هەواڵ

نامەیەک لە ڕۆژنامەنوسێکی نابینای ناو زیندانەکانی تورکیاوە

 

جونەیت ئارات یەکێک لە ڕۆژنامەنوسەکانی تورکیا کە لە هەمان کاتدا نابینایە و بە تۆمەتی ئەندامێتی لە بزاڤی خزمەتدا سزای ٨ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە؛ لە ڕێگەی کەسوکاریەوە نامەیەک ئاڕاستەی ڕای گشتی تورکیا دەکات و سکاڵاکانی سەبارەت بە بارودۆخی ناو زیندان دەخاتە ڕوو.

نامەکە لە پەیجی تویتەری ناوبراو بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە:

“سڵاو هاوڕێیان. کاک جونەیت سڵاوی هەیە بۆ هەموو لایەکتان. بە گشتی باری تەندروستی باشە بەڵام هەندێک سکاڵای هەیە. بەڵام بۆ ئەوەی دەنگی بە هەموو لایەک بگەیەنین دەتوانن هاوکاریمان بکەن؟

کاک جونەید لە نامەکەیدا دەڵێت:

لە زیندان هەموو ڕۆژێک بە شێوەیەکی دووبارە، ئاوی سارد و گەرممان لێدەبڕدرێت. ١٨ کەسین لە قاوشەکەمان و ناتوانین پێداویستیەکانی پاکوخاوێنی دابین بکەین. هەروەها بانگهێشتکردنی فەرمانبەرەکان، ٢٤ کاتژمێری هەفتە لە بڵندگۆکانەوە ئەنجام دەدرێت و ئەمە بە تەواوی هەراسانی کردووین. لە وەرگرتنی کتێبیشدا کێشەی زۆرمان هەیە، جگە لەو کتێبانەی لە کافتریای زیندان هەیە، ناهێڵن هیچ کتێبێک لە دەرەوە بکڕین. هەتا ئێستا دوو نامەی تریشم نوسیوە و بە هۆی ئەوەی کاربەدەستانی زیندان بە دڵیان نەبووە، نەمتوانیوە ئاڕاستەی ئێوەی بکەم…”.

 

Show More
Back to top button