هەواڵ

نیۆرک تایمز: ئەگەری هەیە کەیسەکەی زەڕڕاب دەرئەنجامی سیاسی هەبێت بۆ ئێردۆغان

“کاردانەوەکانی حکومەت لەسەر دۆسییەکەن، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە دۆسیەکان چەندە جێی نیگەرانین”

ڕۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی ڕایگەیاند، دۆسیەکەی ڕەزا زەڕڕاب کە لە ئەمریکا دەستبەسەرە ئەگەری هەیە ئەنجامی سیاسی هەبێت بۆ سەرۆک کۆمار ئێردۆغان.

ڕەزا زەڕڕاب ناوی سەرەکی لە لێکۆڵینەوەکانی ١٧ی کانونی یەکەمی تورکیادا کە داخران هاوڕێ لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری گشتی هاڵک بانک هاکان ئەتیلا کە هەردوو تۆمەتبارن بە پێشێل کردنی بڕیارەکانی ئابڵۆقەی ئابوری بۆ سەر ئێران و سپی کردنەوەی پارە، ئەمڕۆ دەستەی دادوەری بۆ دادگایی کردنیان هەڵدەبژێردرێت. هەروەها گرنگی پێدانی دۆسیەکە لەلایەن ڕاگەیاندنی ئەمریکاوە لە چوارچێوەی ئەگەری دانپێدانانی ڕەزا زەڕڕابە بەو تۆمەتانە پاش ڕێککەوتنی دادوەردا.

بە پێی ئەو هەواڵەی لە ڕۆژنامەی دیکێندا بڵاوکراوەتەوە ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز شیکرنەوەیەکی لەسەر دۆخی سیاسی تورکیای لە چوارچێوەی کەیسەی ڕەزا زەڕڕابدا بڵاویکردووەتەوە.

لە نوسینەکەی کارلۆتا کارڵ و بنجامین وایزەردا ئاماژە بەوە دراوە “پاش شکست هێنانی هەوڵەکانی بۆ پاشگەز کردنەوەی بەرپرسە ئەمریکییەکان لە داواکە، ئێردۆغان لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستیکردووە بە پێداچوونەوە و تانەدان لە سەرجەم پڕۆسە یاساییەکە”.

بە پێی نوسراوەکە، ئەگەری هەیە هەنگاونانی ئەمریکا لە دژی بانکە تورکییەکان لە پاش دانپێدانانە چاوەڕوان کراوەکەی سەڕڕاف سەرئەنجامی سیاسی لێبکەوێتەوە بۆ ئێردۆغان.

لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەکە ئەتیلا یەشیلئەداش لە کۆمپانیای ڕاوێژکاریی گڵۆباڵ سۆرس پارتنەرزەوە کە بنکەکەی لە نیۆیۆرکە، گوتی کاردانەوەکانی حکومەت لەسەر کەیسەکان نیشانیدەری ئەوەن کە چەند پەشۆکاو و نیگەرانە.

http://www.shaber3.com/new-york-times-zarrab-davasinin-erdogan-icin-siyasi-sonuclari-olabilir-haberi/1293431/

Show More
Back to top button