردگارا بەم دانپێدانانەوە حەشرمانکە

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Show More
Back to top button