هەواڵ

هاوسەری یەکێک لە مامۆستا ڕفێندراوەکانی کۆسۆڤۆ باسی ڕووداوەکە دەکات

 

پاش ئەوەی حکومەتی تورکیا فشاری زۆری لە حکومەتی کۆسۆڤۆ کردووە بۆ ڕێگری کردن لە چالاکییەکانی بزاڤی خزمەت و داوای دەستگیرکردنی ئەندامەکانی کردووە، حکومەتی کۆسۆڤۆ ٥ مامۆستا و پزیشکێكی دەستگیر کرد و بڕیارە لەڕێی میتەوە ڕادەستی حکومەتی تورکیایان بکاتەوە.

یاسەمین کارابینا، هاوسەری مامۆستا یوسف کارابینا کە یەکێکە لە مامۆستا دەستگیر کراوەکان، باسی ڕوداوەکە بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکات و دەڵێت: “من و مێردەکەم و کوڕەکەم لە ئوتومبێلەکەدا بووین، ٢ پۆلیس ئێمەیان ڕاگرت و داوای مۆبایلی مێردەکەمیان کرد. ئەویش زوو تێگەیشت کە نییەتیان باش نییە. سوکایەتییان بە من و کوڕەکەم کرد و مێردەکەمیان برد. من وتم کە ئەوانە میتەکانی ئێردۆغانن، بەڵام چونکە جلی پۆلیسیان لەبەربوو، ئەو کەسانەی لە دەوروبەرمن بوون هیچیان نەکرد.

سەرچاوە: TR724

Show More
Back to top button