هەواڵ

هاوار و ناڵەی دایکێک بۆ کچە بەندکراوەکەی

 

سێڤگی سێزەر یەکێکە لەو هەزاران ژنەی لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیاوە لە گرتووخانەکاندا بەندکراون، و ماوەی ٢٠ مانگە لە گرتووخانەی گیرەسون بەندکراوە. دوای ئەوەی ئازارێکی زۆر قورسی لە پشتیدا بۆ درووستبوو و پشتی بە تەواوی ئاوسا لە هەلومەرجێکی قورسدا توانی سەردانی پزیشک بکات و دوای ٩ مانگ دەرکەوت کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

خانەیەکی شێرپەنجەیی گەورە لە پشتیدا دۆزرایەوە و پێویستە بە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ بکرێت. بە هۆی ئەوەی لە گیرەسون توانای ئەوە نییە ئەو نەشتەرگەرییەی بۆ بکرێت سێڤی سێزەر ناچار بووە لە ئێستادا لە نۆرەی چاوەڕوانیدا بێت لە شاری سامسون بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

سێڤی سێزەر لە کاتێکدا خانە شێرپەنجەییەکەی سەر پشتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەورەتر دەبێت و بەو هۆیەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ئازارەکانی زیاتر دەبێت، بەڵام بە بیانووی ئەوەی شوێن نییە ڕێگەی پێ نەدرا تا کاتی نەشتەرگەرییەکەی لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە و گەڕێندرایەوە بۆ گرتووخانە.

دایکی سێڤگی سێزەر دەیەوێت ساتێک زووتر کچەکەی ئازاد بکرێت و بەم شێوەیە هاوار و ناڵە بۆ کچەکەی دەکات.

 

 

“کچەکەم، ڕۆڵەکەم، ڕۆڵەکەم یەتەوە ڕۆڵەکەم”

 

https://www.tr724.com/tutuklu-kanser-hastasi-sevgi-sezerin-annesinin-feryadi-yavrum-kuzum-gelecek/

Show More
Back to top button