هەواڵ

هاوکاری کردنی خانەوادەی زیندانییەکان بە “تاوان” هەژمار کرا

لە درێژەی ئەو چەوساندنەوە و ستەمکارییەی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بەرامبەر بە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت ئەنجام دەدرێت، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دادگای کۆماری فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٤٣ کەس دەرکرد بە تۆمەتی هاوکاری کردنی خانەوادەی ئەو کەسانەی لە گرتووخانەکاندا بە هۆی هاوسۆزییانەوە بۆ بزاڤی خزمەت بەندکراون.

ئەو کەسانەی دەستگیرکراون دەست بەسەر پارەکانی ناو گیرفانیشیاندا گیراوە بە بیانووی ئەوەی ئەو پارانەی پێیان بووە “پارەی خێر” بووە و ویستوویانە بیگەیەنن بە دەست ئەو هەژارانەی هاوسەرەکانیان لە گرتووخانەکاندا بەندکراون.

شایانی باسە لەو ٤٣ کەسەی دەستگیرکراون پێشتر بە بڕیار حکومەت ١٦ کەسیان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، وە هەروەها ١٠ کەسی دیکەشیان بە بیانووی کڕینی شیر بۆ منداڵە ساواکانی ئەو کەسانەی لە گرتووخانەکاندا بەندکراون، دەستگیرکراون.

https://www.tr724.com/cezaevindeki-tutsaklarin-ailelerine-sut-yardimi-yapmak-suc-sayildi/

 

Show More
Back to top button