هەواڵ

هاوسەری سالم زەیبەکی ڕفێندراو: ٤٦ ڕۆژە هیچ هەواڵێکم لە هاوسەرەکەمەوە پێ نەگەیشتووە

 

سالم زەیبەک کارمەندی پێشووی دەزگای گواستنەوە و گەیاندن ٤٦ ڕۆژ پێش ئێستا لە شاری ئێدیرنە لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بەردەمی ئوتومبێلەکەی گیرا و لەو کاتەوە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک دەربارەی نازانرێت. فاتمە بەتول زەیبەک سەردانی هەموو بەرپرسانی پەیوەندیداری کردووە بەڵام نە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و نە بەڕێوەبەرایەتی جەندەرمە هیچ زانیارییەکی دەربارەی بابەتەکە پێنادەن.

فاتمە بەتول زیبەک جگە لە ڕاگەیاندنی بابەتەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هیچ شتێکی دیکەی لەدەست نایەت، هەر لەبەر ئەوە لە هەژمارەی خۆیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “ماوەی ٤٦ ڕۆژە هیچ هەواڵێکم لە سالیم زەیبەکی هاوسەرمەوە پێ نەگەیشتووە. هیچ کەسێک نییە دەنگمان ببیستێت. جگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هیچ جێیەک نییە دەنگی خۆمان پێ ڕابگەیەنین. لێرەوە داوا لەو کەسانە دەکەم کە خاوەنی ویژدانن، تکایە یارمەتی ئێمە بدەن لە دۆزینەوەی هاوسەرەکەمدا”. جگە لەوە فاتمە بەتول زەیبەک پرسی: “ئایا بۆچی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و وەزارەتی ناوخۆ هیچ هەنگاوێک نانێن؟”

فاتمە بەتول زەیبەک پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: “سالم زەیبەکی هاوسەرم لە لایەن کۆمەڵێکدا کەسی چەکدارەوە کە خۆیان وەک پۆلیسی مەدەنی ناساندووە ڕفێندراوە. هەتا ئێستا ٤٦ ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕ بووە، بەڵام هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نازاندرێت. ئێمە زۆر نیگەرانین دەربارەی تەندرووستی هاوسەرەکەم. هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ دۆزینەوەی هاوسەرەکەم.

 

‘پێیان وتم ئەو هێندە بە ئاسانی ناچێتە بەردەم دادوەر، پێویستە بە ژێر دەستی ئێمەدا بڕوات’

من تەواوی وردەکارییەکانی ئەو گفتوگۆیەم لە یادە کە لە کاتی ڕفاندنی هاوسەرەکەم لە نێوان ئێمە و چەکدارەکاندا ڕوویدا. لەیادمە کە چەکدارەکان دەیانوت ‘ئەمە هێندە بە ئاسانی ناچێتە بەردەم دادوەر، پێویستە سەرەتا بە ژێر دەستی ئێمەدا بڕوات’. ئەو کەسانەی خۆیان وەک پیاوی دەوڵەت دەناساند. هەتا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەکراوە لەوەی ئەو کەسانە کێن و چین و چی نین. من ژمارەی ئوتومبێلەکانیانمدا بە دەزگا پەیوەندیدارەکان و شێوەی ئەوانم کێشا و پێم دان. وێنە و ڤیدیۆی کامێراکانم دەستکەوت و پێمدان. یەک و دوان نا، بەڵکو لە سێ کامێراوە بە ڕوونی ئەوان دیارن.

پێشتر چوومە بنکەی پۆلیس و ژمارەی ئوتومبێلەکەم پێدان، ئەوان ڕاستەوخۆ خاوەنی ئەو ژمارەی ئوتومبێلەیان پێ وتم. ئەوان لێیان پرسیم ئەو کەسە دەناسم، منیش پێم وتن نەخێر نایناسم. بەڵام ئەگەر بویسترێت زۆر بە ئاسانی دەکرێت بزانرێت ئەو ڕۆژە ئەو ئوتومبێلە لە کوێوە هاتووە و چی کردووە و چووە بۆ کوێ.

 

بۆچی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و وەزارەت هیچ هەنگاوێک ناکەن؟

ئایا ئێمە دەوڵەتی یاسا نین؟ بۆچی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و وەزارەتی ناوخۆ هیچ هەنگاوێک نانێن؟ ئێمە نیگەرانین دەربارەی بارودۆخی ژیان و تەندروستی مرۆڤێک. بۆچی ئەوان بۆ دۆزینەوەی ئەوە هیچ هەنگاوێک نانێن؟ بە ڕاستی ئەو بێدەنگییەی ئەوان ئێمە تووشی نیگەرانی کردووە. ٤٦ ڕۆژ تێپەڕیوە و هەتا ئێستا نازانین چارەنووسی ئەو مرۆڤە بە چی گەیشتووە.

لە مانگی شوباتدا ٥ کەسی دیکە هاوشێوەی هاوسەرەکەم ڕفێندراون، واتە بە هاوسەرەکەی منەوە ٦ کەس ڕفێندراوە. وە دۆسییەی هەموو ئەو کەسانە کە هەر یەکێکیان لە شوێنێکی جیاواز ڕفێندراون لە لای یەک داواکاری گشتی کۆدەکرێتەوە. واتە دەویسترێت چی بکرێت؟ ئایا ئەوە شتێکی ئاساییە کە ئێمە ئەو هەموو بەڵگە و زانیارییەمان کۆکردووەتەوە پێمان داون بەڵام هەتا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێک نەکرابێت؟

تکایە دەمانەویت بەرپرسان گوێیان لە دەنگمان بێت. ئێستا تەنها تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕێگەیەوە دەنگی خۆمان بە خەڵکی ڕابگەیەنین.”

 

 

http://www.tr724.com/kacirilan-salim-zeybekin-esi-46-gundur-esimden-haber-alamiyorum-sorumlular-neden-bir-adim-atmiyor/

Show More
Back to top button