هەواڵ

ناوی مامۆستا گۆکهان بۆ هەمیشە لە تۆگۆ بە بەرزی ڕادەگیرێت

مامۆستا گۆکهان ئاچککۆڵو، کە یەکێکە لە هێما دیارەکانی ١٥ی تەموز، لە ڕۆژی جیهانی مامۆستایاندا لەیاد نەکرا. ناوی مامۆستا گۆکهان بۆ هەتایە لەسەر پرۆژەیەکی خێرخوازی دابینکردنی ئاو لە وڵاتی تۆگۆ لە کیشوەری ئەفریقا بە بەرزی ڕادەگیرێت.

مامۆستا کۆکهان ئاچککۆڵو دوای هەفتەیەک لە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموز دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ٢٣ ڕۆژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بنکەی پۆلیس ئەشکەنجە درا و لە ئەنجامی ئەو ئەشکەنجە زۆرەدا نەیتوانی بەرگە بگرێت و گیانی لەدەستدا. دوای نزیکەی ٢ ساڵ لە گیان لەدەستدانی بێتاوانی سەلمێندرا و لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڕیاری گەڕانەوەی بۆ سەر کارەکەی بۆ دەرکرا، بەڵام چیتر مامۆستا گۆکهان لە ژیاندا نەمابوو.

ڕێکخراوی خێرخوازی تایم تو هێڵپ، کە لە ئێستادا لە فەڕەنسا درێژە بە کار و چالاکییەکانی دەدات، بڕیاریدا پرۆژەیەکی دابینکردنی ئاو لە وڵاتی تۆگۆ لە ئەفریقا بە ناوی مامۆستا گۆکهانەوە بکاتەوە.

مومینە تولای ئاچککۆڵو، هاوسەری مامۆستا گۆکهان ئاچککۆڵو، پەیامێکی ڤیدیۆیی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا خۆشحاڵی و سوپاسگوزاری خۆی بە بۆنەی کردنەوەی ئەو پرۆژەیەوە و بەرز ڕاگرتنی ناو هاوسەرەکەی دەربڕی.

 

https://boldmedya.com/2020/11/24/gokhan-acikkollu-ogretmenin-adi-togoda-yasatilacak/

Show More
Back to top button