هەواڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان: تورکیا ڕێکەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی پێشێل کردووە

 

دەستەی دەستگیرکردنی ڕەشبگیرانەی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانەی لە تورکیاوە تۆمارکراون و لە بڕیارەکانیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حکومەتی تورکیا ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤی پێشێل کردووە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی یۆرۆنیوز، دەستەی دەستگیرکردنی ڕەشبگیرانەی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرواری ١٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا نامەیەکیان ئاراستەی حکومەتی تورکیا کردووە و تێیدا داوایان کردووە حکومەتی تورکیا ڕوونکردنەوە بدات سەبارەت بەو بابەتە.

دەستەکە سەبارەت بە سکاڵای ٤٣ کەس کە لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز دەستگیرکراون، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو کەسانەی ئەشکەنجەیان بەرامبەر بەکارهێنراوە و بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە، وە هەروەها مافەکانیان پێشێل کراوە. وە هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە حکومەتی تورکیا هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموز بۆ پاکتاوکردنی نەیارەکانی بەکاردەهێنێت و هەرچەندە هەوڵی کودەتاکە لە لایەن هێزی سەربازییەوە دراوە، بەڵام حکومەت ئەوەی کردووەتە بیانوو بۆ دەستگیرکردنی پزیشک و ئەندازیار و مامۆستا و کەسانەی ئەکادیمی.

جگە لەوە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە بە بێ هەبوونی مۆڵەتی گەڕان و فەرمانی دادوەر هەڵدەکوترێتە سەر ماڵەکان و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی خەڵکی دەستگیر دەکرێن.

 

http://www.samanyoluhaber.com/birlesmis-milletler-turkiyeden-43-basvuruyla-ilgili-hak-ihlali-karari-verdi-haberi/1361307/

Show More
Back to top button