هەواڵوتاری هەفتانەی م.فەحوڵڵا گولەن

هۆکارەکانی ئاسودەیی و سوحبەتی جانان

وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 01.04.2019

 

 

ئەقڵی سەلار، دڵی سەلار، ڕۆحی سەلار… ماوەیەکە لایەنی چوارەمیشم بۆ زیاد کردووە: هەستی سەلار…

ئەمانە ٣ پێکهاتەن کە مرۆڤەکان دەگەیەنن بە ئاسودەیی؛ بەمەی کۆتایشەوە دەبنە چوار پێکهاتە.

ئەقڵی سەلار، ئەوەی بە شتی جیاواز پیس نەکراوە، ئەوەی شتی تری تێکەڵ نەکراوە و دەتوانین بە ناوەندی پێودانگ و هەڵسەنگاندن ناوی ببەین.

ئەو ئەقڵەی هاوڕێی لەتیفەی ڕەببانیە کە دڵە، ئەو سیستەمەی بەردەوام کار دەکات و زانیاریەکانی دەڕژێنێتە ناو دڵەوە، چەشنی بەردی بەرداش، کە ئارد هەڵدەڕژێتە ناو عەمبارەوە.

تێفکرین(تفکر)، یادکردنەوە(تذکر)، قوڵ بوونەوە(تدبر)، قاڵ بوونەوە(تآمل).

ئەو ئەقڵەی بەردەوام چەرخی خۆی دەسوڕێنێت و شتێکی نوێ دەخاتە سەر دونیای دڵمان.

هەروەها پەیامیش لە دڵەوە وەردەگرێت.

ئەقڵی سەلار شتێکی بەو شێوەیەیە. پیس نەبووە و بە چڵکی دونیای چەپەڵ نەبووە. بە تێبینیە سیاسیەکان چەپەڵ نەبووە،  بە ئارەزووە بەشەریەکان و غەریزەییەکان چەپەڵ نەبووە، گەرچی لەناو ئێوەدا کەسانێکی لەو شێوەیە نیە، بەڵام ئەقڵێکە کەوا بە هەستە ئاژەڵیەکان چەپەڵ نەبووە.

“غەریزەی بەشەری”؛ لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا گوزارەی “سەرگەردانی” زیاد لە هەموو شتێک بۆ گوزارشت لەو هەستە بەکاردێت.

کاتێک ئەقڵی سەلار هەبوو، ئیدی دڵیش سڵاو لە سەلامەتی دەکات!

دڵ دڵێت: مادام ئەم پەیامانە بۆ من هاتووە و شیکاری ئەم کۆد و شفرانەش بەرەو ئەم خاڵە ئاڕاستەم دەکات، ئەوەی لەسەر شانی منیشە فڵان شت ئەنجام بدەم. پێویستە ڕووم هەمیشە لە خۆری(شەمس)ی هەموو خۆرەکان(شەمسەکان) بێت.

******

بەردەوام لە هەموو لێدانەکانی دڵمدا ناوی ئەو ببیسترێت و یاخود لە نەبز و لەرە و ڕیتمەکانیدا هەر ناوی ئەو ببیسترێت.

گەر بە قسەیەک گوزارشت لەمە بکەین کە هەمووتان باش دەیزانن:

خۆزگە ئەوەیان خۆشدەویست کە خۆشم دەوێت؛ هەموو خەڵکی جیهان

سۆحبەتی هەموو لایەکمان، هەمیشە ببێتە سۆحبەتی جانان

خۆزگە هەر باسی جانان بکرێت، ئەوانەی گیانیان دەوێت و خۆیان پێوە خەریک کردووە؛ باسوخواسیان سەبارەت بە جانان، درۆیە.

ئەوانەی لەگەڵ جانان هاودەمن، ئەوانە گیانی خۆشیان بە شێوەیەک لە شێوەکان، وەک ئاوێنەی جانانیان لێکردووە.

گیان بۆتە ئاوێنەی جانان.

هەمیشە وەک ئەوەی چاویان بە شتانێکی سەر بەو کەوتبێت، لێ بەسەر دێت.

ڕۆحی سەلار: ئەویش بریتیە لە تێپەڕاندنی  لاشە و  وازهێنان لە ژیانی ئاژەڵی، ئەو کاتەی بەرەو ژیانی دڵ بەرز بوویتەوە، پاشان بەرەو ئاسۆی ڕۆح کە هەناسەی ئیلاهیە(نفخة الاهیة) بەرز ببیتەوە.

ڕۆحی سەلار گوزارشت لەمانە دەکات و پێویستە ئەویش سەلار بێت.

ڕۆح گەر بە چڵکی سەردەم چەپەڵ بووبێت، ئیدی واریدات و ڕژێنراوەکانی ئەو چەندە دەوڵەمەندیش بێت، ناتوانێت لەو چڵک و چەپەڵیە ڕزگاری ببێت.

هەربۆیە پێویستت بە بەروانکەی پارێزکاری(تەقوا) یە  و پێویستە بەردەوام لە پێشی دەماخی بیبەستێت.

لە ڕێگەی بەروانکەی تەقواوە، گەر تەواوی ئەو چڵک و چەپەڵیەی لە دونیاوە هەڵدەڕژێن و دێن، یاخود چەپەڵی بەشەریی و نەفسانی و هەواو ئارەوزو، ئەوا با بەودا بڕژێن و ، هزرمان چەپەڵ نەکەن و دڵیشمان لەگەڵی چەپەڵ   نەبێت.

بۆ ئەوەی   تەواوی ئەمانەش بە شێوەیەکی دروست ببیستێت و هەستی پێبکات، پێویستی بە هەستێکی سەلار هەیە. پاشان ئەو خاسیەتانەی ئەم هەستە پێی دەگات، بریتیە لە هەستەکان (احساس).

شتانێک کەوا هەڵسەنگاندنیان لە ڕێگەی ئەقڵ و لۆجیکەوە زۆر سەختە،  ئیدی بە شێوەیەک لە شێوەکان زمانی دڵ دەپژێت و، بە شێوەیەک کەوا مرۆڤ هەستی پێنەکات، بەردەوام لە دونیای ئەوەوە گوێی لە ئاواز و نەغمەی چەشنی نەی دەبێت و، بەمەش دەڵێین “جیهانی ئیحساس” و پاشان دەبێت بە بەشێک لە ماڵی سروشتی مرۆڤ و وەک قوڵاییەکی سروشتی مرۆڤی لێدێت…

دەتوانن ئەمەش بەو “ناوەندی تێژەنینانە” ناو ببەن کە هەمیشە ئێوە بەرەو ئەو ئاڕاستە دەکات.

گەرچی گوزارەی “تێژەنین” کێشێکی کەمی هەیە، بەڵام دەتوانن بە “ناوەندی ئاڕاستەکردنەکان” یاخود فەرمانەکان، یان “ناوەندەکانی پاڵپێوەنان” ناوی ببەن.

هەستیاری”احتساس” شتێکە لەسەرو هەستیشەوە، لە ڕووی یاساکانی زمانەوانیەوە، لە ڕوی زانستی “صرف/ اشتیقاق”وە، بریتیە لە بیستن و هەستکردن بە شتێک، کەوا لەگەڵ چیەتی خودی یاسا و ڕێساکانی ئەو شتە گونجاو بێت و دروست بێت.

بریتیە لەوەی ئەم بابەتە ببێت بە ماڵ بەسەر سروشتی ئەو کەسەوە و وەک قوڵاییەکی سروشتی لێبێت و، لەم بابەتەدا زیاتر قوڵ ببێتەوە؛ احتساس…

گەر ئەم هەستیاریە لە مرۆڤدا فەراهەم ببێت، ئیدی چەشنی ئەوەی مرۆڤ ئاتاجی خواردن و خواردنەوەیە، لەو بابەتانەی پێویستە ئەنجامی بدات، بێ ئەوەی تێبینیە ئیلاهیەکان لەبەرچاو بگرێت، خۆی بە ئاراستەکردنێکی خۆڕسکانە، بەرەو ئەو بابەتانە پاڵی پێوە دەنرێت.

لە ڕوانگەی ئەو ئاسۆی هەستیارییەیەوە، بەرەو ئەمانە پاڵی پێوە دەنردرێت، خۆ شوێنێکی تێدا نیە کەوا تێنەگەن؟

کاتێک لەو ئاسۆیەوە سەیری بابەتەکانی کرد، ئیدی چۆن چەشنی ئەوەی ئاتاجی خواردن و خواردنەوە و پاشان لە بازنەیەکی فراوانتردا، ئاتاجی هەموو پێداویستی و ئارەزوە مرۆیەکانی ترە،  وەک چۆن هەوڵی بەدەستهێنانی ئەمانە دەدات؛ لە بەرامبەر فەرمانەکانی خوداش چەشنی ئەوەی پێی دەفەرموێت نوێژ بکەن و ڕۆژوو بگرن، لەبەردەممدا دەست بەستراو بوەستن، لە ڕێگەی بەستنی پشتوێنی بەندایەتیتانەوە بەندایەتی خۆتان بهێننە جێ، لە بەردەممدا چەشنی گۆچان بچەمێنەوە، بڵێن ئەوەش بەس نیە و بکەون بەسەر سوجدەشدا، بێ ئەوەی فەرمانەکانی لەم جۆرە بابەتانەدا لەبەرچاو بگرێت، هەمیشە ئەو بە الله و خۆیشی بە بەندەی ئازادنەکراوی دەرباری دەزانێت!

ئەمەش لە ڕێگە خواست و ئارەزوی ناو ناخیەوە دەڵێت، گوزارەی “تێژەنین” لێرەدا واتەیەکی خۆی هەیە، بەڵام گەر ئەم هەستە وەک “پاڵپێوەنان” و “ئاڕاستەکردن” ی لێهات، ئەمە بنەمای ئەسڵی بابەتەکەیە.

واتە پێویستە بەو ڕادەیە ببێتە ڕەهەندێکی قوڵایی سروشتی ئەو کەسە، هەستیاری”احتساس” بریتیە لە هەستێکی لەو شێوەیە و لەسەرو هەستەوەیە.

گەر مرۆڤ لە ڕێگەی هەستەوە لە دونیای هەستیدا بگات بە سەلامەتی، گەر خۆی لە چەپەڵیەکان بە دوور بگرێت، ئەوا بە شێوەیەکی جددی دەرگای بە ڕووی ئاسۆی هەستیاری”احتساس” کردۆتەوە.

هەروەها ڕێگەی دۆستایەتی لەگەڵ خوداش، هەر لێرەوە تێدەپەڕێت. اللهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ

الله دۆستی کەسانی ئیماندارە و ئەوان لە تاریکیە جیاوازەکانی نەفس و لاشە و ئاژەڵی و سروشتی دەردەهێنێت؛ بە نوری ڕۆشنی خۆی، نورانی و ڕۆشنیان دەکاتەوە.

تەنانەت گەر هەزار بلاجکتۆر لەسەر ڕێگای مرۆڤ دابنێیت، هێندەی نوری ئەو ڕۆشنی ناکاتەوە، اللهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ

الله ڕۆشنکەرەوەی زەوی و ئاسمانەکانە، هەربۆیە مرۆڤ لە هەموو هەستان و دانیشتنێکیدا، لە کاتی قسەکردن و لەرینەوەی لێوەکانیدا، تەنانەت لەو کاتەی کە خەریکە شتێک بەر گوێکانی بکەوێت؛ لەبەرخۆیەوە دەڵێت : خۆزگە هەر نەغمە و ئاوازەکانی ئەو دەهات، بەم تێبینیەوە دەژی، دیسان دەڵێت خۆزگە ئەو نەغمانە بێنەوە و پاشان دەڵێت، خۆزگە کەسێک دەهات و پێی دەوتم:

ئەوەی خوازیاری گیانی گیانان بێت؛ دەکەوێتە ناو ختوکەی گیانی؟

ئەوەی خوازیاری گیانی گیانان بێت؛ دەکەوێتە نیگەرانی گیانی؟

خۆزگە دەخوات گوێی لەمە بێت و، بەم ئاڕاستەیەدا بچەمێتەوە، ئاواتەخوازی ئەوە دەبێت بەرەو ڕووی جانان بچەمێتەوە، ئەوانەی بە گیانی خۆیانەوە گیریان خواردووە، مەحکوم دەبن بەوەی لە ڕێگەی گیانی گیانان لابدەن؛ پەنا بە خودا.

پێویستە ئەو گیانە بدەینە دەستی تێژەنین و تێخوڕینی ئەو گیانی گیانانە…

وا ملی ڕێگەی سەودامان گرتووە و شێت بووین؛ ناموسمان پێویست نیە

ئەی دڵ قەت ئەم کارە گوێ لە شان و شکۆ دەگرێت؟!

پێویستە بەم شێوەیە سەیری بابەتەکە بکەیت، ئەوانەی ملی ئەم ڕێگەیەیان گرتووە، هەمیشە هەر باسی گیانی گیانان دەکەن.

گیانی گیانان، گیانی گیانان، گیانی گیانان…

برۆتە “قاب قوسین او ادنی”

 دەموچاوتە سورەتی الرحمان، لەبەرچی؟

حەیرانی تۆیە دڵی گیانان؛ لەبەرچی؟

جەمالت چەشنی ڕۆژ درەخشان، پاکوبێگەردە لەبەرچی؟

برۆتە “قاب قوسین او ادنی”

 دەموچاوتە سورەتی الرحمان، لەبەرچی؟

ئەمانە وتەگەلێکن کەوا لە بۆ تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی وتراوە. بۆ ئەو ئاوێنە باڵا درەوشاوە وتراوە،

لە ئاوێنەی محمدیەوە ، الله دەبینرێت دایم. مرۆڤ گەر دڵ، ئەقڵ، ڕۆح، هەستەکان و هەستیاریەکانی، گەر هەمیشە بەم ئاڕاستەیەدا لە چڕبوونەوەیەکی جددی میتافیزکیدا ڕابگرێت، پێموایە دونیایەکی لەو شێوەیە، بە شوراگەلێکی قایمی وەها تەندراوە، ئیدی شوراکانی ئیستەنبول و ڕۆما لە چاویدا هیچ نین، دونیایەکی تەندراو بەم شورایانە، ناتوانرێت لەلایەن هەستە شەیتانیەکان، تێبینیە چەپەڵە مرۆیەکان،  هەڵ بڕژنە ناوی و بچنە ژوورەوە.

چونکە ئەو دەرگاکانی بە ڕووی ئەم جۆرە هەستانەدا داخستووە. پاشان کیلۆنی لە پشتی دەرگاکەش داوە. دڵەکانیشیان بەم شێوەیە هاوار دەکەن:

بێ هودە خۆت ماندوو مەکە، دەرگاکان کێلونی لێدراوە.

بێ هودە خۆت ماندوو مەکە، دەرگاکان کێلونی لێدراوە.

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا هێندە ڕووداوگەلی زۆر هەیە کە هزر، ئەقڵ، هەستەکان چەپەڵ دەکەن، بێ ئەوەی ئاگامان لە خۆمان بێت، تەنانەت ئەو مرۆڤەی کە ئێستا وڕە وڕ  بۆ ئێوە دەکات، هەندێک جار خۆی دەدات بەدەم ئەو جۆرە تەوژمانەوە و، لە ڕێگەی دووبارەکردنەوەی وتە و هەڵسوکەوتی هەندێک کەسەوە، بێهودە لە چەند دۆڵێکی بێ سوود و قازانجدا دەسوڕێتەوە. لە کاتێکدا گەڕان بە ناو باخی گوڵاندا وەستاوە، خۆی دەکات بە ناو باخی دڕکستان و دڕک لە دوای دڕک دەچێت بە قاچەکانیدا.

ڕووداوەکان بە شێوەیەکی وەها توندوتیژانە تەوژمیان بەستووە، وەها ناشرینانە  شاڵاو دەهێننە سەرمان، نەفسمان پێمان دەڵێت تۆ وەڵامی ئەمانە نادەیتەوە؟  غەیبەتیان کردووین و درۆیان بە دەممانەوە هەڵبەستووە – بمبەخشن – یاخود بە سەگ ناویان بردووین.

دەڵێن طاهیر ئەفەندی بە “کلب” ناوی بردووم

لە ڕواڵەتدا ئەم قسەیەی وەک ئیلتیفات دیارە

لە ڕاستیشدا من مەزهەبم مالیکیە

بە گوێرەی مەزهەبی مالیکیش “کلب” طاهیرە!

ئەمە ڕەگەزدۆزیە(جناس)…

پێموایە لە ڕوانگەی تێبینی ناوەکی لەم شێوەیەوە، بابەتەکە پەراوێز بخەیت و بە هیچ شێوەیەک خۆتیان تێکەڵ نەکەیت.

وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِرِينَ

لە بەرامبەر ئەو بەڵا و موسیبەتانەی کە نازانم چەند باڵ و ڕەهەندیان هەیە، پێویستە بە گوێرەی ئەو کەسایەتیە گەورەی خۆتان مامەڵە بکەن و،بە گوێرەی کەسایەتی کەسانی تر مامەڵە نەکەیت.

قُلْ كُلٌّ يَعْمَلُ عَلَى شَاكِلَتِهِ فَرَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَنْ هُوَ أَهْدَى سَبِيلًا

هەموو کەس بە گوێرەی داخوازی کەسایەتی خۆی هەڵسوکەوت دەکات.

هەرکەسێکیش هەر هەڵسوکەوتێک بکات و لە پێشانگاکەیدا بیخاتە ڕوو، الله باشترین کەسی زانایە بەو شتانەی کە خستوونیەتە ڕوو.

بە ڕای من گەر الله ئەمە بزانێت، ئیدی پێویست دەکات شتانێکی وەها لەو پێشانگایەکدا بخەینە ڕوو، کە لەلای خودا نزیک بێت لە قبوڵ کردنەوە.

بە شێوەیەک بێت کە دەستی بە دەسکی دەرگای ڕەزامەندی ئەوەوە گرتبێت، کاتێک سەیری سەر و سیمای کرا، تێبینی عەشق و تامەزرۆیی گەشتن بە دیداری خودا بەدی بکرێت. عەشق و تامەزرۆیی بەرامبەر سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتی بخوێندرێتەوە.

ئیدی خەڵکی فڵان شتیان وتووە، پێیان وتووین مسۆدە، یاخود فڵان و فیسار، تۆش یەکسەر پێی مەڵێرەوە “مسۆدە خۆتیت”. ئەو بە گوێرەی دەخوازی کەسایەتی خۆی قسەی کردووە، الله ئەوی لەو ئاستەدا ڕاگرتووە. لەوە دەچێت لە حاڵێکدا بێت کە جێگەی بەزەیی بێت، ئیدی تۆ بۆ دەست دەچێتە ئاستی خۆتەوە، تۆ دڵت لە پەیوەندیدایە لەگەڵ الله، هەستەکانت پاکوبێگەردە،  لۆجیکت هەمیشە بۆ ئەو کار دەکات، لە لەرە و ڕیتمەکانی دڵتدا، هەر دەنگی ئەو دەبیسترێت.

گەر بە شێوەیەکی جددی گوێ لە نەبزی دڵی بگیردرێت، چەشنی ئیمامی ئاڵڤاری، ئەو کاتێک دەیوت لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، وەکو ئێمە نەیدەوت، لەوە دەچێت ئێوەش بە هەمان شێوە بیڵێن، لە بابەتی لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ، ئەوەی لە دوای نەفیەکەوە هاتووە، ئەو ئاراوتەی لە دوای ” إِلاَّ” دێت، واتای دەستەواژەکە دەدات بە دەستەوە، ئیمامی ئاڵڤاری بەم شێوەیە دەیوت:

لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ

دڵی بە گوێرەی ئەم ڕیتمە لێی دەدا و کاتێک گوێشت لە دڵی بگرتایە، دەتبینی کەوا بە شێوەیەکی جیاواز لێدەدات، ئیدی نازانم لەسەر ١٢٠ یاخود ١٥٠ لێی دەدا.

نەخۆش کەوتووە و پزیشکەکەی دەیەوێت گوێ لە لێدانی دڵی بگرێت، پزیشکەکە ناچار دەبێت بڵێت:

بەڕێزم گەر دەتوانن لێدانی دڵتان بخەنە ژێر کۆنتڕۆل و هێواشی بکەنەوە، چونکە ناتوانم لێدانی ڕاستەقینەی خۆی بپێوم بە هۆی ئەو زیکرانەی ئەنجامی دەدەیت.

پێموایە گەر دڵ بەم شێوەیە لێیدا، ئیدی هەرچیەکی تر ڕوو لەو دڵە بکات، توڕی دەدات. ئیدی نازانم ئەم دەربڕینە”توڕدان” بەکار دەهێنن یاخود نا.

چەشنی ئەوەی تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی؛ دەستەکانی بەم شێوەیە لێکرد و بە دونیای وت: تۆ ناتوانیت خۆت لەلای من قبوڵ بکەیت.

پێویستە پاڵێکی پێوە بنێین. ئێستا خەڵکی بە گوێرەی داخوازی کەسایەتی خۆیان، هەندێک شتی پیسی و چەپەڵەی خۆیان بەرەو ڕووی ئێوە  فڕێ دەدەن، هەروەها هەندێک ناوەندی تایبەت بە پیسی و چەپەڵی هەیە، با ناویان نەهێنم و هەندێک دڵگران نەبن، ئەمانە تەواوی ئەو شتانەی دەیکەن و دەیڵێن بە دونیادا بڵاوی دەکەنەوە، بە شێوازی جیاواز، ئیدی باق و بریقی بۆ دروست دەکەن و، بۆ ئەوەی ماڵەکەی نێو دەستیان خواستی زۆری لەسەر دروست ببێت، هەموو جۆرە پڕوپاگەندەیەک ئەنجام دەدەن.

زۆرێکیش لە خەڵکی بەم هۆیەوە ژەهراوی دەبن.

بەڵام کەسانێک کەوا دڵیان بە خودا داوە و وابەستەی بووە، وەک مەجنون، فەرهاد، وامقی ئەو کارەیان لێهاتووە، پێموایە نابێت جگە لە خۆشەویستەکەی چاوی بکەوێتە سەر کەسی تر.

جگە لەو؛ دڵی بە ڕووی هەموو شتێکدا داخرابێت کە ئەنجام دەدرێت و دەوترێت. پێویستە دڵ ئەوانە نەبیستێت.

هەروەها مرۆڤ هەرگیز ئەو جۆرە شتانە وەک تێبینیەک لەلای خۆی هەڵنەگرێت.

لە سایەی قاڵ بوونەوە لە ناو تێبینیە جوانەکانی ئەودا؛ دەرکەوتەی درەوشانەوەکانی ئەو، بەردەوام ، لە ژێر لێزمەی درەوشانەوەی دەرکەوتەکانی ئەودا دەهێڵێتەوە. ئیدی ئێوە چەندە لەمە دوور بکەونەوە، پەنا بە خودا، بەو ڕادەیە لەو دوور دەکەونەوە.

گەرچی ئەو هەمیشە نزیکە، وەرن لەبەر خاتری خودا، ئەو نزیکیەی ئەو مەکەنە قوربانی دووری خۆتان لەوەوە!

دەفەرموێت” گەر بەندەکەم یەک هەنگاو بەرەو ڕووی هەڵبنێت، یەوا ١٠ هەنگاو بەرەو ڕووی ئەو هەڵدەگرم”.

ئەمە وەڵامی ئەوە، گەرچی الله بەرییە لەوەی هەنگاو هەڵبگرێت، الله دوورە لەو جۆرە لێک نزیک بوونەوانە، چونکە ئەو هەموو ساتێک لە ئێمەوە نزیکە، نزیکترینە، وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ

واتە دەفەرموێت: من زیاتر لە شادەماری دڵتان لە ئێوەوە نزیکترم، کەواتە دووری تایبەتمەندی کێیە؟

تایبەتمەندی ئەو مرۆڤانەیە کە بە دەستی هەوا و  ئارەزوی لاشە و نەفسیەوە گیری خواردوە.

وەک شاعیر دەڵێت:

لە دووری جوانان جودا کەوتم

ئێستا دەڵێم ” وا حسرتا”

لە دۆڵی جیاوازدا دەسوڕێتەوە و لە جوانان جودا کەوتووە، جودا بوونەوە بە واتای دوور کەوتنەوە دێت، ئەوەی لەسەر شانی تۆیە بەرامبەر ئەو، بریتیە لەوەی دووری خۆت لەوەوە تێپەڕێنیت، واتە بگەیت بە نزیکی ئەو، ئەو هەردەم نزیکە، بەڵام نزیکی تۆ لەوەوە، لە دەستی خۆتدایە و شتێکە کەوا دەستکردی خۆتە.

گەر نەوتوانی ئەو دووریە ببڕیت، ئیدی ناتوانیت بەو بگەیت.

بەڵام گەر بە شتی تر و قسەی عالەمەوە خۆت ماتڵ کرد، مەجلیسەکان و قسەکانت لەگەڵیان،  چەشنی عالەم کە مەجلیسەکانیان بەو جۆرە قسانە چەپەڵ دەکەن، تۆش هەمان شت بکەیت، پێموایە ناتوانیت دووری خۆت ببڕیت و لەو نزیک ببیتەوە. ناتوانیت لەگەڵ ئەودا ببیتە هاودەم؛ ناتوانیت هاودەم و هاوخوانی  حەزرەتی ڕۆحی سەرداری مرۆڤایەتیش بیت.

لە پشتی تەواوی ئەم شایستە بوونانەوە، پێویستە بە قاڵ بوونەوە هەیە.

گەر ئێوە چەشنی دەربڕینی پێشینان کە دەیانوت چاوت لە شتێک بڕیبێت ” امعان نظر “، ئیدی ئەوە دەبینن، کەوا پێویستە بیبینن.

بە پێچەوانەوە چاوتان بە کراوەیی دەمێنێتەوە و سەیر دەکەن، بەڵام تەماشاکردن؛ جیاوازە لە بینین!

تەماشای ئەوە دەکەیت لەبەردەمتدایە، چەشنی ئەوەی خەوت لێکەوتبێت، تێناگەیت کەوا چیە ئەوەی لەبەردەمتدایە و پێش کەمێک چی ڕوویداوە.

چەشنی ئەوانەی دەهاتنە لای خاوەنی کۆتا پەیامی باڵا، سیاسیەکانی ئەو سەردەمە، کە دەچوونە دەرەوە، لە نێو خۆیاندا دەیانوت:

ئەرێ ئەم پیاوە باسی چی بۆ کردین، قورئانی کەریم ئاماژە بەمە دەدات، دەڵێت: وتیان ئەم پیاوە باسی چی دەکات.

پێی فەرموو بوون:

تَبَارَكَ الَّذِي جَعَلَ فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَاجًا وَقَمَرًا مُنِيرًا

لە ڕاستیدا ئەمە شتێکە کەوا لە مرۆڤەکاندا توشی داخورپانت دەکات، إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَاْلأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لَآيَاتٍ لأُولِي الأَلْبَابِ * الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَاْلأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذَا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی، شەوانە سەیری دەموچاوی جوانی ئاسمانی دەکرد و ئەم ئایەتەی بەرامبەری دەخوێندەوە و دەگریا

هەروەها دەیفەرموو، داوەشین بۆ ئەوانەی ئەم ئایەتە دەخوێننەوە و لە بەرامبەریدا ناگرین.

ئەوان گوێیان لەم ئایەتانە دەگرت و کاتێک دەچوونە دەرەوە دەیانوت:

ئەرێ ئەم پیاوە باسی چی کرد!؟

خۆیان کەسانێکی بێ بەهرە؛ بە سەرداری مرۆڤایەتیشیان دەوت پیاوێکی ئاسایی.

هەربۆیە تەماشاکردن جیاوازە و بینین جیاوازە.

قسەیەک بێت و بدات بە لایەکی گوێتدا، جیاوازە لەوەی وەک شفرە شکێنێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت و هەوڵی کردنەوەی سیستەمەکەی بدەیت.

پێویستە بڵێیت ئەمە باسی چی دەکات و دەیەوێت چی بە من بڵێت. بابەتی چوونە ناوەوەی ئەو قسەیە لە بۆ ناو دڵ…

بابەتی ئەوەی بچێتە ناو دڵەوە و بە گوێرەی خۆی عەیاری بدات، یاخود بە ناو عەیاردانیدا(کالیبراسیۆن) دا ببات، ئەمانە شتانێکی جیاوازن.

هەربۆیە گەر مرۆڤ بەم جبەخانەیەوە ئەفرێندرابێت، ئەوا پێویستە لە مەیلی شتانێکی تێپەڕ و تیاچو،  ئەو جبەخانە و تێشووە بە نرخەی، لە شتی بێ نرخدا بە هەدەر نەدات و بە فیڕۆیان نەدات.

وەک لە سەرەتاشەوە ئاماژەمان بە بابەتی بە فیڕۆدان(ئیسراف) کرد.

بەفیڕۆدانی بیرکردنەوە، بەفیڕۆدانی سەیرکردن، بەفیڕۆدانی کات، وەک چۆن ئێوە لە بەردەم وڕە وڕەکەی مندا کاتی خۆتان بە فیڕۆ دەدەن.

بەفیڕۆدان، بە فیڕۆدان، بەفیڕۆدان…

پێویستە بابەتی بەفیڕۆدان تەنیا بە بابەتی ماڵ و پارەوە نەبەسترێتەوە، یاخود تەنیا بەوە لێی تێنەگەین؛ کە هەر خەریک بوون بە خواردن و خواردنەوە و پاڵکەوتن لەسەر گوێکانمان، بریتیە لە ئیسراف و بەفیڕۆدان.

 لە تەواوی ئەمانەدا بەفیڕۆدان هەیە،

يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلاَ تُسْرِفُوا إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ

خودا ئەوانەی خۆش ناوێت کەوا ئیسراف دەکەن.

ئەوانەی هەرچیەکیان هەیە بەفیڕۆی دەدەن و، خۆیان بە شتی نا پیویستەوە خەریک دەکەن، ئەوانەی چارۆکەی کەشتیان بە ڕووی شتانێکی نەبوودا هەڵدەدەن! ئەوانەی بە دەستی ئارەزووە شەیتانی و نەفسانیەکانیان گیریان خواردوە و دەڕۆن، الله بە گەورەیی خۆی لێیان خۆش نابێت، چونکە خەریکی ئیسراف و بەفیڕۆدانن.

شتانێکی زۆر گرنگ بە فیڕۆ دەدەن.

پێموایە گەر مرۆڤ خۆی دابێت بەدەم تەوژمی ئاوێکەوە، ئەوا پێویستە لە نیەتیدا تێکەڵبوون بە دەریا هەبێت!

ئەو کەشتیەی قیبلەنمای نیە و ئامانجی دیار نیە، هیچ ڕەشەبایەک هێزی ئەوەی نیە بیباتە ئەو شوێنەی کە پێویستە بۆی بڕوات!

پێویستە هەر لە سەرەتاوە ڕەوتی خۆت دیاری کردبێت، بۆ دیاریکردنی ئەوەش پێویستت بە قیبلەنما هەیە، یاخود سیستەمی مۆدێرنتریش لە قیبلەنما پێویست دەکات، هەتا مرۆڤ وابەستەی ئەو ئاڕاستەیە بێت کە دەبێت بۆی بڕوات.

بە پێچەوانەوە؛ هەر خەریکی مەلە دەبیت لە دەریادا و، ئیدی گەردەلولی تسونامیت توش دەبێت، یاخود شەپۆلێکی جیاوازترت توش دەبێت، یان هەر بەڵایەکی تری خودا،  ئەمجارەیان بە هۆی بێ ڕەوتیەوە توشی مەترسی وەها دەبین، گەر دواتر تەواوی هێز و توانای خۆشمان بەکاربهێنین، بەشی ئەوە ناکات ئەو وێرانکاریە تۆقێنەرەی ڕووداوە، نۆژەنی بکەینەوە.

وەرن لەبەر خاتری ڕەزامەندی خودا؛ پشتیوان بە خودا ئێوە بەو شێوەیەن، من لە ڕوانگەی خۆمەوە ئەم قسانە دەکەم، دەڵێم با کات و مەجالی خۆمان لە – گەر نەزاکەتم مۆڵەتی بدامایە دەموت لە دڕدڕیات “وڕێنە”- لە وڕێنیاتدا بە فیڕۆ نەدەین.

پاشگری “یات” کە بۆ وشەی وڕێنەمان داناوە، لە جەمعی موئەنەسی زمانی عەرەبیەوە هاتووە.

چونکە “وڕێنە” بە شێوەیەکە کە “وڕێنە” ی تری لێوە لە دایک دەبێت. وابزانم بە تێبینیەکی لەو شێوەیەوە لە زمانم دەرچوو.

بێ ئەوەی گوێ بدەین بەو جۆرە شتانە، گوێ بەو شتانە بدەین کەوا پێویستە گوێ ڕادێری بین.

چاومان هەمیشە لەسەر ئەو شتانە قاڵ ببێت کە پێویستە تێیدا قاڵ ببینەوە، لەو کارانەی کە پێویستە ئەنجامی بدەین، نەکەوینە ناو پەرشوبڵاویەوە.

حەزرەتی پیری موغان، شەمعی تابان، ڕۆشنکەرەوەی هیممەت دەفەرموێت:

دوو دەستمان هەیە، گەر چوار دەستیشمان هەبووایە، هێشتا فریای ئەو شتانە نەدەکەوتین کە پێویستە ئەنجامیان بدەین.

گەر ٨ ، ١٦ یاخود ٣٢ دەستیشمان هەبووایە، هێشتا بە فریای ئەو شتانە ناکەوێت کە پێویستە ئەنجامیان بدەین.

مادام بەم شێوەیەیە؛ پێویستە ملیۆنەها دەمارە خانەی مێشکمان، لە ڕێگەی چڕکردنەوەیان لەسەر هەمان خاڵ، فەرمانیان پێبکەین، لە ڕێگەی کۆنترۆلی ناو دەستمانەوە سیگناڵیان بۆ بنێرین، پێیان بڵێین هەمووتان ڕوو لەو خاڵە بکەن.

ئەوی ئەو خاڵەی کە پێویستە ڕووی تێبکەن چییە؟

لە هەر چوار لاوە چەشنی ئەوەی بە خەم و پەژارە چواردەور درابێتن، وەهان، بەڵام جەنابی حەقیش بە لوتفی خۆی، دەرچە و ڕێی ڕزگاریشتان پێ دەبەخشێت، ئێوە وا دەزانن لە شوێنێکدا گیرتان خواردووە، دەرگایان لەسەر داخستوون، بەڵام بە گەورەیی خۆی، پەنجەرەیەکتان بۆ دەکاتەوە کە بتوانن لێوە دەربچن.

ئەوان بە شێوەیەک لە شێوەکان، ڕێگری دەکەن لەوەی لە دونیای خۆتاندا هەستن و دانیشن، بەڵام ئەویش هێندەی هەموو دونیا دەرگاتان لەسەر دەکاتەوە.

ئێوەش بڕۆن و هەناسە خضریەکانتان بە هەرچوار دەوری دونیا بگەیەنن، مرۆڤایەتی پێویستی بەو جۆرە هەناسانەش هەیە. ئێستا خودا لە جیاتی دەرگایەک هەزار دەرگای خستۆتە سەر پشت یاخود نا؟

دۆستێکی حەقیش دەڵێت:

گەر دەرگایەکی لێ بەند کردیت، لێت دەکات هەزار دەرگا گوشاد

حەزرەتی الله ئەفەندی، مفتح الابواب

دەرگایەکیان لێ گرتن، هەزار دەرگای لێ ئاوەڵا کردن، ئێستا لە هەزار شوێنی دونیا، گوێکان بە تاسەوە بۆ قسەکانی ئێوە ڕاگیراوە و دەڵێن:” تۆ بڵێیت ئەمانە چی بڵێن”.

 دەڵێن: ئەمانە کەوا کەسانێک دەڵێن بە “فیسار” شێوەن، با بزانین کەوا چی لە هەمبانەیاندا هەیە. تۆ بڵێیت چی لە بەردەمماندا هەڵڕێژن؛ لە چاوەڕوانی ئێوەدان.

مادام بەم شێوەیەیە، دەبێت شتانێکی وەها هەڵڕیژین، کەوا لەو گوزەر  و بازاڕەدا زۆرترین خواستی لەسەر بێت. نرخی ئەو ماڵەی لەبەردەمی خەڵکدا دایدەنێیت، لە هەمان کاتدا، لە هەمان کاتدا داواکاریەکان لەسەر خۆی زیاتر دەکات.

گەر بڕۆن ئاسن و مس لە بەردەم خەڵکدا هەڵڕیژن، ئەوا بە گوێرەی مس و ئاسن، داواکاری لەسەریان دروست دەبێت.

ئەوەی لەبەردەم خەڵکدا هەڵیدەڕێژن، لە هەمان کاتدا نرخی خۆشتان دەردەخات.

گەر دونیا بە شێوەیەکی وەها لە چاوەڕوانی ئێوەدا بێت، بە ڕای من تەنیا ڕێگەی بەرپەرچدانەوەی ئەو شاڵاوە لە یەک نەچووانەوەی ڕووبەڕووتان دەبنەوە، شکاندنی کاریگەری تەواوی ئەمانە، بریتیە لەوەی پێکەوە دابنیشن و سەر بە سەری یەکتردا بکەن و بڵێن:

” ئەو خەم و پەژارە کاتیانەی ڕوویان تێکردووین، ئەو خەم و پەژارانەی لە بازنەیەکی دیاریکراودان، بە پشتیوانی  و کۆمەکی خودا، چۆنی لە خۆمانیان دوور بخەینەوە؟ چۆنی پەنجەرەکان وەک دەرگا لێبکەین؟ دەرگای ماڵەکانیان چۆنی چەشنی دەرگای قەڵاکان لێبکەین؟ لەسەر زەوی بە پێ دەڕۆین، چۆنی چەشنی قومری شاباڵ بگرین؟ سەبارەت بەو شوێنانەی کە دەبێت پێیان بگەین، پێویست بە گێڕی چەندە، هەتا زووتر پێیان بگەین؟ سەبارەت بەو مرۆڤانەی کە بە حەز و تاسەوە چاوەڕێی دەنگ و هەناسەی ئێمە دەکەن، چۆنی لە کاتێکی کەمدا، بەو دەنگ و هەناسانە تێریان بکەین”.

پێموایە گەر مرۆڤەکان لەم بابەتەدا خۆیان قاڵ بکەن، ئیدی کاتی خۆی بە فیڕۆ نەداوە و بیرکردنەوەی خۆی بە فیڕۆ نەداوە، چالاکیەکانی بە فیڕۆ نەداوە. یادکردنەوە و ڕاوێژەکانی خۆی بە فیڕۆ نەداوە…

ئیدی ئەو زەمینە سەرسوڕهێنەی ئەوان کردیان بە خەرابستان، لە پڕێکدا دەبینن کەوا گۆڕاوە بە بێستان، گوڵستان،  باخستان”

گەرچی لە زستاندا هاتیت؛ بەڵام لە هەناسەکانتدا بەهار

ئەو ڕێگایانەی تۆ پێیاندا ڕۆشتیت، هەموویان گوڵزار

لەبەر خاتری مەفکورەت گەڕایت دیار بە دیار

ئێستاش هەر دڵت لێدەدا و دەڵێت: یار، یار

وەک چۆن یەکێک لە دوای تەواوی ئەو گۆرانیانەی لە ژیانیدا وتی، لە ڕێگەی ئەم هۆنراوەوە و بەم قافیەیە خاڵی کۆتای دانا؛ کردی بە غەزەل و نەعت:

الله یار، الله یار، الله یار، الله یار

جگە لەو هەمووی ئەغیار

الله یار…

نیازی میسریش دەڵێت:

من وامزانی لە دونیادا بۆ من کەسێک نەماوە ببێتە یار

لەو ساتەی من منم تەرک کردووە، کەسێک نەماوە ئەغیار

ئەویش دەڵێت الله یار، ئەوانەی دەڵێن الله یارە، الله بە گەورەیی خۆی، نە ئەوان لە کەناری کەندەڵانی یارێک بە تەنیا جێدەهێڵێت، نە بێ یاریان دەکات.

گەر ئەو یاری ئێوە بێت، ئیدی پێویست ناکات بکەونە سەودای هیچ یارێکی تر…

قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ

قد وشەی جەختکردنەوەیە لەسەر شتێک، واتە هیچ گومانێک لەو شتەدا نیە و نابێت گومانێک بە مێشکتاندا بێت، ئەوانەی ئیماندارن دەگەن بە ڕزگاری!

ئەوەی بگات بە الله، گەشتووە بە ڕزگاری.

ئەوانەی ڕێگەی پێغەمبەری خاوەن شکۆیان دۆزیوەتەوە، ئەوانەی گەشتوون بەو شاڕێگایە، ڕێگای ڕزگاریان گرتۆتە بەر.

قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ

ئەوانەی ئیمانیان هێناوە، ئەوانەی گەشتوونەتە ئاسۆی “الاذعان”، ئەوانەی جسمانیەتیان لەسەر ئەو شوێنە داناوە کە پێویست تێیدا دابنێن، ئەوانەی ئاژەڵیەتیان لەو شوێنە داناوە کە پێویستە تێیدا دابنێن. ئەوانەی بەرەو دڵ و ڕۆح ملی ڕێگەیان گرتووە.

المفلحون…

الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاَتِهِمْ خَاشِعُونَ

گرنگترین شت: نوێژ دەکەن، بەڵام تەنیا لە ڕووی ڕواڵەتەوە نیە، تەنیا هەستان و دانیشتن نیە ئەوەی ئەنجامی دەدەن. تەنیا ئەو نوێژە نیە کەوا لەو زەمینە کەلتوریەی تێیدا گەورەبوون، فێری بووبێتن.

دەزانن کەوا نوێژ چیە، دەزانن کەوا نوێژ وەستانە لەبەردەم الله، بە تێبینی ئەوەی لەلایەن الله وە دەبینرێن ئەنجامی دەدەن.

 تێبینی ئەوەی لەلایەن خوداوە دەبینرێن، دەکەن بە ئاراستەخانەیەک هەتا لێوەی بگەن بە “تێبینی بینینی ئەو”، سەرەتا دەبێت زۆر جددیانە وابەستەی تێبینی “بینران لەلایەن ئەوەوە” بیت، هەتا بە شێوەیەک لە شێوەکان، بگەنە ئەو ئاستەی ئەوەی دەتوانن بیبینن،  بە تەواوی بیبینن.

قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ

الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاَتِهِمْ خَاشِعُونَ

ئەوانەی بە خشوعەوە نوێژەکانیان دەکەن، بە هەستێکی زۆر جددیانەی ڕێزەوە ئەنجامی دەدەن، “خشیة” بریتیە لە ڕێزی مرۆڤ لە بەرامبەر خودادا، گەر لەم ڕێزەشدا ڕاستگۆ بێت و لە ناخیەوە قوڵپەی بێت، گەر لە ناوەوە قوڵپەی کوڵینی لێهەستابێت، چەشنی جۆگەلەی بورکانە ئاگرینەکان، لە ڕەفتاری مرۆڤەکاندا ڕەنگدانەوەی دەبێت.

لە بەردەم خودادا پشتوێنی بەندایەتیت لێبەستووە و وەستاویت، دەڵێیت خودا هەر هێندە بە بەس نازانم و تۆش فەرمانت پێکردووم، با لەبەردەم گەورەیی تۆدا چەشنی گۆچانێک بچەمێمەوە بچمە ڕکوعەوە، ئەمەش بەس نیە و هەڵدەستمەوە چەشنی ئەوەی سەیری تێڕوانینی تۆ بکەم، لەوێشدا دەڵێم:

رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ، حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا

چەشنی ئەوەی تێڕوانینی تۆ ببینم مامەڵەم کرد، هەربۆیە لەپەوڕوو خۆم دەدەم بە زەویدا، أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ، فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ

وەک ڕۆژی دوێنێش وتمان:

دەست و قاچ لە هەمان شوێن؛ تەوێڵم  ماچی بەرماڵەکە دەکات

هەر ئەم شەقامەیە مرۆڤ بەرەو “قربة” دەبات

أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ، فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ

نزیکترین شوێنی بەندە لە خوداوە، ئەو ساتەیە کە لە سوجدەدایە لەبەردەم خودادا.

حەزرەتی سەرداری ڕۆحی مرۆڤایەتی وا دەفەرموێت.

سەردارمان کەوا سەرداری هەموو سەردارەکانە، فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ، مادام هێندە لە خوداوە نزیکن، کەواتە ئەوەی لەوێدا دێت بە  ناخی دڵتاندا بۆ خودا هەڵبڕێژن، دەستان بکەنەوە ناختان بۆ خودا هەڵبڕێژن…

واتە نوێژێکی لەم شێوەیە دەکات، سەیرکەن، نوێژێکی وەها چەندە گەورەیە!

بەڵام بۆ ئەوەی نوێژەکەت بەو شێوەیەی لێبێت و بگەیتە ئەو ئاستە، پێویست بەوە دەکات کە وابەستەی شتێک بێت، هەربۆیە بە واوی عەطف بە شتێکی تریەوە دەبەستێتەوە، وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ

واتە هەمیشە روویان لە “لغو” وەردەچەرخێنن. بۆ نمونە لە شوێنێکدا قسەی نابەجێ و ناڕەوا دەکرێت، یەکسەر گوێیان بە ڕوویاندا دادەخەن. قسەکردن لەو بابەتەدا، بە بەفیڕۆدانی قسە، دەزانن.

بەکارهێنانی ئەقڵیان لە بابەتێکی وەهادا، بە بەفیڕۆدانی بیرکردنەوە ئەژمار دەکەن. دەڵێن:

وازی لێبێنە، ئەو بە گوێرەی داخوازی کەسایەتی خۆی قسەی کرد، گوێ بە قسە و نوسراو و کارەکانی ئەو کەسانە مەدەن.

پێویستە گوێمان بە ڕوویاندا دابخەین، گەر گوێمان بە ڕوویاندا داخست، ئیدی زمانیش وتنی شتانێک لەبارەیانەوە بە ئیسراف لە قەڵەم دەدات.

زمانیش دەڵێت: پێویستە لەگەڵ براکەمدا بە وەفا بم، مادام گوێچکە بە ڕووی ئەو قسانەدا داخراوە، منیش هیچ ناڵێم.

گەر هەر پێویست بکات ئەم زمان و لێوانەم شتێک بڵێن، ئەوە دەبێت شتێک بێت کەوا گوزارشت لەو بکات.

بۆ نمونە بڵێت:

لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ

یاخود بڵێت:

سُبْحَانَ اللهِ، اَلْحَمْدُ لِلَّهِ، بِعَدَدِ عِلْمِ اللهِ، بِعَدَدِ مَعْلُومَاتِ اللهِ

بەم شێوەیە ئەوەی لە دەمت دەردەچێت، بە باشی هەڵت سەنگاندووە.

ئیدی هەتا  کۆتایی دەرگاکانیان بە ڕووی قسەی “پڕوپوچ”دا داخستوە، پاشان لە پشتەوە بە کێلونیش دایدەخەن، کاتێک هزرێکی پڕوپوچیش ڕوویان تێدەکەن، پێیان دەڵێن:

خۆتان ماندوو مەکەن، نە دەتوانن دەرگاکە بشکێنن، نە دەتوانن بچنە ژوورەوە، نە دەتوانن دەست لە دیقەت و قاڵ بوونەوەی ناو بیرکردنەوەکانی من بدەن؛ بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

سەیرکەن ئایەتەکە دواتر چی دەفەرموێت، بە گوێرەی ئیمامی شافعی، “واو” لێرەدا بە واوی “تعقبیة”دەزانن؛ واتە بە واوی “بە دوادا هاتن”ی دەزانن.

 بەڵام حەنەفیەکان پێیان وایە بۆ کۆکردنەوەی ڕەها بەکاردێت، واتە هەموویان لە هەمان پۆلێندا هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، وابزانم لێرەدا قسەکەی ئیمامی شافعی زیاتر لە شوێنی خۆیدایە، چونکە ئەویش ئیمامێکی گرنگە، وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ

ئەوان بە کاری زەکات دانیش هەڵدەستن، ئەمەش بە شێوەیەکی چالاکانە ئەنجام دەدەن، چەشنی ئەوەی دەفەرموێت:

الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ

سەبارەت بە زەکاتیش کە لەسەر شێوازی  ” فَاعِلُونَ” هاتووە کەوا ئیسمی فاعیلە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بە شێوەیەکی بەردەوام و خۆڕاگرانە ئەنجامی دەدەن.

لە وشەی  لِلزَّكَاةِ، لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی ڕەها باسکراوە و پیتی ناساندنیشی (تعریف) بەکارهێناوە، لە هەمان کاتدا لامەکەی پێشتریش بۆ تایبەتمەندکردنە، واتە تەواوی هیممەتی خۆیان بۆ زەکات تەرخان دەکەن و، تەنیا زەکاتیش لە ماڵەکانیان نادەن، بەڵکو لە بیرکردنەوەکانیشیان دەیدەن، لە ئیمکانە جیاوازەکانی تریشیان دەیدەن، لە زانستەکانیشیان دەیدەن، لە شاکارە ناوازەکانیشیان دەیدەن، لە کتێبەکانیشیان دەیدەن، لە هەموویان دەبەخشن.

بەڵام لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی بەردەوام ئەم کارە ئەنجام دەدەن، لەسەر شێوازی ئیسمی فاعل هاتووە، کە ئاماژەیە بۆ خۆڕاگری و بەردەوامی.

لێرەدا ” وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ” پێش زەکاتیش هاتووە، کەواتە لێرە فەرمان بە تەرکی شتە خراپەکان، بەسەر فەرمان بە کاری چاکەدا، پێشکەوتووە.

لەلایەکی ترەوە شتێکی تریش هەیە کە بریتیە لە نەهی لە چاکە و فەرمان بە خراپە، ئەمەش وەک سیفاتی دووڕووەکان باسی لێکراوە لە سورەتی تەوبەدا:

اَلْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ بَعْضُهُمْ مِنْ بَعْضٍ

دوو ڕووان هەندێکیان سەر بەمانن و هەندێکیان سەر بەوان، ئەمیان هەڵگرە و بیدە بەویان جیاوازی ناکات، لە ڕوانگەی کەسایەتی، هزر، ئەمیان هەڵگرە و بیدە بەویان، کاتێک یەکێکیان دەبینیت، دەڵێیت:

وای خودایە، ئەمانە هەمووی دەڵێیت لە یەک کارگە دروستکراون،

وەک چنراوی هەمان دەستن، لە ڕوانگەی دونیای ڕۆح و نەفسیانەوە لەیەک دەچن.

 يَأْمُرُونَ بِالْمُنْكَرِ

فەرمان بە کاری خراپە دەکەن،

وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمَعْرُوفِ

ڕێگریش لە کاری چاکە دەکەن

لە ڕێگەی دوو ئایەتەوە وێنەی گشتی کەسانی مونافیقمان دەخاتە ڕوو، وَعَدَ اللهُ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ ، پاشان کە دەفەرموێت كَالَّذِينَ ئەمە خستنە ڕووی کەسایەتی گشتیانە. پاشان دوای ئەمە چی دێت؟

پاش ئەوەی سیفاتە نەرێنیەکانیان باس دەکات و دەفەرموێت خۆتانی لێ بە دوور بگرن، 

 وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاَةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللهُ إِنَّ اللهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

کاتێک باسی ئیماندارانە نافەرموێت:

بَعْضُهُمْ من بَعْضٍ، واتە نافەرموێت ئەمیان سەر بەویانە؛ بەڵکو دەفەرموێت:

بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ

واتە هەندێکیان دۆستی گیانی بە گیانی ئەوی تریانە، دەستی دەگرێت، تێڕوانینی ئەو ئاڕاستە دەکات   ، ئاڕاستەی ئەو ڕێگایەی دەکات کە پێویستە لێوەی بڕوات.

دۆستێتی، هاوڕێیەتی، هاوڕێبازێتی.

 

وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ

کاتێک دۆستایەتیان بەم شێوەیە بوو:

يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ

فەرمان بە کارێک دەکەن کەوا خودا پێی خۆشە و فەرمانی پێکردووە،

وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ

وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ

 هەربۆیە ئەوانەی ڕێگەی ڕزگاری و ڕزگاربوونیان گرتۆتە بەر و مسۆگەریان کردووە، هەر ئەمانەن. هەربۆیە لەگەڵ قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ یەکیان گرتەوە، والسلام.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Show More
Back to top button