هەواڵ

هاوسەری یەکێک لە مامۆستا ڕفێنراوەکان: کاتێک بردیانن لێیاندان، و ئێستاش لە فرۆکەخانە نین

 

دوای ئەوەی بە فەرمانی ئاکەپە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، چەند مامۆستایەک لە مۆڵدۆڤا ڕفێنران، ئیلکنور کاراجائۆغلو هاوسەری یەكێک لە رفێنراوەکان بەناوی حەسەن کاراجائۆغلو لە کەناڵی بۆڵد لە یوتوب باسی ساتی ڕفاندن و دوای بارودۆخیانی کرد.

کاتێک ئیلکنور کاراجائۆغلو هەواڵی ئەوە بە هاوسەرەکەی دەدات کە یەکێک مامۆستایانی هاوڕێی دەستبەسەر کراوە، ئەویش لەکاتی خۆئامادەکردندایە و بە پەلە بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی ڕادەکات.

 

https://www.youtube.com/watch?v=L4rnKrYZhUI

 

ئیلکنور ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک کەس کە خۆیان وەک پۆلیس ناو بردووە، دەچنە بەردەم ئۆتۆمبێلی هاوسەرەکەی و لێی دەدەن و بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلەکەی دەکەن، لەو کاتەدا دەست دەگرن بەسەر تەلەفۆنەکەی ئیلکنوریشدا، دواتر پێیانداوەتەوە.

ئیلکنور دەڵێت کە پێیوتراوە لێکۆڵینەوە لە هاوسەرەکەی هەیە دەبرێتە بەردەم داواکاری گشتی و دواتر ئازاد دەکرێت.

کاراجائۆغلو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە هاوسەرەکەی زیاتر لە 20 ساڵە لە دەرەوەی تورکیا دەژی و مامۆستایە. خوێندنگاکانی بزاڤی خزمەت لە سالێ 1994 وە لە مۆڵدۆڤا کراوەتەوە و بووەتە جێی متمانەی هاوڵاتیانەی ئەو وڵاتە، کاراجائۆغڵو بەم شێوەیە درێژە بە قسەکانی دەدات:

“دایکی و باوکاری خوێندکاران، هاورێکانمان و هەموو کەسێک لە بەیانییەوە تەلەفۆنمان بۆ دەکەن. هاوسەرەکەم و هاوڕێ مامۆستاکانی لێرە زۆر خۆشەویستن. پێستریش مامۆستایەک بە هەمان شێوە دەستبەسەرکرا، بەڵام دواتر ئازادکرا. دوای ئەم ڕووداوانە، ئێمە داوای پەنابەرێتیمان پێشکەش کردبوو، ئیستاش چاوەڕوانی وەڵامین. لە ئێستادا لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندان. پارێزەری خوێندنگەکە و چەندین کەس لە ئێستادا لە فرۆکەخانەن و ڕێگری لە هەر ئەگەرێکی ڕفاندن دەکەن، بەڵام دەزانین کە مامۆستاکان لە ئێستادا لە فرۆکەخانە نین”.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/kacirilan-ogretmenin-esi-o-anlari-anlatti-darp-ettiler-su-an-havaalaninda-degiller-haberi/1311516/

Show More
Back to top button