هەواڵ

“هەتا منداڵەکانی زیندان ئازاد نەبن دڵم خۆش نابێت”

هاوسەری نور ئەنەری پەیامنێری ڕۆژنامەی یەنی ئاسیا کە سەر بە جەماعەتی نوری تورکیایە، لە نامەیەکیدا بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئاسیا دەڵێت” هەتا هەموو منداڵەکانی زیندان ئازاد نەبن، دڵم خۆش نابێت”.

خانمە پەیامنێرەکە ماوەی ٣٥٧ ڕۆژ لە زیندان مایەوە و هەر لەو ماوەیەدا لەگەڵ دەستگیرانەکەی بە ناوی رەجەب کڵنچ هاوسەرگیریان کرد.

هاوسەرەکەی بە ناوی ڕەجەب کڵنچ لە نامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئاسیا وتی:

سوپاسی خێزانی یەنی ئاسیا دەکەم.

ماوەی ٣٥٧ ڕۆژ، هەموو ڕۆژێکمان هەر شەوە زەنگ بوو. سوپاس بۆ خودا، دوای ٣٥٧ ڕۆژ لە ئارامگری، خۆر لە هێلانەکەی ئێمەش هەڵهاتەوە.

لە شەوی یەکەمی کابوسەکەوە لە پاڵ هاوسەرەکەم بووم و، بەڵێنم پێدا هەتا ئەو کاتەی ئازاد دەکرێت لە بەردەم دەرگای زیندان چاوەڕێی بکەم. ئەگەر لە ژێر باری ستەمیشدا بوو بێت، خودا واژۆکردنی بەڵێنی هاوسەرگیری بە نسیبی ئێمە کرد.

سوپاس بۆ ئەو خودایەی لە مانشێتی ” هاوسەرگیریەکی پڕ ئازار کە دایک و باوکی تێدا ئامادە نەبوو” ، ژیانمانی گۆڕی  بە مانشێتی ” خۆشی ئازاد بوون”، دواتر بە مانشێتی ” هەتا ئەو منداڵانەی زیندانیش ئازاد نەبن، دڵمان خۆش نابێت”.

خۆشی ئەو کاتەی لە دوای ٣٥٧ ڕۆژ هاوسەرەکەم لە بەردەرگای زیندان بینیەوە پێناسە ناکرێت و، وەک ئەو ڕۆژە بە تەنیا نەبووین، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە.

زۆر خوشکی تریش لە سەرو هەموویانەوە ئولکەر یڵماز جەبا، کە هیچ کاتێک بێ بەشیان نەکردین لە یارمەتیەکانیان،  لە شەوی یەکەمی کابوسەکەوە هەتا کاتی ڕزگاربوونمان لەگەڵمان بوون.

کاکە موستەفا دۆکولەر یەکێک لە کاربەدەستانی ڕۆژنامەکە ، بۆ مێژوو ئەوەی سەلماند ئێمە خێزانێکی گەورەین و، کاکە ئیبراهیم شەنجانیش وەک سەرۆکی وەقفەکەمان لە شەوێکی ساردی وەک ٢٠ ی شوبات، کە بە نیسبەت ئێمە زۆر گەرم بوو، وەک نوێنەری ڕۆژنامەی یەنی ئاسیا لەبەردەم زیندان ئامادە بوو.

یەکەم کەسیش کە هەواڵی ئازادکردنی هاوسەرەکەمم پێ ڕاگەیاند، ئەو کەسە بوو کە هیچ کاتێل جیاوازی هاوسەرەکەمم و منداڵەکانی خۆی ناکات و لە بەرواری ١ ی ئازارەوە هەتا کاتی ئازاد بوونی،  لایەنی کەم هەموو ٥ فەرزەکە نزای خێری بۆ هەموو بێ گوناحەکانی زیندان دەکرد، ئەویش بێجگە کاک کازم گولەچ یوز کەسی تر نیە…

کاتێک لە ساڵۆنی دادگا دەرچووم، پێش ئەوەی تەلەفۆن بۆ دایک و باوکم بکەم، تەلەفۆنم بۆ کاک کازم کرد و، هەرچەندە لە خۆشیدا قسەم بۆ نەدەکرا، بەڵام هەواڵی ئازادکردنی هاوسەرەکەمم یەکەم کەس بەو ڕاگەیاند.

کاک کازم لە ماوەی ٣٥٧ ڕۆژی زیندانی هاوسەرەکەمدا، هەمیشە دەیوت ” ناهێڵین ئەو نورە بچەوسێننەوە”، ئەویش لە کاتی بیستنی هەواڵەکەدا خۆشحاڵی خۆیی پێ ڕاگەیاندم.

نزا و یارمەتی هەموو لایەک، بووە پاڵپشتی ئێمە و هێزی پێداین. کا کازم بە هێنانە سەر زاری ئەو زوڵمەی لە هاوسەرەکەم کرا،  بۆ مێژوو شتێکی تۆمار کرد.

منیش لێرەدا سوپاسی کاک کازم و، کاکە ئیبراهیم ئۆزدەباک دەکەم کە بە کاریکاتێرەکانی بووە تەرجومانی هەستەکانی ئێمە و، لەگەڵ هەموو خوێنەرانی ڕۆژنامەکەمان دەکەم.

سوپاسی ڕۆژنامەکەمان یەنی ئاسیا دەکەم، کە تەنیا نەبۆتە دەنگی هاوسەرەکەی من، بەڵکو بێ ترس بۆتە دەنگی هەموو دایکان و   ساوایان و،  هەموو نەخۆش و پەکەوتە و بەساڵاچووانی ناو زیندانەکان و ناهێڵێت لە یاد بکرێن.

لەو ڕۆژەی هاوسەرەکەم لە زیندان ئازاد بووە، باس لە منداڵە ساواکانی زیندان دەکات و دەڵێت” هەتا ئەو منداڵانەی زیندانیش ئازاد نەبن، ناتوانم دڵم خۆش بێت”.

بەڵێ ئێمەش وەک ئەندامێکی خێزانی یەنی ئاسیا دەڵێین” هەتا ئەو منداڵە ساوایانەش ئازاد نەبن، ناتوانین دڵمان خۆش بێت”. هەتا دایکە بێ تاوانەکانی زیندان ئازاد نەبن ناتوانین دڵمان خۆش بێت.

سوپاس بۆ خودا خۆر لە لانەی ئێمە هەڵهاتووە. بەڵام هەتا دوا مرۆڤی بێ تاوان لە زیندان ئازاد دەبێت، خۆم و هاوسەرەکەم ناتوانین دڵمان خۆش بێت. تەنیا بە ناوی هاوسەرەکەمەوە نا، بە ناوی هەموو کەسە ستەمدیدەکانی ناو زیندان سوپاستان دەکەم.

 

 

 

Show More
Back to top button