هەواڵ

“هیچ نەبێ با دایکە نەخۆشەکەم بە ئازادی دادگایی بکەن”

دایک و باوکێک دەستگیر کراون و ٣ منداڵیان بێسەرپەرشتی ئەوان ماونەتەوە، باوکەکە نیوەی پەنکریاسی نییە و دایکەکەش نەخۆشە

پاش ئەوەی هەڵمەتی ڕەشبگیری هاوڵاتییانی تورکیا و بەتایبەتیش بەرهەڵستکارانی دەسەڵاتی ئاکەپە و بە تایبەت تریش هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە تورکیا دەستی پێکرد، بە دەیان هەزار کەس لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و دەیان هەزارانی تریش خراونەتە زیندانەوە. تەها داوا دەکات لەبەر نەخۆشییەکەی، دایکی ئازاد بکرێت و بە ئازادیی بچێت بۆ دادگایی کردن.

تەها ئێرێن کوڕی یەکێک لەو هاوژینانەیە کە دەستگیر کراون و خۆی و خوشک و برایەکی بچوکی بێ سەرپەرشتیی دایک و باوکیان ماونەتەوە.تەها لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی توویتەر وینەیەکی خوشک و برا بچوکەکەی و دایکی داناوە و نووسیویەتی: “هیچ نەبێ با دایکە نەخۆشکەم بە ئازادیی دادگایی بکەن”.

“باوکم (تاهیر چاپکور کە نیوەی پەنکریاسی نییە) ٦٩٠ ڕۆژە لە گرتوخانەی ئەلعەزیزییە زیندانیی کراوە و سزای ١٢ ساڵ زیندانیی کردنی بەسەردا سەپێندراوە. دایکم(فیگێن چاپکور، کە نەخۆشیی شەکرەی هەیە) ١٨٠ ڕۆژە لە ئادیامان دەستبەسەرە”.

تەها نووسیویشییەتی:

” دایکم لە ٢٣ی تەمووز دادگایی دەکرێت. لەبەر نەخۆشییەکەی داوا دەکەین کە بە ئازادیی دادگایی بکرێت. نزیکەی ٢ ساڵە لەباوکمان و ٦ مانگە لە دایکمان دوورین.”

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/hic-olmazsa-hasta-annemi-serbest-birakin/

Show More
Back to top button