هەواڵ

نامەی مامۆستایەکی موهاجیر بۆ هاوپیشەکانی خۆی

وازمان لە هەموو خەیاڵەکانی خۆمان هێنا بۆ ئەوەی مرۆڤێکی تر پێبگات. تەنانەت وازمان لە خەیاڵەکانی دایک و باوکی خۆشمان هێنا، کە چەندین ساڵ ئێمەیان بۆ بەدیهێنانی ئەو خەیاڵانە پێگەیاند، هەتا دایکان و باوکانی بە خۆشی بژین. دڵمان تەنیا ئاوەڵا نەکردبوو بۆ پۆلەکەی خۆمان، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی و وڵاتانی دونیامان ئاوەڵا کردبوو. لە هەموو ساتە سەختەکاندا لەگەڵیاندا بووین، ئێمە ئەوەمان چاک دەزانی، کاتێک ئەو خوێندکارانە گەورە دەبن، بە قەدر و نرخی ڕەنجی ئێمە دەزانن. ئێمە هەر لە سەرەتاوە خۆمان بۆ ئەوە ئامادە کردبوو نازی خوێندکارەکان بکێشین. بڕیاری ئەوەمان دابوو کە دڵمان لێیان نەشکێت و زویر نەبێت و هیچ کاتێک لە نزاکانمان بێ بەشیان نەکەین. چونکە ئێمە ئەوە باش دەزانین گەر دڵمان بشکێت بە شکاوی دەمێنینەوە، گەر زویر بین بە زویری دەمێنینەوە و ئەوەی ماندوو ببێت لە نیوەی ڕێگا دەمێنێتەوە.

نەک دڵمان لە خوێندکارەکانمان نەشکا و زویر نەبووین لێیان، بەڵکو لە هەموو مرۆڤەکانی ئەو وڵاتە، لە دایک و باوکیان، هەمیشە نزامان بۆ کردوون کە لە مەیدانی مەحشەردا سەریان شۆڕ نەبێت و خەجاڵەت نەبن.

خۆی ئەوان  تەمەنێکیان بە ئێمە سپارد، دوای تەواوبوون لە هەر وانەیەکی چل خولەکی، خوازیاری ئەوە بووین دڵەکان و دەستەکانیان ڕازی بن بەوەی نزا خێرمان بۆ بکەن. نەماندەزانی مووچەکانمان چەندە و هەرچەندێکمان دەست بکەوتایە نەماندەخستە هیچ سووچێکی تری خەیاڵمان و دووبارە لە خزمەتی ئەواندا دەمانخستەوە گەڕ.

لە جیاتی بەجێهێنانی خەیاڵی دایک و باوکمان، هەمیشە بە خەمی ئەوەوە بووین لە خوێندکارەکانمان دوا نەکەوین و دڵیان لێمان نەشکێت. ئێمە دەمانزانی ئاودانی نێونەمامێک لە کاتی پێگەشتنیدا نیعمەتێکی گەورەی خودایە و، هەربۆیە بە ناوی بەرژەوەندی دونیاییەوە بیرمان لە هیچ نەدەکردەوە و هەموو ڕۆژێک سوپاسی خودامان دەکرد، کە ئەو نیعمەتەی بە نسیبی ئێمە کردووە.  هەندێک جار ماندووش دەبووین، بەڵام کاتێک خوێندکارێک دەهات و دەیوت مامۆستا، ئیدی شتێک بە ناوی ماندوویەتیەوە لە جەستەماندا بوونی نەدەما. جەنابی حەق لە بەهەشتی خۆی ڕازاوەتر، بەهەشتی دڵی مرۆڤەکانی بۆ ئێمە ئاوەڵا کردبووەیەوە و، لە زۆرێک لەو بەهەشتانەدا ئێمەی دەژیاند.

وەرزی بەهاری ئێمە و جوانترینی  دار گێلاسەکانمان بەو شنەبایەی لە بەهەشتەوە هەڵی کردبوو دەبووژایەوە.

دەرمانی دەردی ئێمە ئەو ساتانە بوو، کاتێک ڕاوێژمان لەسەر ئەو خوێندکار و ئەم خوێندکار دەکرد کە چۆن بایەخیان پێبدەین و چۆن جوانتر پەروەردەیان بکەین. ئێمەش ڕۆڵەی دایک و باوکێک بووین، ئەوانیش بۆ پێگەیاندنی ئێمە زۆر زەحمەتیان کێشابوو.

زۆرمان ساڵانێکی زۆر لە بەشە ناوخۆییەکان ژیابووین و ساڵانێکی زۆر بە ٣ عانەی ناو گیرفانمان ژیانمان بردبوو بەڕێوە. هەموو ناڕەحەتیەکانی ژیانمان لە پڕێکدا فەرامۆشکرد و خۆمان لە نێوان خوێندکارانی پۆلە قەشەنگەکانماندا بینیەوە. چەندین جار لە ژووری مامۆستایان بە یەکمان دەوت، ئێمە لەمە زیاتر چیمان لە خودا بوێت، کە هەموو شتێکی بەنیسب کردووین.

وەک ئەوەی ئەو وانانەی بە خوێندکارەکانمان دەووتەوە بەس نەبێت، لە ناو خەوەکانیشماندا وانەمان بە خوێندکاران دەووتەوە. خێزانەکانیان باسی کێشەکانی ئەوانیان بۆ دەکردین و، ئەوانیش نهێنیگەلێک کە لای خێزانەکانیشیان باسیان نەکردبوو بە ئێمەیان دەوت و، ئێمەش لەسەر پردی دڵەکانمان ناونیشانی ڕێگامان بۆ هەڵدەدان.

بەڵێ خۆشەویستی ئێمە بەو شێوەیە بوو، ئەو دڵانەمان کە وەک مەولانا کردبوومانەوە، ئێستا وەک ئەیوب هەوڵی قەناعەت پێکردنیان دەدەین.

 

“کەوتینە ڕۆژانێکی پڕ هیجرەت”

ڕۆژانێکی پڕ هیجرەت هاتن و جێگەی ئەو ڕۆژە خۆشانەیان گرتەوە. کاتێک ڕەشەبا بەرەڵاکان هاتن، تەنانەت هەندێک لە خویندکارەکانی خۆشمان باوەڕیان بە درۆکان کرد. هەربۆیە نزاکانمان زیاتر قوڵ کردەوە و نزایەکی تریشمان بۆ سەر خەیاڵەکانی ترمان زیاتر کرد.

ئیدی نەماندەتوانی مامۆستایەتی بکەین و وەک کەسێک وەهابووین بەهەشتیان لە ژێر دەست دەرهێنابێت و، چواردەوری بە ئاگر گیرابێت، تەنانەت نزای خێرمان بۆ ئەو کەسانەش دەکرد کە بوختانیان بە دەمەوە دەکردین. ئێمە لە حەزرەتی پێغەمبەرەوە ئەم ڕەوشە فێر بوو بووین. کاتێک لە مەککە دەریان کرد، نزای خێری بۆ ئەوانە دەکرد، کە لە خاک و ئاوی خۆی دەریانکردبوو.

ئەو ناڕەحەتیانەی تووشمان دەبوو بەلامانەوە گرنگ نەبوو، ئەوەی لای ئێمە گرنگ بوو ڕزگارکردنی مرۆڤێکی تر بوو.

دڵ سووتانی ئێمە شتێکی گرنگ نەبوو، بەشکم ئەم سووتانەی دڵمان ببێت بە نزایەک و وەک خۆڵەمێش بیکەن  بەو خاکانەی جێمان هێشت. گرنگ ئەوەیە مرۆڤێکی تر پێبگات، یاخود ڕۆژێک لە خاکێکی تر هەڵبێت و لە هەوری ڕەحمەتەوە دڵۆپێکی تر ببارێت.

ئێستا خوێندکارەکانمان تەنیا لە خەوەکانماندا دەبینین و ئەو وانانەی دەمانوتەوە تەنیا لە خەوەکانماندا دەیانڵێینەوە و ، بە سووتانی دڵەکانمانەوە بەئاگا دێینەوە و دەڵێین خودایە جارێکی تر بە خوێندکارەکانمان شاد بکەرەوە.

دەڵێین خودایە هەرچی هەڵەیەکیان هەیە لێیان خۆش ببە و پەنا بۆ ڕەحمەتی ئەو دەبەین و داوا دەکەین ڕەنجیان بە خەسار نەچێت. ئێمە سەردەمانێک قسەمان لەگەڵ سەدان مرۆڤ دەکرد، ئێستا وەک ئەوەی لە بۆشایدا بژین وەهایە. بەڵام وەک ئەنەسی کوڕی ناضر دەڵێین گەر خودا هەلێکی ترمان پێبداتەوە، وەک شێتەکان ڕادەکەینەوە سەر کارەکانی خۆمان.

نزا بۆ ئەو برایانەمان دەکەین کە لە چواردەوری دونیا خەریکی وانە وتنەوەن و، نزامان ئەوەیە خودا دڵی ئەوان بۆ خوێندکارەکان بکاتەوە و دڵی خوێندکارەکانیش بۆ ئەوان بکاتەوە.

ئێمەش وەک ئەو مامۆستایانەی لە بۆشایدا ماوینەتەوە تەنیا یەک داوامان هەیە لەو مامۆستایانەی لەسەر کارەکانی خۆیان ماون، لەبەر خاتری خودا هیچ خوێندکارێکتان فەرامۆش مەکەن و وەک شێتەکان بەدەم هەموو دەردێکیانەوە ڕابکەن.

هەروەها داوامان لەوانەی کاری بەڕێوەبەرایەتی دەکەن، لەبەر خاتری خودا وەک منداڵی خۆیان سەیری خوێندکار و مامۆستاکانی ژێر دەستیان بکەن. مامۆستاکانیش لەبەر جوانی ئەم ڕێگا جوانی پێیدا دەڕۆین گوێ لە کەسانی سەرو خۆیان بگرن و هەموو کارێکیان بە ڕاوێژ بکەن.

تەنیا شتێک کاریگەری لەسەر خوێندکارەکان دابنێت ئەوەی ڕاستگۆبیت و شەوانە نزایان بۆ بکەیت.

هەتا خودا ئەو نیعمەتەی ئیستای لێنەسەندوونەتەوە، تا دەتوانن خەریکی ڕاکە ڕاک ببن. خودا ئێوە و خوێندکارەکانیشتان لە هەموو بەڵایەک بپارێزێت. هەر یەکێکتان بکات بە هەزار.

 http://www.tr724.com/muhacir-bir-ogretmenin-meslegini-surdurenlere-mektubudur/

Show More
Back to top button