هەواڵ

هێزەکانی جەندەرمە دووبارە لەبەردەم نەخۆشخانەیەک وەستاون بۆ دەستگیرکردنی دایکێک و منداڵە ساواکەی

 

دوای ئەوەی عائیشە ئاتەش بە سکێکی ٥ مانگەوە دەستبەسەر کرا و خرایە زیندانی شەکرانی شاری ئیزمیرەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵ بوون گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئێستا هێزەکانی جەندەرمە لەبەردەم دەرگای نەخۆشخانە چاوەڕێن ئاتەش نەشتەرگەری بۆ بکرێت و، لەگەڵ منداڵە ساواکەی بیبەنەوە بۆ زیندان.

سەرەرای ئەوەی پزیشکی نەخۆشخانەکە پێی ڕاگەیاندوون کە پێویستە کەسێکی نزیکی خانمەکە لەگەڵیدا بێت لە ژووری نەخۆشخانە، بەڵام هێزەکانی جەندەرمە ڕێگەیان بەم پێشنیارەی پزیشکەکە نەدا.

ئەمە لە کاتێکدایە یاساکانی تورکیا ڕێگە بەوە نادەن سزای زیندانی یان دەستبەسەر کردن بەسەر ئەو خانمانەدا بسەپێنرێت، کە دوو گیانن یاخود منداڵی تەمەن خوار ٦ مانگیان هەیە.

لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦، ١٨ هەزار ژن و ٧٠٠ منداڵی خوار تەمەن ٦ ساڵ لە زیندانەکانی تورکیا قەتیس کراون.

بە گوێرەی یاسای ژمارە ٥٢٧٥ سزاکانی تورکیا ژنانی دوو گیان یان خاوەنی منداڵی بچوکتر لە ٦ مانگ، گەر هیچ کێشەیەکی تەندروستیشی نەبێت، نابێت حوکمی زیندانی و دەستبەسەرکردنی بەسەردا بسەپێنرێت هەتا ئەو ماوەیە تەواو دەبێت.

بەڵام لە دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە تورکیادا، ئەم یاسایە بە شێوەیەکی کەیفی جێبەجێناکرێت.

جێی ئاماژە پێدانە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، لە ماوەی ڕابردوودا سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی یاساکان بە شێوازێکی کەیفی،  لە ڕوونکردنەوەیەکیدا دەڵێت”  دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان وەک ئەوەی دەبێت بە گوێرەی یاساکان بێت، دەبێت لە هەمان کاتدا بە شێوازێکی کەیفی ئەنجام نەدرێت، جێبەجێکردنی یاساکان بە نیەتێکی خراپ، وەک پێشێلکردنیان وەهایە”.

سەرچاوە: TR724

 

Show More
Back to top button