هەواڵ

ناڵەی باوکێک کە ٢٦ مانگە کوڕەکەی نەبینیوە: ‘ئەم بەرپرسانە هیچ ئیمانێکیان نییە، هیچ باوەڕێکیان نییە!’

یوسف بیلگە تونچ، کارمەندی پێشووی بەشی ڕاوێژکاری وەزارەتی پیشەسازی بەرگری تورکیایە و لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە، وە دواتر لە بەرواری ٦ ی ئابی ٢٠١٩ بە ڕۆژی نیوەڕۆ لە ناوجەرگەی شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیادا لە لایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندرا، وە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٦ مانگ هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە بارەیەوە نازاندرێت.

موستەفا تونچ، باوکی یوسف بیلگە تونچ، ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بەوەی کە هەتا ئێستا هیچ بەرپرسێکی تورکیا بچوکترین هەڵوێستیان لەو بارەیەوە نەنواندووە و ڕایگەیاند: “بۆچی هیچ هەوڵێک نادەن بۆ ئەوەی کوڕەکەم بدۆزنەوە؟ ئەم برپرسانە هیچ ئیمانێکیان نییە، هیچ باوەڕێکیان نییە!”.

موستەفا تونچ لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی سەبارەت بە بێسەروشوێنی کوڕەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “ماوەی ٢٦ مانگ تێپەڕیوە بەسەر دیارنەمانی کوڕەکەمدا. هەموو ڕۆژێکم بە ئومێدی وەرگرتنی هەواڵێکەوە بەسەربردووە. بێزاربووم لە چاوەڕوانی و نادیارییەکان. بۆچی هیچ هەوڵێک نادەن بۆ ئەوەی کوڕەکەم بدۆزنەوە؟ ئەم برپرسانە هیچ ئیمانێکیان نییە، هیچ باوەڕێکیان نییە!”.

https://www.tr724.com/26-aydir-oglunun-yolunu-gozleyen-baba-mustafa-tunc-isyan-etti-bu-yoneticilerin-hic-mi-imani-inanci-yok/

 

Show More
Back to top button