هەواڵ

نەخۆشێکی ٧٢ ساڵان دەستگیرکرا

لە دریژەی ڕەشبگیرەکانی ئاکەپەدا کە چەند ساڵێکە بەردەوامە و چەندین پیر و منداڵ و نەخۆش و پەککەوتەی گرتووەتەوە، عەلی جاندانی تەمەن ٧٢ ساڵان دەستگیر کرا.

عەلی پێشتر نەشتەرگەریی گەدەی بۆ ئەنجام دراوە و لە ئێستادا جگە لە فەقەراتی پشت، و ئێسکە نەرمە چەند نەخۆشییەکی تری هەیە، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ٢٢ پۆلیس بە ٦ ئوتومبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی، خۆی و هاوژینەکەیان دەستگیر کردووە.

شایەنی باسە عەلی ماوەیەکی زۆرە بەهۆی نەخۆشییەکانیەوە لە ماڵ ناچێتە دەر، بەڵام پێشتریش جارێکی تر خۆی و هاوژینەکەی بردراون بۆ لێپرسینەوە، دواتر هاوژینەکەی بەهۆی ئەوەی کە بەدەست چەند نەخۆشییەکی هاوشێوەوە ناڵاندوویەتی ئازاد کراوە، بەڵام خۆی ماوەیەک دەستگیر کراوە.

 

سەرچاوە: http://m2.shaber3.com/72-yasindaki-hastayi-tutukladilar-haberi-1317470.html

Show More
Back to top button