هەواڵ

هێزەکانی پۆلیسی تورکیا ٩ کچە خوێندکاریان دەستگیر کرد

لە درێژەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، ٩ کچە خوێندکاری شاری ئادییەمان دەستگیر کران.

هێزەکانی پۆلیسی ئەو شارە، بە مەبەستی گەورە پشاندانی ئۆپەراسیۆنەکە، ژمارەیەکی زۆر لە مێدیای تورکیایان بۆ ڕوماڵی ئۆپەراسیۆنەکە بانگهێشت کرد.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی دۆغان، ماڵی خوێندکارە کچەکان بە “ماڵی پاککردنەوە” ناوبرد.

دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کچە خوێندکارەکان،  لە بنکەی پۆلیسی ئەو شارە خرانە ژێر لێکۆڵینەوە و دەستگیر کران.

http://www.tr724.com/adiyamanda-medya-ordusuyla-ev-baskini-9-kiz-ogrenci-gozaltina-alindi/

Show More
Back to top button