هەواڵ

نوسەرێکی سویدی: بزاڤی خزمەت قوربانییە

کلاو گیرنێل ئەکادیمی سویدی و نوسەری کتێبی ‘کودەتا، ئیمام و خزمەت’ سیمینارێکی لە رێگە ئەپڵیکەیشنی زوومەوە ڕێکخست. لە سیمینارەکەدا ڕایگەیاند کتێبەکەی باسی تورکیا و ئێردۆغان و کودەتاکەی 15ی تەمووز دەکات.

گرینێل باسی لەوە کرد کە ماوەیەک بە چاوی ڕەخنەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بزاڤی خزمەت کردووە بەتایبەتی دەربارەی ئەوەی کە ئەوان ئەجێندای نهێنی خۆیان هەیە. گرینێل وتی “من گەیشتم بەو بڕوایەی کە ئەو بیردۆزە دروست نییە و بڕوام بەوە نییە کە هیچ ئەجێندایەکی نهێنی لە بزاڤی خزمەتدا بوونی هەبێت”.

ئەو نوسەرە باسی لەوە کرد کە بزاڤی خزمەت بووە بە قوربانی و تۆمەتبارکردنیان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی و درۆیەکی گەورەیە.

گرینێل دەربارەی م. فەتحوڵڵا گولەن  وتی “پێچەوانەی هەموو کەسێکی شۆڕشگێری تر سەرچاوەی ئیلهامێکی زۆر بووە. لە نێو هەموو ئاینپەروەرە بەناوبانگەکانی جیهان وەک تارق ڕەمەزان و فارید ئیزاک گولەن لایەنێکی ئاشتی جیاواز لە هەموویان پێشکەش دەکات”.

نوسەرەکە وتیشی “پاوانخوازی دەسەڵات لە لایەن ئێردۆغانەوە زۆر بە ئاشکرا زیادبووە و فەتحوڵڵا گولەن و هاوسۆزەکانی بە دژایەتیکردنی حکومەتی تورکیا دادەنێت”.

گرینێل دەڵێت رەخنەگرتن لە خود هەروەک لە قورئاندا باسی لێوە کراوە گرنگە ئەگەر پێچەوانەوەی ئەوە بێت ناتوانین بەرەو پێش برۆین. دەربارەی بیرکردنەوە لە کتێبەکەم چەندین جار لەگەڵ ئەندامانی بزاڤی خزمەت کۆبوومەتەوە لە سەرتاسەری جیهان. پرسیارم لە مێشکدا دروستبوو دەربارەی ئەوەی ئایا کەسێک کە نزیکەی 50 کتێبی هەیە و وەک کەسێکی  کاریگەری لە بواری وتاری ئاشتیخوازی جیهانیدا دادەنرێت چۆن دەبێت ئەجێندای نهێنی لە پشت بزاڤەکەیەوە هەبێت؟

من گەیشتم بەو بڕوایەی کە ئەو زانیاریانە تەنها قسەیە و هیچ بەڵگەیەکی لە پشتەوە نییە، بەڵام هێشتا پرسیاری ئەوە دەربارەی ئەوەی کە لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ ساڵی 2010 خزمەت سەرنجی خۆی خستبووە سەر دەسەڵاتی تورکیا و نازانم ئەگەر ئەو کاریگەریان لەژێر سایەی ئاکەپەدا کردبێت یان بۆ خزمەت بووە؟

لە ساڵی 2016ەوە گولەن یەکێک بووە لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهانی ئیسلامی و هەروەها وەک کەسێکی جیهانی جیاواز لە هەموو ئاینپەروەرەکانی تری جیهان جیاوازی هەبووە کە هەردەم پشتیوانی لە ئاشتیخوازی کردووە و لە سەرجەمی وتارەکانیدا بانگەشە بۆ ئاشتیخوازی جیهانی دەکات و لەو ئاینپەروەرانەی تری جیهانی وەک تارق ڕەمەزان و هەروەها فەرید ئیزاک جیاوازە.

گولەن یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لە جیهاندا هەوڵی ئەوەیداوە کە خاڵی سەرچاوەی ژیان و هەروەها ئاشتی مۆدێرنخواز پێکەوە گرێ بدات. بەڵام دەربارەی دۆخی تورکیا زۆر قسەی نەکردووە چوونکە یەکسەر دەکرێت بە لایەنگری تۆمەتبار بکرێت.

دەربارەی ئەوەی کە خزمەت هەوڵ بۆ دەسەڵات دەدات و هەوڵی دەسەگرتن بەسەر دەسەڵاتدا دەدات هیچ بڕوام پێی نییە. ئەوەش شتێکی ڕوونە کە خزمەت لە چەند ماوەی ڕابردوو دەسەڵاتێکی گەورەی بەدەست هێناوە و لە ڕووداوەکانی تری تورکیاش وەک ڕووداوەکانی گێزی پارک و رووداوە هاوشێوەکانی تریش خزمەت وەک قوربانی دانراوە.

بزاڤی خزمەت لە تورکیا پێشلکاری گەورەیان بەرامبەر کراوە و هەروەها سەدان هەزاران کەس لە کارەکانیان دوورخراوەنەتەوە و خراوەنەتە زیندانەوە لەگەلێشیاندا ملیۆنان کەس زیانیان بەرکەوتووە. ئەوان لە سەربەری هەموو پێشلکاریەکانەوە هێشتا بە تیرۆریست لە قەڵەم دەدرێن.

بێگومان خراپتر کەیس دەربارەی ئەمە کە بیری لێبکەیتەوە بریتیە لە کەیسی ئەرگەنەکۆن. لە ژێر سایەی حکومەداری تورکیا چەندین ئەفسەری پۆلیس و هەروەها دادوەر فشاریان لەسەر دروستکراوە.

دەربارەی کودەتا وتی: رەنگە لە ناو خزمەتدا کەسێک بوونی هەبێ لە کودەتاکەدا، بەڵام دەکرێت باس لەوە بکەین کە ئەو کەسانە لە کاتی ئەرکی خۆیاندا بوون نەک وەک بەرپرسیارێتی خزمەت ئەوەیان کردبێت.

https://www.tr724.com/isvecli-akademisyen-klas-grinell-hizmet-hareketi-kurban-secildi/

 

Show More
Back to top button