هەواڵ

نەخۆشێکی شێرپەنجە دەستگیر دەکرێت و ڕەوانەی دەرەوەی شار دەکرێت

لە درێژەی هەڵمەتی جینۆسایدکردنی بزاڤی خزمەت لە تورکیادا، دوو هاوسەر بە ناوەکانی موستەفا چیمەن و حەبیبە چیمەن لە شاری ئەنقەرە دەستگیر دەکرێن و خانمەکە کە نەخۆشی شێرپەنجەی لەگەڵدایە ڕەوانەی زیندانێکی دەرەوەی ئەنقەرە دەکرێت.

خانمەکە ڕاپۆرتی پزیشکی هەیە کە ناتوانێت گەشتی دوورخایەن ئەنجامبدا و هەموو مانگێک پێویستی بە چارەسەری کەمۆتراپی هەیە.

بەڵام داواکاری گشتی بە بێ هیچ هۆیەک خانمەکەی لە ئەنقەرەوە ڕەوانەی شارۆچکەی ئاماسیا کردووە.

ئەم دوو هاوسەرە دوو منداڵیان هەیە کە تەمەنیان ١ و ٥ ساڵە و ئێستا بە بێ دایک و باوک ماونەتەوە.

 

http://aktifhaber.com//iskence/cifti-gozaltina-aldilar-raporlu-kanser-hastasini-sehir-disina-naklettiler-h117977.html

 

 

Show More
Back to top button