هەواڵ

هاوڵاتیەک دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ دەخرێتە زیندان و ئیستا ژیانی لە مەترسیدایە

عیسا کەرا کە ماوەی ٣٤ ساڵە مامۆستایە، دوای ئەوەی نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجام دەدرێت، دووبارە دەخرێتەوە زیندان و ئێستا ژیانی لە مەترسیدایە.

ناوبراو لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ لە کارەکەی دوور خرایەوە و پاشان دەستبەسەر کرا.

عیسا کەرا لە بەرواری ٢٦ ی ئەیلولی ٢٠١٦ دەستگیر کرا و دوای ئەوەی ٢٩ ڕۆژ بە دەستگیرکراوی مایەوە، لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.

 

مامۆستاکە بە هۆی نەشتەرگەری دڵیەوە قۆڵی چەپی لە ئیش کەوتووە و تا ئیستا ٣ ستەنتی جیاواز بۆ دڵی دانراوە. پزیشکەکان هۆشیاری ئەوەیان داوە کە گەر نەخۆشەکە توشی شۆک و قەلەقی بببێت، ئەگەر زۆرە توشی جەڵتەی دڵ ببێت.

کەرا تەمەنی ٥٧ ساڵە و سەرەڕای ئەوەی ٢١ مانگە لە زینداندا دەستبەسەرە، بەڵام مانگی نیسانی ڕابردوو بۆ یەکەم جار چاوی بە دادوەری دادگا کەوت.

پێش ئەوەی بچێتە بەردەم دادوەر ٨ جار لە زیندانەوە گواستراوەتەوە بۆ بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی دەوڵەت و  بە هۆی بارودۆخی خراپی زیندانەوە توشی نەخۆشی برۆنشیتیش بووە.

خێزانەکەی باس لەوە دەکەن کە ناوبراو توانای ڕۆشتنی نەماوە و لە ١١ ی نیسانی مانگی ڕابردوو، لەسەر داوای پزیشکەکانی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، کە ٣٥ زیندانی تر لە هەمان شوێندا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

کەرا لە ١٢ ی نیسان قەستەرەی بۆ ئەنجام دراوە و لە ١٣ ی نیسان خراوەتە بەشی بوژانەوەی دڵ.

تەنانەت لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیشدا کەلەپچەکانی لە دەست دانەکەندراوە و بە قەرەوێڵەکەیەوە بەستراوەتەوە.

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە، سەرەڕای ناجێگیری باری تەندروستی، هێزەکانی پۆلیس دەیبەنەوە بۆ زیندان و ئێستا ژیانی لە مەترسیەکی گەورەدایە.

خێزانەکەی ١٥ جار داوای ئەوەیان کردووە کە بە بێ دەستبەسەرکردن دادگایی بکرێت و دادگا هەر ١٥ داواکەی ڕەت کردوونەتەوە.

وەک ئەوەی ئەم هەموو ناحەقیە بەس نەبێت، حکومەتی تورکیا دەستی گرتووە بەسەر خانووەکەی و بڕێک پارە کە لە بانکدا دایناوە.

http://www.shaber3.com/agir-hasta-34-yillik-ogretmen-cezaevinde-olume-terk-edildi-haberi/1306518/

 

Show More
Back to top button