هەواڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگای ڕۆژنامەنووسان و نووسەران چەند چالاکییەکی هاوبەشیان ئەنجامدا

دەزگای ڕۆژنامەنووسان و نووسەران (GYV) لە چوارچیوەی بەڕێوەچوونی ٦٣ هەمین کۆنفرانسی کۆمسیۆنی بارودۆخی ژنانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (CSW63) لەگەڵ ٨ ڕێکخراوی دیکەی کۆمەڵگای مەدەنی ٦ چالاکی هاوتەریبیان ئەنجامدا. لە پانێڵەکاندا باس لە ڕۆڵی ژنان لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش، کاریگەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر تێکەڵبوونی ژنانی پەنابەر لەگەڵ کۆمەڵگادا، ڕۆڵی خوێندن، پێشێل کردنی مافەکانی ئافرەتان لە تورکیا، ئەو ئازار و ناڕەحەتییانەی ڕووبەڕووی ژنانەی تورک بوونەتەوە، ئەو سەرکردە ژنانەی پابەندن بە ئایینەوە، و چەندین بابەتی گرنگی دیکە تاوتوێ کرا.

لە ساڵی ٢٠١٣وە هەتا ئێستا بەردەوام دەزگای ڕۆژنامەنووسان و نووسەران وەک ئەرکێکی خۆی لە بواری گەشەپێدان و پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ، ئەزموونەکانی خۆی لە بواری بەهێزکردنی ڕۆڵی کچان و ژنان لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیدا بەش دەکات و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکە دەکات و کاریگەری لەسەر کۆمسیۆنی بارودۆخی ژنانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان درووست کردووە.

ئەمساڵ دەزگای ڕۆژنامەنووسان و نووسەران ٦٣ هەمین کۆنفرانسی کۆمسیۆنی بارودۆخی ژنانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕێکخست و ئاسانکاری کرد بۆ ئەوەی لە چەندین شوێنی جیاوازی وەک نیویۆرک، نیوجێرسی، واشینتۆن، ئەتلانتا، کالیفۆرنیا، تەکساس، هندستان و یۆنان بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن.

چالاکییەکانی کۆنفرانسەکە لە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ بە پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی “ڕۆڵی پەروەردە لە تێپەڕاندنی بەربەستە کەلتورییەکان لە بەردەم بەهێزبوونی ژنان” دەستی پێکرد. بەشداربووانی پانێڵەکە باوترین ڕێگر و ناڕەحەتییە کەلتورییەکان کە لە تەواوی جیهاندا ڕووبەڕووی ژنان و کچان بوونەتەوە تاوتوێ کرد. پانێڵەکە بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی (set them free Atlanta) ڕێکخرا. کۆنفرانسەکە لە ژێر سەرپەرشتی پرۆفیسۆر مۆنسەرات واشبۆرن بەڕێوەچوو، وە بە وتارێکی مۆنیکا باخراکتەراڤیچ سەرۆکی پایۆنێر ئەکادیمی دەستی پێکرد.

باخراکتەراڤیچ باسی لە کاریگەرییەکانی ڕێگرییە کەلتورییەکان کرد لە بەردەم بەهێزبوونی ژنان. باسی لە چەند ئەزموونێکی خۆی کرد لە کارەکەی خۆیدا و هەروەها باسی لەوە کرد کە پەروەردەیەکی باش چۆن هێز بە کچان دەبەخشێت و شێوازی ژیانیان دەگۆڕێت. دواتر سوێدا پۆلات خوێندکار لە زانکۆی ئیمۆری چەند ئامارێکی دەربارەی سیستەمی دادوەری لە تورکیا خستەڕوو. وە هەروەها چەند لێکۆڵینەوەیەکی دەربارەی ڕووداوی دەستدرێژی سێکسی لە تورکیا ئەنجامدا.

لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی “کاریگەری ژنان لەسەر بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش” بەڕێوەچوو. شرۆڤەکاران کۆتا ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی گروپی ژنە پسپۆڕەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیان تاوتوێ کرد. سێسیڵ ڤان مانین بەرپرسی کاروباری سیاسی لە بەشی کاروباری سیاسی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەمین وتاری پێشکەشکرد و باسی لە یەکسانی ڕەگەز کرد لە بواری ئاشتی و ئاسایش. دوای وتارەکەی سیسیڵ ڤان مانین، جامیل بیجۆ ئەندامی پێشکەوتووی بەشی ژنان و سیاسەتی دەرەوە لە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە کاریگەرییەکانی ڕۆڵی ژنان کرد لە هەوڵدان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە جیهاندا.

ڕۆژی سێیەمی کۆنفرانسەکە بە پانێڵێک لە لایەن گروپی (set them free) وە لە ژێر ناونیسانی “کاریگەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر تێکەڵبوونی ژنانی پەنابەر لەگەڵ کۆمەڵگا” بەڕێوەچوو. لە پانێڵەکەدا باس لە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و منداڵان کرا لە لایەن حکومەتی تورکیا و بارودۆخی ئەو پەنابەرە تورکانە تاوتوێ کرا کە لە تورکیا هەڵهاتوون لە ئێستادا وەک پەنابەر ڕوویان لە وڵاتی یۆنان کردووە.

کۆنفرانسەکە هەتا ڕۆژی ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩، واتە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، وە لەو ماوەیەدا چەندین پانێڵ و چالاکی جیاواز ڕێکخرا و پلان بۆ چەند بەرنامەیەکی تایبەت دانرا.

 

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/gyvden-birlesmis-milletlerde-alti-ozel-program/

Show More
Back to top button