هەواڵ

نەخۆشێکی شێرپەنجە لە گرتووخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت

 

هەلومەرجی سەخت و نالەباری ناو گرتووخانەکان لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزەوە، بەندکراوە نەخۆشەکان بەرەو مەرگ ڕاپێچ دەکات. ئەحمەد کاراکوش یەکێکە لەو بەندکراوانەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و لە گرتووخانەدا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت. ئەحمەد کاراکوش سەرەڕای هەموو داواکارییەکان و ڕاپۆرتە پزیشکییەکان کە داوا دەکەن ئازاد بکرێت، بەڵام ئازاد ناکرێت.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتار لە پەرلەمانی تورکیا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر بارودۆخی تەندرووستی ئەحمەد کاراکوشی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: “ئەحمەد کاراکوش. نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتی تێدا دەستنیشانکراوە. بە بەندکراوی چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت. سەرەڕای هەموو داواکارییەکان و ڕاپۆرتە پزیشکییەکان لە داوا دەکەن ئازاد بکرێت، ئازاد ناکرێت. با لە تابوتدا ئازاد نەکرێت!”

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/kanser-tedavisini-cezaevinde-goruyor-haberi/1323079/

Show More
Back to top button