هەواڵ

هاوڵاتییەکی تر بەهۆی دووری لە وڵاتەوە لە غەریبیدا گیانی لەدەستدا

 

هاوڵاتییەکی ناسراوی ئیزمیر دوابەدوای دەستبەسەراگرتنی سەروەتەکەی لەلایەن تورکیاوە پەنای بردە بەر وڵاتی بۆسنەو هەرسک، لە پایتەختی ئەو وڵاتەدا لە شاری سەرایبۆسنەدا ژیانی بەسەردەبرد، بەڵام لە پارکێکی ئەو شارەدا بە ناوی ڤرێلۆ بۆسنە گیانیلەدەستدا.

گونێش پاش ئەوەی دەست بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا دەگرن، فەرمانی دەستگیرکردنیشی دەردەچێت هەربەم هۆیەشەوە ناچار دەبێت کە وڵات بەجێبهێڵێت، گونێش لەگەڵ خانەوادەکەیدا لە ساڵانی پێشودا لە بۆسنەوە بەرە و تورکیا کۆچی کردبوو، پاش چەندین ساڵ بەهۆی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەتەوە، ناچارکرا کە بەرەو بۆسنە بگەڕێتەوە و پەنا بۆ وڵاتەکۆنەکەی بەرێتەوە، دایکی گونێش پارساڵ لە سەرایبۆسنەدا لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا گیانی لەدەستداوە.

لەساڵی ٢٠١٦دا بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت، ڕەجەب گونێش کە بەتاوانی یارمەتیدانی مادی ئەو بزاڤە دەستبەسەرکرابوو لەگەڵ ١٠ هاوڵاتیی تردا، هەروەها لە ٥ ئەیلولی ٢٠١٦دا بەهۆی بەشداریکردنیان لە کۆبونەوەکانی بزاڤی خزمەت، ٢٣ کەسی تریس دەستبەسەرکرابوون، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر چەندین ئامێری دیجیتاڵدا گیرابوو هەروەها بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکان چەندین وێنەی ئەو دەستبەسەرکراوانەیان لەگەڵ فەتحوڵا گولەندا دۆزیوەتەوە لەو ئۆفیسانەدا کە پشکنینیان تێدا ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئاسایشی شاری ئیزمیر ئەم دەستبەسەکراوانە بەشداری چەندین کۆبوونەوەی بزاڤی خزمەتیان کردووە و لە ژێرناونیشانی قوربانی و خێردا یارمەتی مادیان پێشکەش بە خزمەت کردووە، لەدوای ئۆپەراسیۆنەکانیش ڕایانگەیاند کە بەرپرسی نوسینگەی گونێش ڕەجەب گونێش هەڵهاتووە و فەرمانی دەستگیرکردنی دەرچووە.

نووسینگەی گونێش بۆ فێربونی شۆفێری لە چەند شارۆچکەیەکی ئیزمیردا نووسینگەیان هەیە، بەرپرسی ئەم نووسینگانە ڕەجەب گونێش دوێنێ شەو لە پارکی ڤرێلۆ بۆسنە لە شاری سەرایبۆسنەدا لە پایتەختی بۆسنەوهەرسک گیانی لەدەستدا.

 

سەرچاوە: SHaber

Show More
Back to top button