هەواڵ

نوسەرێکی بەناوبانگی دەستگیرکراو کە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە لەبیرکراوە

 

پ.د.سێدات لاچینەر، لەدوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ەوە لە تورکیا لە ناو هەزاران دەستگیرکراودایە و لە ١٨ مانگە لە زینداندایە. لەو کاتەوە کە زیندان کراوە باس نەکراوە، بەڵام فەهمی کۆرو لە مەڵپەڕی سەرەکی خۆی وتاریکی لەسەر نووسیوە و باسی ئەو نامەیەی کردووە لە لاچینەر بۆی ناردووە.

ئەمە چەند بەشێکی گرنگی نووسینەکەی فەهمی کۆرکو ە سەبارەت بەلاجینەر و نامەکەی:

 

پێش ساڵی ٢٠١٤ ڕێم کەوتە چەنەقالە و بە دیاریکراوی چوومە زانکۆی ١٨ ئازار ی چەنەقالە. لەوێ لەماوەی ئەو چەند کاتژمێرەدا کە بەسەرم برد بەجۆرێک سەرمسوڕما، کە ناتوانم سەرسوڕمانەکەم بهێنمە سەر زمان.

لە گۆشەیەکی نادیاری ئەنادۆڵدا و لە زانکۆیەک، بەردەوام کار و لێکۆڵینەوەی زانستی دەکرێت و نزیکەی یەک لەسەر چواری دانیشتوانەکەی (کە نزیکەی ٤٠ هەزار کەس دەکات) خوێندکارن.

ئەوەی کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام، ئەو ژمارە زۆرەی پەڕتوک بوو کە لە هەرچوارلای تورکیاوە  و لەڕێی هەڵمەتێکەوە دەنێردران بۆ کتێبخانەی (چۆمو) کە هەر لەلایەن هەڵمەتەکەوە دروستکرابوو.

سەرۆکی ئەوکاتی زانکۆکە، پ.سێدات لاچینەر، کە لەکاتی کارە ڕۆژنامەوانییەکانمدا لەوێ ناسیم، لە ماوەیەکی کورتدا زانکۆی چۆموی بەرز کردەوە بۆ ئاستێک کە ڕکابەری زانکۆ سەرکەوتووەکانیتر بکات.

 

لە پەیامنێریەوە بۆ بواری ئەکادیمی و پاشانیش بۆ نووسەر

من بۆیە ئێستا ئەم بابەتە دەنووسم، چونکە تازە خێزانەکەی پ.لاچیندەر باسی کات و هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ ناردووم، کە لەدوای هەوڵی کودەتاکەوە پ.  لاچیندەر خراوەتە ژێر چاودێرییەوە و ١٨ مانگیشە دەستگیر کراوە.

ڕەجەپ سێیهان کە پارێزەری پ.لاچینەرە لە سکاڵاکەیدا باسی لەوە کردووە کە بریگرتەکەی، بەهۆکاری ڕەخنەگرتن لە حیزبی دەسەڵاتدار و بەتایبەتیش ڕەخنەی ئاسایی و نا سیاسیی دەستگیرکراوە.

سعادت لاجینەری هاوسەریشە دەڵێت: مێردەکەم چونکە لە چەنەقلە دەستگیرکراوە، لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە لەبیرکراوە.

 

نابێت لەبیربکرێت

پێشتر سێدات لاچینەر یەکێکبوو لە هەواڵسازە دیبلۆماسییە هەرە باشەکانی ڕۆژنامەی میللیەت لە ئەنقەرە؛ لەوێوە چووە ناو ژیانی ئەکادیمییەوە؛ بڕوانامەی خوێندنی باڵا و دکتۆراکەی لە زانکۆ بەناوبانگەکانی بەریتانیا بەدەست هێناوە، زانکۆی (شیفیڵد و لۆندرا کینگ).

کتێبەکانی فرۆشیکی زۆریان هەیە و چەندین بابەتی هەمەجۆری نا سیاسی نووسیوە و لە ڕۆژنامە و گۆڤارە جیاوازەکاندا بڵاویکردوونەتەوە.

چۆنیەتی بیرکردنەوە و ڕوونی تێڕوانینەکانی لە نووسینەکانیدا ڕەنگیداوەتەوە.

ئێستا کە ئەو دەستگیرکراوە، منیش بۆ ئەوەی ئەو هەواڵە بخەمە ناو ڕای گشتییەوە ئەم ڕوداوەم لێرە بڵاوکردەوە. قسەیەک هەیە دەڵێت “دەستگیرکردنی بێهۆکار، خۆی سزایە”، ئەوە قسەیەکی هەڵە نییە، دادگاکانیش جگە لەوەی هەموو دەستگیرکراوەکان بە یەکچاو سەیر دەکەن، بەڵام وەک بڵێی بڕیاری بێتاوانی ئەو دەستگیرکراوانەیان زۆر لەسەر قور بێت، وا بۆ ماوەیەکی زۆر ڕایاندەگرن…

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی TR724

Show More
Back to top button