هەواڵ

نەخۆشێکی شێرپەنجە سەرەڕای سەختی نەخۆشییەکەی ئازاد نەکرا

"لە دوای خۆی سێ منداڵ و داوایەکی بەجێهێشت"

 

مامۆستا ئێنگین ئێرۆڵ بە تەندرووستییەکی باشەوە ڕەوانەی گرتووخانە کرا بەڵام لە ناو گرتووخانەدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، و تا دوایین سات ئازاد نەکرا، و دوێنێ شەو کۆچی دوایی کرد. دوایین وتەکانی ئەو بریتییبوو لە داواکردنی نزا بۆ هاوڕێکانی دیکەی لە زیندان.

مامۆستا ئێنگین ئیرۆڵ لە چوارچێوەی ئەو ڕەشبگیرەی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە لە بەرامبەر بزاڤی خزمەت دەستیپێکردووە، دەستگیرکرا و بۆ ماوەی سێ ساڵ و سێ مانگ لە گرتووخانەدا مایەوە.

مامۆستا ئێنگین کاتێک لە نەخۆشخانەبوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجەبوو بەڵام بۆ ماوەی سێ مانگ بە چاوەڕوانی هێڵدرایەوە و ڕێگەی پێ نەدرا پزیشک بیبینێت، وە دواتر هاوشێوەی زۆرێک لە نەخۆشەکانی دیکەی ناو زیندان وەک پێویست چارەسەری پزیشکی بۆ نەکرا.

مامۆستا ئێنگین زیاتر لە ٢٠ داواکاری بەرزکردەوە بۆ بەرپرسانی گرتووخانەکە سەبارەت بە نەخۆشییەکەی بەڵام هیچ کام لە داواکارییەکانی بە هەند وەرنەگیرا. سەرەڕای ئەوەی هەموو ڕاپۆرتە پزیشکییەکانی ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە نابێت بە هیچ شێوەیەکی ئێنگین لە زینداندا بمێنێتەوە بەڵام داواکاری گشتی تانەی لە ڕاپۆرتەکان دەدا و تا دوایین ساتەکانی ژیانی ئێنگین لە زینداندا هێڵدرایەوە.

کاتێک ئێنگین بە تەواوی لە مردن نزیکبووەوە ئازادکرا و دوای ئازادبوونی لە زیندان لە دوایین وتەکانیدا بۆ کەسە نزیکەکانی وتی “لە ناو زیندان هاوڕێکانم دەکوژن. دوو کەسی دیکە لە قاوشەکەی ئێمەدا هەبوو کە هەمان بارودۆخی منییان هەبوو. نزا بۆ ئەوان بکەن”.

 

 

 

http://m2.samanyoluhaber.com/kanserdi-tahliye-edilmedi-geride-3-evlat-ve-bir-rica-birakti-haberi-1341318.html

Show More
Back to top button