هەواڵ

هێزەکانی پۆلیسی ئەفغانستان هەڵدەکوتنە سەر خوێندنگەیەکی خزمەت لە مەزارشەریف

 

 

هێزەکانی پۆلیسی ئەفغانستان و چەند کەسێکی سەر بە سوپای ئەو وڵاتە، لە نیوە شەودا هەڵدەکوتنە سەر دوو  خوێندنگەی دواناوەندی کچان و کوڕان لە مەزارشەیف.

هێزەکانی پۆلیس لە کاتی هاتنە ناو حەرەمی خوێندنگەکان، دەستبەجێ کامێراکانی چاودێریان لێدەکەنەوە و دەیشکێنن.

کاتژمێر ٢:٣٠ شەوی دوێنێ، هێزەکانی پۆلیسی ئەفغانستان هێرشیان کردە سەر دوو خوێندنگەی دواناوەندی کوڕان و کچانی مەزارشەریف و کارمەند و مامۆستاکانیان دەستگیر کرد.

هێزەکانی پۆلیس کاتژمێر ٢:٣٠ شەو لە ڕێگەی شکاندنی دەرگای خوێندنگەکانەوە خۆیان کرد بە ژووردا. خوێندکارەکانی بەشی ناوخۆش بەم هۆیەوە بە ترسەوە بە خەبەر هاتن. خوێندکارەکان لە ڕێگەی تۆمارکردنی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی هەڵکوتانە سەری هێزەکانی پۆلیسی ئەفغانستانیان بە دونیا گەیاند. ئەوەی لێرەدا جێی سەرنج بوو کە هێزەکانی پۆلیس و سوپا، لە پێش هەموو شتێکدا کامێراکانی چاودێری خوێندنگەکەیان لێکردەوە و شکاندنیان.

کارمەندەکانی خوێندنگەکە کە هاوڵاتی ئەفغانستان بە کەلەپچەکراوی دەستگیر دەکرێن و مامۆستایانی خەڵکی تورکیاش بە بێ کەلەپچە دەستگیر دەکرێن.

بە گوێرەی چەند ڕوونکردنەوەیەک کە لە بەرپرسانی خوێندگەکەوە کراوە هاتووە:” کاتژمێر ٣ ی شەو نزیکەی ١٥ تا ٢٠ کوڕ خۆیان دەکەن بە باشی ناوخۆیی و کچان و مامۆستا و خوێندکارەکان لە ژوورەکان دەکەنە دەرەوە. بە شێوەیەکی بێ سنور توندوتیژیان بەرامبەر بەکارهێنان. سەر و لاشەی زۆرێک لە مامۆستاکان بریندار بوو. هەڵکوتانە سەر خوێندکارەکان لەو کاتەی شەودا، بووە هۆی ئەوەی هەندێک لە خوێندکارە کچەکان لە ترساندا ببورێنەوە. هەروەها پۆلیسەکان بە بیانوی ئەوەی کامێراکانی چاودێری وێنەی ئەوانی گرتووە، هەموویان لێکردەوە و شکاندنیان”.

جێی ئاماژە پێدانە، هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانە سەر دوو خوێندنگەکەی مەزارشەریف، هێزەکانی پۆلیس هەڵدەکوتنە سەر خوێندنگەیەکی تری تایبەت بە کچان لە ناوچەی هەرات. خوێندکارە کچەکان وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هاتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ ناو خویندنگەکەیان، لە حەوشەی خوێندنگەکەیاندا دانیشتوون و نایانەوێت بچنە دەرەوە. هەروەها هەندێک لە خوێندکارە کچەکان گوڵیان پێشکەشی هێزەکانی پۆلیس کرد و داوایان لێکردن کە لە خوێندنگەکەیان بچنە دەرەوە.

کاربەدەستانی ئەفغانستان خوێندنگەکەی هەراتیان ڕادەستی وەقفی مەعاریفی سەر بە کاربەدەستانی تورکیا کردووە، بەڵام هەتا ئێستا خوێندنگەکانی مەزارشەریفیان ڕادەستی ئەو وەقفە نەکردووە. دایکان و باوکانی خوێندکارەکان لە حەوشەی خوێدنگەکە کۆبوونەتەوە و بە وتنەوەی چەند دروشمێک بەرگری لە خوێندنگەی منداڵەکانیان دەکەن.

کۆمیەتی سەرپەرشتیارانی خوێندکارەکان، بڕیارە ئەمڕۆ لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن. لە نێو کۆمیتەی سەرپەرشتیاراندا هەندێک کەسی ناوداری ئەو وڵاتە و کاربەدەستانی وڵاتیش بوونیان هەیە.

لە بەشێکی گرتە ڤیدیۆیەکاندا مامۆستایەک بە ناوی سەلیم سەرتۆر ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس دەوەستێت و دەڵێت” لەم نیوە شەوەدا چ کارێکتان لە بەشی ناوخۆیی کچان هەیە؟ ئێوەش کچتان نیە؟”.

جێی وەبیرهێناوەیە لە ماوەی ڕابردوودا خوێندنگەکانی ناوچەی شیبیرگان و هەرات ڕادەستی وەقفی مەعاریفی سەر بە کاربەدەستانی تورکیا کران.

خوێندنگەکانی خزمەت لە  ئەفغانستان یەکێکن لە پێشکەوتوترین خوێندنگەکانی ئەو وڵاتە و ساڵی پار خوێندکارێکی کچ بە ناوی تەخمینە عەبدولستار، لە تاقیکردنەوەی بەکالۆریۆسدا لەسەر ئاستی هەموو وڵات پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار: یەکێک لە خوێندکارانی ئەو قوتابخانەیەی کە هێرشی کراوەتەسەر لەسەر ئاستی ئەفغانستان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

https://www.facebook.com/Hizmetkurdi/videos/1880093992293255/?t=15

Show More
Back to top button