هەواڵ

هاوبەشەکانی زەراب، ئامیرەکانی سیخوریکردنیان بەسەر ئێردۆغانیانەوە کڕیوە

لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەند ئامێرێکی سیخوڕیکردن لە ئۆفیسی کارکردنی ڕەجەب تەییب ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دۆزرایەوە، کە لەو کاتەدا سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو.

ئادەم یاوز ئاسڵان ڕۆژنامەنوسی تورکیا، لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کەوا هاوبەشەکانی رەزا زەراب کڕیاری ئامێرە سیخوڕیەکانی ئۆفیسەکەی ئێردۆغانن.

ئاسڵان، سەبارەت بەو رەزا زەرابەی کە ئێردۆغان بە کەسێکی خێرخواز ناوی دەبرد و دواتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی سیخوڕی دەستگیرا بەسەر سەروەتی کەسە نزیکەکانیدا وتی” با قسەیەکی خێر بۆ جەماعەتی مێدیای سەر بە دەسەڵات بکەم، ئەو کەسەی لەبەردەمیدا پاڵ دەکەوتن، ئەوەی وڵاتیان لە پێناو سووتاند، ئەو کەسەی دوو جار داوای ڕوونکردنەوەیان لە ئەمەریکا کرد سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتی، توانای ئەوەیان نیە  شتێک بنوسن لەسەر سیخوڕبوونی ناوبراو، من بەڵگەیەکم لەسەر سیخوڕ بوونی زەراب بۆ هێناون”.

ئاسڵان بەم شێوەیە لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو:

ئەو ئامێرانەی لەلایەن دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی تورکیاوە بەکاردەهێنرێن، لەلایەن کۆمپانیای “ATM”  بۆ بازرگانی کەرەستەی ئاسایش و بەرگری دەهێنرێنە تورکیا، کە ئێکیم ئاڵپەتەکین یەکێکە لە دەستەی بەڕێوەبەرانی. سەبارەت بە  ئاڵپتەکین، لە ماوەی ڕابردوودا ئەوە ئاشکرا بوو کە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کاری لۆبیچێتی بۆ ئێردۆغان کردووە. بەڵام لە ساڵی ٢٠١١ کۆمپانیایەکی تر بە ناوی”حەزار” ئامێری گوێگرتن دەهێنێتە تورکیا. ئەوەی لێرەدا سەرنج ڕاکێشە کۆمپانیاکە تایبەتە بە کاری پاڵاوگە، بەڵام ئامیری گوێگرتنی هاوردەی تورکیا کردووە!

ئەم کۆمپانیایە چەند هاوبەشێکی هەیە وەک: عەلی پۆلات، موستەفا ئێرۆڵ، رەزان پۆلات، هەموو شتێک هەتا ئێرە ئاساییە، بەڵام ئەوەی لێرەدا سەیرە عەلی پۆڵاتە کە هاوبەشێکی رەزا زەرابە لە کۆمپانیایەکی تر بە ناوی هۆما؛ پۆڵات لە هەمان کاتدا وەک زەراب لە دایک بووی شاری تەبریزە لە ئێران.

” بە تۆمەتی کاری سیخوڕی دەستگیراوە بەسەر هەموو شتومەکی کۆمپانیاکە و هاوبەشەکانی”

هاوبەشەکانی تری کۆمپانیای هۆما بریتین لە:پەرڤیز لەکی، گەرمان غەنبەری ئارابۆڵو، مەهمەت مەهدی جولا زادە، محمد رەزا پاشاپور نیکو، حوسەین نۆباری، بابەک ناژانی، ئایدن هاریزی، بەهرام دەرەگاهی، بەهرۆز بیوکئۆغلو، موستەفا ئەسفەهانی، زۆربەی هاوبەشەکان بە گشتی خەڵکی ئێرانن.

تەواوی ئەم ناوانەی سەرەوە لەگەل رەزا زەرابدا تۆمەتبار کراون بە کاری سیخوڕی و دەست بەسەر سەروەت و سامانیاندا گیراوە. زۆریان فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکراوە. تەواوی ئەم کەسانە لە یەک دۆسیەدا ناویان هاتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە وڵاتی تورکیا ڕۆژنامەنوس نەماوە، کەس یەک شتی سەبارەت بەم ڕووداوە نەنوسیوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵانی ڕابردوودا، بزاڤی خزمەت بە دانانی ئامێرەکە لە ژووری ئۆفیسی کارکردنی ئێردۆغان لە ئەنقەرە، تۆمەتبار کرا.

دوای ئەوەی دەزگای هەواڵگری تورکیا(میت) دەستی بەسەر ئامێرەکاندا گرت، بزاڤی خزمەتیان بە دانانی ئامێرەکە تۆمەتبار کرد. دواتر لە بەرواری ١٠ ی کانونی دووهەمی ٢٠١٢ ئامێرەکانیان نارد بۆ دەزگای TÜBİTAK  هەتا لێکۆڵینەوە لەسەر دانەرانی ئامێرەکە ئەنجام بدەن. بەڵام دواتر دەزگاکەشیان تۆمەتبار کرد بەوەی سەر بە بزاڤی خزمەتە و ڕاپۆرتی ساختەی لەسەر ئامێرەکە پێشکەش بە حکومەت کردووە.

دواتر لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەریەک لە : سەرهات دەمیر بەرپرسی ئاسایشی پاراستنی ئامێر و سیستەمە تەکنیکیەکانی ئۆفیسی سەرۆکایەتی وەزیران، عەلی ئۆزدۆغان بەڕێوەبەری بەشی تەکنینی دەزگای هەواڵگری، سەدات زاڤەر یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی تەکنینی دەزگای هەواڵگری، ئیلکەر ئوستا و ئەنەس چغجی کارمەندی  بەشی تەکنینی دەزگای هەواڵگری؛ کە دواتر هەردووکیان بە دانانی ئامێرەکە لە ئۆفیسی ئێردۆغان تۆمەتبار کران. لە دۆسیەی لێکۆڵینەوەدا بانگەشەی ئەوە کرابوو کە ئەو دوو کارمەندە بەرپرسی کۆنتڕۆڵکردنی ئامێری جاممەر بوون و بە دزیەوە چوونەتە ژوورەکەی ئێردۆغان و دایان ناوە. لە دۆسیەی لێکۆڵینەوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئامێرەکان لە بەرواری ٢٥ ی ١١ ی ٢٠١١ لە ئۆفیسی کەچیئۆغرەن دانراوە و ، هەروەها ئامێرێکی تر لە بەرواری ٢٤ ی ١١ ی ٢٠١١ لە ئۆفیسی فەرمی ئێردۆغان لە چانکایا دانراوە.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی TR724

 

 

 

 

 

Show More
Back to top button