هەواڵ

هاوسۆزێکی بەندکراوی بزاڤی خزمەت هاوسەرەکەی بەخاک سپارد، دڵنەوایی کچەکەی کرد، گەڕایەوە بۆ زیندان…

 

هیجران دالگا، هاوسەری لوتفو دالگا کە هاوسۆزێکی بزاڤی خزمەتە و لە ئێستادا لە زینداندایە، لە ڕێگەی ڕۆشتنی بۆ بینینی هاوسەرەکەی لە زیندان تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوو، و بە سەختی بریندار بوو و دواتر کۆچی دوایی کرد. لوتفو تۆڵگا لە ماوەی ٧ کاتژمێردا هاوسەرەکەی بەخاک سپارد و گەڕایەوە بۆ زیندان.

 

 

هیجران دالگا لە ڕێگەی ڕۆشتنی بۆ بینینی هاوسەرەکەی لە نزیک شاری سیڤاس تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوو، و لە ڕووداوەکەدا برا گەورەکەی و سێ برازای گیانیان لەدەستدا و خۆشی زۆر بە سەختی بریندار بوو، و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. دوێنێ هەینی تەرمی هیجران تۆڵگا بە خاک سپێردرا و تەنها ٧ کاتژمێر مۆڵەت درایە لوتفو تۆڵگای هاوسەری بۆ بەخاکسپاردنی هاوسەرەکەی و دڵنەوایی کردنی کچەکەی، و دواتر گەڕێندرایەوە بۆ زیندان. لوتفو دالگا تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم توانی لەگەڵ کچە سێ ساڵانەکەی بمێنێتەوە کە بێئاگابوو لە کۆچی دوایی دایکی. دواتر کچە سێ ساڵانەکەی، کە دایکی کۆچی دوایی کردبوو و باوکی گەڕێندرایەوە بۆ زیندان، لە لای نەنکە ٧٥ ساڵانەکەی جێهێڵدرا. نەنکی ئەو منداڵە بچووکە کە خۆی بە دەست کێشە تەندرووستییەکانییەوە دەناڵێنێت داوای ئازادکردنی کوڕەکەی دەکات و دەڵێت: “لێرەوە داواکارییەک ئاراستەی هەمووان دەکەم، دەنگمان ببیستن، نەوەکەم دایکی لەدەستداوە، با لە باوکیشی بێبەش نەبێت.”

http://www.samanyoluhaber.com/tutuklu-polis-esini-topraga-verdi-kizini-teselli-etti-cezaevine-dondu-haberi/1334978/

Show More
Back to top button