هەواڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان لە چالاکییەکانی ڕژێمی تورکیا نیگەرانە

 
ئاژانسی هەواڵی دەچلاندفەنک (Deutschlandfunk)، ڕاپۆرتێکی شیکاری فراوانی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕژێمەکەی ئێردۆغان لە دەرەوەی تورکیا بۆ ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی، بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردانەوەی جدیتری هەبێت بەرامبەر بەو جۆرە کار و چالاکییانەی ڕژێمەکەی ئێردۆغان.
ناوەرۆکی ڕاپۆرتە شیکارییەکە بەم شێوەیەیە:
حکومەتی بیلاڕوس کاتێک لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لە پێناو دەستگیرکردنی ئەندامێکی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی فڕۆکەیەکی بەناچاری لە فڕۆکەخانەی مینسک دابەزاند، وڵاتانی ئەوروپا کاردانەوەی زۆر توندیان هەبوو. ئیدانەی ئەو کارەی حکومەتی بیلاڕوسیان کرد و سزایان بەسەردا سەپاند. بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی بیلاڕوس تاکە وڵات نییە کە لەودیوی سنوورەکانیەوە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی دەستگیر بکات. تورکیا لە ماوەی ٥ ساڵ ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لە دەرەوەی وڵات ڕفاندووە و بە زۆر ڕەوانەی تورکیای کردوونەتەوە.
فشاری حکومەتە زۆردارەکان لەسەر ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکانیان لە دەرەوەی وڵات سەرچاوەی نیگەرانییە بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. ساڵی ڕابردوو بڕیاردەرە تایبەتیەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و ڕفاندن و ئەشکەنجەدان، نامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕفاندنی کەسانی ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی تورکیا ئاراستەی حکومەتی کرد و لە نامەکەدا ڕایانگەیاند:
“زانیاریمان بەدەست گەیشتووە سەبارەت بەوەی حکومەتی تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی نایاسایی هاوڵاتیانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی دەڕفێنێتو دواتر بە زۆر ڕەوانەی تورکیایان دەکاتەوە. هەتا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی بزاڤی خزمەت یان ڕفێندراون یاخود لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی نهێنی دەزگای هەواڵگریدا دەستگیرکراون و دواتر بە شێوەیەکی نایاسایی ڕەوانەی تورکیا کراونەتەوە. ئەو کەسانەی دوای ئەوەی ڕفێندراون بە چەندین شێوەیە ئەشکەنجە دراون بۆ ئەوەی بە زۆر دانپێدانیان لێوەربگیرێت سەبارەت بە شتێک کە ئەنجامیان نەداوە.”
“حکومەتی تورکیا بە ئاشكرا ئەو کار و چالاکییە نایاساییانە لە ڕێگەی میدیای فەرمی وڵاتەکەیەوە بڵاودەکاتەوە. ئەوەش بارودۆخێکی نامۆیە لە جیهاندا: ڕژێمەکەی ئێردۆغان تاکە وڵاتە لە جیهاندا کە بە ئاشکرا شانازی بە ڕووداوی ڕفاندنەوەکانیانەوە بکەنە”.

 

Show More
Back to top button