هەواڵ

هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە ئۆگەندا 1200 سەر ئاژەڵ دەکەن بە قوربانی و بەسەر هەژاراندا دابەشیدەکەن

خۆبەخشەکانی بزاڤی خزمەت کە لە سەرتاسەری جیهانەوە کەسانی خاوەن پێداویستیان لەبیر نەکرد لە وڵاتانی ئەفریقا.
ئاژانسی نایل بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە وڵاتی ئۆگەندا ١٢٠٠ ئاژەڵی کرد بە قوربانی و بەسەر کەسانی هەژار و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشی کرد.
کەناڵی UBCی ناوخۆیی وڵاتی ئۆگەنداش ڕاپۆرتیان کرد لەسەر ئەو قوربانیە زۆرە و ڕایگەیاند “بزاڤی خزمەت ١٢٠٠ ئاژەڵیان کرد بە قوربانی و دابەشیان کرد بەسەر هەژاراندا”.
لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی UBC عومەر کوێسا بەرپرسی ئاژانسی نایل وتی “لەم جەژنەدا قوربانیەکانمان سەربڕی. ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمساڵ بۆتە هۆکار بۆ ئەوەی هەندێک لە کارەکانمان ئاستەنگی تێدا دروست ببێت. ساڵانی پێشوو دەرگای مزگەوتەکان کرابوونەوە لەم یادەدا بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە شوێنی پەرستشەکانمان داخراون. هەروەها هەوڵمانداوە کە قوربانیەکان دابەش بکەین بەسەر ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێی هەیە و پابەندی هەموو ڕێنامیەکان بووین بە پاراستی دوور نێوانمان و هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پابەندی ڕینمایەکان بووین لە شوێنی سەربڕینخانەکان”.
ئەو کەسانەی کە پێویستان هەبوو هاتن بۆ سەنتەری دابەشکردنی قوربانیەکان لە وڵاتی ئۆگەندا و باسیان لە سوپاس و پێزانینی خۆیان دەکرد بۆ ئاژانسی نایل. هەروەها بەرپرسێکی حکومەتی ئۆگەندا وتی “سوپاسی هەموو ئەو کەسانەش دەکەین کە لە هۆڵەنداوە هاوکاریان ناردووە بۆ وڵاتی ئۆگەندا و هەرگیز هاوڕێیەتی ئەوانمان بیر ناچێت و خوا لێتان قبوڵ بکات”.
http://aktifhaber.com/m/dunya/hizmet-gonulluleri-ugandada-1200-buyukbas-kurbani-ihtiyac-sahiplerine-dagitti-h148171.html

Show More
Back to top button