هەواڵ

هاوڵاتیەکی زیندانیکراو بە نەخۆشی گیان لە دەست دەدات، بەڵام دادگایکردنی هێشتا بەردەوامە

ئەو زوڵمەی لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ دەستی پێکردووە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەسەنێت و هەواڵی سەر سوڕهێنەرتر دەبیستین.

خانمێک بە ناوی گولەر دەمیرداغ، لە دوای ئازادبوونی لە زیندان، بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لە دەست دەدات  و، دادگاش لە جیاتی داخستنی دۆسیەکەی، دانیشتنی دادگای بۆ بەروارێکی تر دوا دەخات.

ئەمە لە کاتێکدایە خانمەکە و هاوسەرەکەی مامۆستان و لە ماوەی ڕابردوودا بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران لە کارەکەیان دەرکراون و سەرچاوەی ماددی ژیانیان نەماوە.

دەمیرداغ لە ماوەی ڕابردوودا لە دادگای شەشهەمی سزا قورسەکانی کۆنیا دادگایی دەکرا و، دوای ئەوەی هەواڵی وەفاتی ناوبراو بە دادگا ڕادەگەینرێت، کاربەدەستانی دادگا لە جیاتی داخستنی دۆسیەکە، بەردەوامییان بە دادگاییکردنی هاوڵاتیە وەفاتکردووەکە دا.

دادوەری دادگا، دانیشتنی داهاتووی دادگاییکردنی خانمە وەفاتکردووکەی بۆ بەرواری ١٣ ی ئەیلول دواخست.

ئەمە لە کاتێکدایە خانمەکە لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی نەخۆشکەوتنیەوە بە شێوەیەکی مەرجدار ئازاد کراوە، بەڵام بە هۆی نەخۆشیەوە گیانی لە دەستدا.

Show More
Back to top button