بیروڕاهەواڵ

نوێنەری ١٠ ملیۆن موسوڵمانی ئەمەریکا دێنە لای م.فەتحوڵا گولەن و پێی دەڵێن..

نوێنەری ١٠ ملیۆن موسوڵمانی دانیشتووی ئەمەریکا سەردانی مامۆستا م.فەتحوڵا گولەن دەکەن و پێی دەڵێن: “ئێمە هاوبەشی خەمتانین، هەرچیەک بە ئێمە دەکرێت ئامادەین”. کاتێک ئەو ٩ ئیمامەی بە شێوەیەکی فەرمی لە تەواوی ئەمەریکادا بە نوێنەری ١٠ ملیۆن موسوڵمان ئەژمار دەکرێن دێن و ئەم قسانە دەکەن، بە ڕێکەوت(توافق) منیش لەوێ ئامادە بووم، واتە دەیانویست بڵێن ” ئێوە بە تەنیا نین، ئێمەش پشتگیری ئەو پاڵپشتیە مەعنەویە دەکەین کە دەیبەخشیت بە خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە ١٧٠ وڵاتی دونیا و، پشتگیری لە خزمەتی پاکی شوێنکەوتوانت دەکەین لە وڵاتەکەمان”.

ئەو پیاوەی خۆڕاگرانە بوەستێت بە تەنیا نامێنێتەوە.

بە ڕاستی هەرکەسێک لە ڕێگەی ڕاستدا خۆڕاگرانە بە پێوە بوەستێت، بە تاقی تەنیا نامێنێتەوە.

لە پێش هەموو کەسێکەوە جانبی حەق ئەو کەسە بە تەنیا و بێ پشتیوانی جێناهێڵێت. مێژووی ئیسلام لێوان لێوە لە نمونەکانی ئەم بابەتە.

بۆ نمونە ژیانی سەردارمان… لە مەککە بە تاقی تەنیا بوو. کاتێک کۆچی کرد بەرەو مەدینە، تەنیا حەزرەتی ئەبوبەکری لەگەڵدا بوو. دواتر هەموو مەدینە و مەککە هاتنە پاڵی، بەڵام ئەو هەموو کاتێک هەر خۆڕاگرانە لەسەر ڕێگای ڕاست وەستابوو.

سەعیدی نورسیش وەک وتەبێژی سەدەی ڕابردوو، کاتێک نەفی دەکرێت بەرەو ناوچەی بارلا، هیچ کەسێکی لەگەڵدا نەبوو. بەڵام لەو کاتەی هەموو کەسێک لە ترسدا بێدەنگ بوو بوو، ئەو خۆڕاگرانە بە پێوە وەستا. خۆی هەر وەستانەکەشی بەس بوو. دواتر مرۆڤەکان سەرەڕای هەموو فشار و زوڵمێک، بە شێوەیەکی زۆر جددی و بە کۆمەڵ لە چواردەوری کۆبوونەوە.

لەم قۆناغەی ئێستاشدا شتێکی هاوشێوە ڕوو دەدات. لە ڕێگەی دەسەڵاتی دەوڵەت و بە زۆردارانە بەکارهێنانی یاساکان، هەوڵی دەمکوتکردنی هەموو کەسێک دەدرێت. جەماعەتەکان زۆریان لێ دەکرێت کە بەیعەت بدەن و، مێدیاکان بێدەنگ دەکرێن، هەموو دەنگە ئۆپۆزسیۆنەکان خەفە کراون و، هەوڵی ئەوە دەدرێت بزاڤی خزمەت لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی خیانەتی دەرەکی و ناوەکیەوە لەناو ببرێت و، لە کاتێکی ئاوەهادا سەرپەرشتیاری ئەم خزمەتە لە ڕێگەی خۆڕاگری  و وتەکانیەوە ورە دەدات بە هەموو ئەندامانی خزمەتە لە سەرتاسەری جیهان و، بە هۆی کردار و گوفتارە جددیەکانیەوە، ئەوەمان بەرچاو دەکەوێت کە دوای تراڤمای تێپەڕی ڕووداوەکان، هەندێک لە کارەکان ڕێڕەوی ئاسایی خۆیان گرتۆتەوە بەر…

لە کاتی بەڵا و موسیبەتدا، ئارامگری لە ساتی بەرکەوتنی یەکەم گورزی بەڵا و موسیبەتەکەدا، بە تایبەتی ئارامگریەکی چالاکانە، زۆر گرنگە. هەروەها سەردارمان لەم بابەتەدا سەرنجمانی بۆ گرنگی ئەم بابەتە ڕاکێشاوە.

ڕۆژێک دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموز کاتێک تەواوی مێدیا جیهانیەکان هاتنە بەردەمی مامۆستا، بە هەموو جددیەتی خۆیی و زمانی جەستەیەوە ڕاستیەکانی هێنایە سەر زاری. هەموو ئەوانەی چاوپێکەوتنەکەی مامۆستایان لەگەڵ ڕۆژنامەنوس فەرید زەکەریا بینیوە لە کەناڵی CNN، ئەم ڕاستیەیان بە چاوی خۆیان بینیوە و لە ویژدانیاندا هەستیان پێکردووە.

هەروەها کاتێک ٩ ئیمامی بەناوبانگی ئەمەریکا دێن بۆ لای مامۆستا کە لە سەرتاسەری ئەمەریکادا بە شێوەیەکی فەرمی وەک نوێنەری ١٠ ملیۆن موسوڵمانی ئەم وڵاتە قبوڵ کراون و دەڵێن ” ئێمە هاوبەشی خەمتانین، هەرچیەک بە ئێمە دەکرێت ئامادەین”، کاتێک ئەو ٩ ئیمامەی بە شێوەیەکی فەرمی لە ئەمەریکادا بە نوێنەری ١٠ ملیۆن موسوڵمان ئەژمار دەکرێن دێن و ئەم قسانە دەکەن، بە ڕێکەوت(توافق) منیش لەوێ ئامادە بووم، واتە دەیانویست بڵێن ” ئێوە بە تەنیا نین، ئێمەش پشتگیری ئەو پاڵپشتیە مەعنەویە دەکەین کە دەیبەخشیت بە خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت لە ١٧٠ وڵاتی دونیا و، پشتگیری لە خزمەتی پاکی شوێنکەوتوانت دەکەین لە وڵاتەکەمان”.

تەنیا ئەوان؟ لە دونیای هزری ئیسلامەوە و لە زۆر شوێنکەوتوانی ئاینەکانی تریشەوە، ئەوانەی لە ڕێگەی بەرهەمەکانی و ئەو خزمەتانەی لە سەرتاسەری دونیادا پێشکەشی کردووە ناسیویانە، بە هەمان شێوە پاڵپشتی مەعنەوی خۆیان دووپات کردۆتەوە.

ئەحمەد زیا بەگ کە لە وڵاتی ئوستورالیاوە هاتبوو، لە وڵاتی خۆی سەرۆکایەتی جەماعەتێکی فراوانی موسوڵمانان دەکات و خاوەنی مێدیایەکی بەهێزی ئەو وڵاتەیە. لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری وڵاتەکەی سەردانی مامۆستایان کرد. هەندێکیان لە سەرەتای دانیشتنەکەوە هەتا کۆتایی، نەیانتوانی بەر بگرن بە فرمێسکی چاوەکانیان. ئامادە بوون لەو کەشوهەوایەدا بە نسیبی هەموو کەسێک نابێت. ئەم مرۆڤانە تەنیا کتێبە وەرگێڕدراوەکانی مامۆستایان خوێندۆتەوە شاهیدی ئەو خزمەتانە بوون کە لە ڕێگەی خوێندنگەکانەوە پێشکەش بە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە کراوە.

 

ئۆگاندا وڵاتێکی ئەفەریقایە، تەنیا لە %٢٠ موسوڵمانە. لەوێشەوە ٤ کەس هاتبوون. یەکێک لەوان لە ئاستی موفتی گشتی وڵاتی ئێمە و یەکێکی تریشیان یاریدەدەرەکەی بوو… یەکێکیان بەرپرسی دیالۆگ بوو، لە هەمان کاتدا پڕۆفیسۆر بوو. لە مەدینە خوێندنی تەواو کرد بوو، ئینگلیزی و عەرەبیەکی باشی دەزانی. یەکێکی تریشیان پیاوی کار بوو ئەویش لە مەدینە خوێندبووی، شارەزاییەکی باشی لە زانستە ئیسلامیەکاندا هەبوو، لە هەمان کاتدا عەرەبی و ئینگلیزیەکی باشی دەزانی. بەڵام هەموویان کتێبەکانی مامۆستایان خوێندبوویەوە و بە جوانی هەزمیان کردبوو و لێیتێگەشتبوون.

وتیان ” ئێمە هەمیشە خەیاڵی ئەمڕۆژەمان دەکرد، گەورەترین خەیاڵی ئێمە ئەوە بوو ئێوە ببینین، خودا بە نسیبی کردین”. ئەمەیان وت و هەموویان نەیاندەتوانی بەر بە فرمێسکی چاوەکانیان بگرن. خۆ هەر کەسێک لەوێ شایەتی ئەم ڕووداوە ببوایە، نەیدەتوانی بەر بە فرمێسکی چاوەکانی بگرێت. زۆر حەزم دەکرد هەموو هاوڕێکانمان چاویان بەم جوانیانە بکەوێت. هەرکەسێک لە هاوڕێکانمان لە کاتی ڕۆشتنیاندا چاویان پێیان کەوتبوو لەسەر  پلیکانەکان، دەهاتن و لێیان دەپرسین کەوا چی ڕوویداوە؟

لە قسەکانیاندا وتیان :” ئێمە زانستە ئیسلامیەکانمان لە زانکۆکانی مەدینە خوێند. بەڵام لە بابەتی ئەوەی ئایەت و حەدیسەکان چیمان پێدەڵێن بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆ، ئەو شتانە لە ئێوەوە فێر بووین. ئێمە هیچ پەیوەندیەکمان لەگەڵ بەرپرسان و شوێنکەوتوانی ئاینەکانی تر نەبوو. بەڵام ئێستا دادەنیشین و قسە دەکەین، زۆر هاوڕێیەتی جوانمان دروست کردووە. بەرپرسانی دەوڵەتیش ئەم شتانەیان بەلاوە کارێکی باشە، دەیانەوێت خوێندنەوەی کتێبەکانی ئێوە زیاتر بڵاو ببێتەوە. چونکە پێیان وایە تیرۆر و گروپە  توندڕەوەکان تەنیا بەم شێوەیە بەریان پێدەگیرێت. هەربۆیە پاڵپشتی ئێمە دەکەن لەو بابەتەدا”.

لە بالتیموریش چاوم بە شێخێکی خەڵکی غانا کەوت کە ساڵانێکی دوور و درێژ لە وڵاتی نێجیریا خزمەتی کردووە و زۆر حافزی قورئانی پێگەیاندووە. گەورەترین شێخی تەریقەتەکەیان کە خەڵکی وڵاتی مەغریبە، لە پێش ١٥ ی تەموز چووە بۆ عومرە و لە خەویدا چاوی بە سەردارمان دەکەوێت و پێی دەڵێت:

” دەسیسەیەکی زۆر گەورە بۆ یەکێک لە زانا گرنگەکانی ئاینی ئیسلام بەڕێوەیە، هەتا بەرواری ١٢ ی تەموز هەزاران خەتم و سورەتی یاسین و سەڵاوات بدەن، هەتا هەموو فێڵ و تەڵەکەکەیان پوچەڵ ببێتەوە”. ئەم شێخەش کە ماوەی ١٤ ساڵە لە ئەمەریکا دەژی، بەشداری لەم خەتمەدا کردووە لەگەڵ هەموو موریدی تەریقەتەکەیاندا.

ئەو زاتە ئەوە چاک دەزانێت کە ئەو زانا گەورەیەی سەردارمان لە خەوەکەدا باسی کردووە مامۆستایە، چونکە لە ڕێگەی ئەو عەرەبی و ئینگلیزیە باشیەی دەیزانێت، بەرهەمەکانی مامۆستای خوێندۆتەوە.

من لەم بابەتەدا ئەوەی بە چاوی خۆم بینیومە بۆ ئێوەم گێڕایەوە، دڵنیاشم لەوەی ئێوەش بە چاوی خۆتان شتی جوانی هاوشێوەتان بینیوە.

 

Show More
Back to top button