هەواڵ

هەتا ئێمە خۆمان چاک نەکەین، چواردەوریشمان چاک نابن

سەفوەت سەنیح

هەتا ئێمە خۆمان چاک نەکەین چواردەوریشمان چاک نابێت، هەتا چواردەوریشمان خۆی چاک نەکات، وڵاتمان چاک نابێت. هەتا وڵات چاک نەبێت دونیاش چاک نابێت. کەواتە پێویستە ئێمە لە پێشدا خۆمان چاک بکەین.

بێ هیوایی پەناگەی ترسنۆکانە. کەس نابێت هیوابڕاو بێت لە خودا. وەک لە لە ئایەتی ٥٣ سورەتی زومەریشدا هاتووە ” هەرگیز هیوابڕاو مەبن لە ڕەحمەتی الله”.

با نەبینە بوقی دەربڕینی سکاڵا، وەک لە حەدیسێکی شەریفدا هاتووە” ئەوانەی هەمیشە دەڵێن مرۆڤەکان تیا دەچن، مرۆڤەکان تیا دەچن، خۆیان لە پێشی ئەوانەوەن کە تیا دەچن”. با نەبینە بانگدەری بێ هیوایی. هەمیشە با هەناسەی هیوا و ئاسوودەی بدەینەوە و بیپرژێنین.

لە ڕێگەی کەموکورتەوە ناگەین بە کامڵێتی. پرسیاری هەڵە وەڵامی نیە. تۆ گەر بە کەسانێکی باوەڕدار کە دەڵێن” الله هەموو شتێکی ئەفراندووە، خۆی دروستنەکراوە، بۆیە لە دروستکراوەکانیش ناچێت” بڵێی ” ئەی خودا کێ دروستکردووە؟” پرسیارەکەت پڕە لە یەک دژی و خۆی لە خۆیدا هەڵەیە.

ئێمە نە پێویستمان بە ڕەشبینیە نە گەشبینی، پێویستمان بە حەقیقەتبینیە.

لە قورئانی کەریمدا هەمیشە باسی خانووگەلێک دەکات کە “من تحتها” ئاو و جۆگەلەی لە ژێریەوە دەڕوات، بەڵام لە ئایەتی ١٠٠ سورەتی تەوبە دەفەرموێت ” تحتها”، واتە ئاوەکە ڕێک لە ژێر خۆیەوەیەتی و خانەوەکان لەسەر ئەو ئاوە دروستکراون.

گەر هاوارێکی وەها لە جەنابی حەق بکەین کە دەنگ بداتەوە، تەنیا ئەو کاتە  هەماهەنگی گشتی، پێکەوەبوون، پێکەوە هەنگاو هەڵگرتن و هەست و شعور و دەستەجەمعی دروست دەبێت.

 

بە داخەوە مێدیا هێزێکی وێرانکەری وەحشی هەیە. بێجگە ئەوەی هیوای ئەوە بخوازین بکەوێتە دەستی کەسانێکی شیاو، هیچی ترمان لە دەست نایەت.

هیچ شتێک هێندەی هەوڵدانی مرۆڤەکان بۆ پەردەپۆشکردنی هەڵەکانیان بە بەرگی دینی، زیان بە دین ناگەیەنێت و زەبری کوشندەی لێنادات.

تەماحکاری دەردێکە مشکێت لێدەکات بە شێر و دەتخاتە داوی تەڵەوە.

گەر دوو جار چەخماخە بیدات لە هەمان شوێن پیویستە بیر بکەینەوە، چونکە وا دیارە دەیەوێت شتێکمان پێ بڵێت.

 

تۆ دەتەوێت لەسەر حەق بیت یان دڵخۆش؟ پێش هەموو شتێک بڕیارێک بدە.

گەر لە جیاتی ئیشکەرەکان، ئەوانەی باسی چۆنیەتی ئیشکردنت بۆ دەکەن ژمارەیان ڕووی لە زیاد بوون کرد، ئەو کاتە کارەسات روو دەدات.

ئەو ئاغا و من ئاغا، کێ بیدۆشێت مانگا؟ کارەکان کێ بیکا؟ لە ڕاستیدا کاتێک کار دەکەیت، واتە کاتێک لە چالاکیدایت، ئەو کاتە کوالیتی بەرز دەبێتەوە، لە کاتی ئیشکردندا بیری قوڵت بۆ دێت، بازنەی چاکەکاری دەکەوێتە جوڵە و بەرهەمهێنەری ڕوو لە زیاد بوون دەکات.

ئەنزیمەکانی هەزم کردن، ئیمان بە خودا، خوداناسی، خۆشەویستی خودا و چێژی ڕۆحانی، ئەمانە هەموو شتێک دەتوێننەوە و هەزمی دەکەن. هەروەها هەر شتە و لە کاتی دیاریکراوی خۆی، واتە ئەو کاتەی شت و ڕووداوەکان بە گوێرەی سروشتی خۆیان پێدەگەن و دەبێت ئەوەش لە بەرچاو بگرین. ڕەچاوکردنی ئەمەش بریتیە لە جۆرێکی ئارامگری.

بە هۆی نیگەرانی چۆنیەتی پەیاکردنی ڕزق و دەردی خۆ بەخێوکردن، سەرمان شۆڕ نەکەین. گەر جارێک شۆڕت کرد، ئیدی سەرشۆڕی زیاتری بە دوادا دێت و هەرگیز بۆت ڕاست ناکرێتەوە. هەر بۆیە پێویستە لە بەردەم سەرشۆڕیدا هەرگیز سەرت شۆڕ نەکەیت.

تەمەن ڕۆژێکە، ئەویش ئەمڕۆیە، هەر بۆیە پێویستە هەر ئیستا هەڵیبسەنگێنین و لە ئانەی ئێستادا قاڵبینەوە.

بێ کەموکوڕی و بێ ئەوەی زۆر لە خۆشمان بکەین، بەردەوام بین لە خزمەتی خۆمان.

پەیامی سەفا، کتێبە پزیشکیەکانی خوێندۆتەوە و دواتر هەوڵی ئەوەی داوە لەسەر خۆشی تاقیان بکاتەوە، دواتر لە پڕێکدا وتوویەتی ئەی هاوار خۆ من دووگیان بووم، هەموو شتێک لە کتێبەوە فێر نابیت  و پراتیکیش گرنگە.

خشت دروست نابێت هەتا لە ئاگردا نەسوتێت. مرۆڤیش هەتا نەسوتێت نابێت بە مرۆڤ. ئەوەی خامە هەمیشە لە دواوەیە و، مرۆڤێک  خەمی نەچەشتبێت، مرۆڤ نیە و کەسێکی نادانە.

 

 

 

 

 

Show More
Back to top button