هەواڵ

نامەیەک لە منداڵێکی زیندانی بۆهەموو دونیا!

خۆبەخشانی مافەکانی مرۆڤ لە ئەڵمانیا لە شاری میونیخ گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا بۆ داکۆکی کردن لە زیندانی کردنی 17 هەزار ئافرەت و زیاتر لە 700 منداڵ لەلایەن ڕژێمەکەی ئێردۆغانەوە.

ئەو خۆبەخشانەی لە ناوەندی شار کۆبووبوونەوە، باسی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤیان کرد کە لە تورکیادا دەگوزەرێ. لە چالاکییەکدا بانگەوازی “دەست لە منداڵەکان مەدەن” گەیەندارایە حکومەتی تورکیا. هەر لە چالکییەکەدا نامەیەکی نووسراو لە دەمی منداڵێکەوە کە لە زیندان چاوی بە دنیا هەڵهێنابوو، دابەش کرا بەسەر بەشداربوواندا. کاریکاتێرستی جیهانیش “کارلۆس لاتووف” کاریکاتێرێکی تایبەتی بەم نامەیە کیشا.

لە 69 هەمین ساڵیادی پەسەند کردنی ڕاگەیاندنی مافە جیهانییەکانی مرۆڤدا، لە هەر چواردەوری دونیاوە کاردانەوەکان بەردەوامیان هەیە بەرامبەر بەو پیشێلکاریانەی دژی مافەکانی مرۆڤ دەکرێت لە تورکیا و ئەو جینۆسایدکردنەی تا منداڵەکانیش درێژ بۆتەوە. لە گەورەترین شارەکانی ئەڵمانیادا وەک؛ میونخ، بورگێرینیتاتیڤ فور مێنشوێنوورد، بە ئامانجی دروستکردنی هۆشیاری بەرامبەر ئەو 17 هەزار ئافرەت و 700 منداڵەی لە زیندانییەکانی تورکیادان، چالاکییەک رێکخرا. خەڵکی میونخ کە لە ناوەندی شارەکەدا کۆبووبوونەوە، پشتگیریان لە کارەکە کرد. لە شوێنێکی چالاکییەکەدا کە وەک بەندینخانەیەک بۆ نواندن دروست کرابوو، لەلایەن منداڵانەوە نامیلکەیەک لەسەر بار و دۆخی خراپی منداڵان بەسەر خەڵکەکەدا دابەشکرا. باڵۆنی  ئازادیش هەڵدرانە ئاسمان.

لەو ڕاگەیاندراوەی لە چالاکییەکەدا بۆ چاپەمەنییەکان خوێندرایەوە، ئەم دەستەواژانەی لە خۆ دەگرت: “تەیب ئێردۆغان و ڕژێمەکەی خراپترین مێژووی تورکیا دروست دەکەن. لە دوای کودەتا ڕیکخراوەکەی تورکیا لە 15ی تەمووز کە تەنها سوودی بۆ بەهێز کردنی دەسەڵاتی ئێردۆغان  و بوونی بە تاکە پیاوی وڵات هەبوو، کار گەیشتە سزادانی بە کۆمەڵ، تەنانەت کاریگەری هەبوو لەسەر ئافرەتان و منداڵانیش. ئەشکەنجەدانەکان، مردنی ناو زیندانەکان و خۆ کوشتنەکان هێشتا بەس نییە بۆ ململانێکانی دەسەڵاتی ڕژێمێکی چەپەڵ. 17 هەزار ئافرەت و 700 منداڵ بۆ ئەوان هەڕەشەن. لە تورکیادا 17 هەزار ئافرەت و 700 منداڵ قوربانی شەڕی چەپەڵی ئێردۆغانن.”

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دووپات کراوەتەوە کە ئەو منداڵانە لە زیندانەکاندان بە شێوەیەکی تەندروست گەشە ناکەن، تەنانەت پێداویستییە سەرەتاییەکانیشیان بۆ دابین ناکرێت. بەم شێوەیە ڕیزبەندی ئەو کێشانە کراوە کە دێتە ڕێی ئەو مندڵانە: “لە زیندانەکاندا هۆکارەکانی گەشەکردنی منداڵان دەستەبەر نییە. تەنانەت شوێنەکەش بەشی ئەوە ناکات تا سکە خشێییەکی تێدا بکەن. بە هۆکاری نەبوونی مەرجی تەندروستی، منداڵەکان زوو زوو نەخۆش دەکەون. خواردنی تایبەت نادرێت بە منداڵەکان، ناچار دەکرێن تا لە خواردنی گەورەکان بخۆن. ئاسمان نابینن، ناتوانن سەیری ئەستێرەکان بکەن، ناتوانن بۆنی گوڵەکان بکەن، ناتوانن دەست بدەن لە ئاژەڵان. بە پێی یاساکان، ئافرەتانی دوو گیان و ئەو دایکانەی تازە منداڵیان بووە نابێت زیندانی بکرێن، بەڵام ئێردۆغان و ڕژێمەکەی قەدەغەکراوەکان جێبەجێ دەکەن.”

ئەو داکۆکیکارانەی مافەکانی مرۆڤ کە بەژداریان کرد لە چالاکییەکەدا و خەڵكی میونخیش دووپاتیان کردەوە کە ئەو کارانەی پیادە دەکرێن، یاسایی و مرۆیی نین، هەروەها بانگەوازی ئەوەیان بۆ ئێرۆغان و ڕژێمەکەی کرد کە دەستبەرداری سیاسەتی پاوان خوازی و پیادەکردنی زوڵم ببن و بگەڕێنەوە بۆ سەروەری یاسای و دیموکراسی.

لە چالاکییەکەدا نامەیەک دابەشکرا کە لە زاری منداڵێکەوە بۆ مرۆڤایەتی نووسرابوو.

 

نامەیەک لە زیندانەوە بۆ هەموو دونیا: هەموو منداڵێک بێشکەیەکی هەیە، ئێمە لەگەڵ دایکمان لەسەر زەوی دەخەوین

“سڵاو، من لە شوێنێکم کە کەس حەزی پێناکات، لە زیندانەوە هاوارتان لێ دەکەم. دەتوانم بڵێم؛ چاوەکانم لێرە کردەوە. ڕۆژی لە دایک بوونم، دوای نەخۆشخانە،کەسانێک کە جلی شینیان لەبەردا بوو لەگەڵ دایکمدا هێنامیان بۆ ئێرە. زۆر سووسەی دەرەوە ئەکەم. شتێک هەیە منداڵانی دەرەوە زۆریان حەز لێیە و پێی دەڵێن کەل و پەلی یاری کردن، من لێرە هیچ نەمبینیووە، دەتوانن بۆمی پێناسە بکەن؟ دواتریش منداڵان چەندیان حەز لێبوو دەتوانن بە مەمەکانیان شیر بخۆن، لێرە چەند جارێک مەمەیان داینێ دواتر ئەوە مامە نیگا تاڵانەی لە دەرگاکەدا وەستاون قەدەغەیان کرد. هەرچەند من تێی ناگەم، بەڵام دایکم  بەدەم گریانەوە دەڵێت؛ باش تێر نەبووە.

هەروەها دەڵێن منداڵانی دەرەوە بێشکەیان هەیە، هەموو منداڵێک بێشکەیەکی هەیە. من لەگەڵ دایکمدا لەسەر زەوەی دەنووین. هەندێک جاریش کە سەرەمان دێت لەسەر قەرەوێڵەکان. دایکم دەڵێت لە دونیادا مرۆڤی خاوەن ویژدانیش هەن. دایکم هەمیشە دوعا دەکات تا نەخۆش نەکەوم، چونکە دەڵین لێرە دکتۆری منداڵی لێ نییە. کاتێک من دەگریم، هەندێک جار دایکەکانی تر لە دایکم تووڕە دەبن، خۆ من بیستبووم گریان مافی منداڵەکانە. کاتێک گەورە بووم نامەوێت هیچ فێری خەڵک بکەم، بەوەدا کە دایکم و باوکم مامۆستان و خراونەتە زیندان، هەست دەکەم مامۆستایەتی تاوانێکی گەورەیە. لە ڕاستیدا لێرەدا هیچ شتێکی تایبەت بە منی لێ نییە. بەڵام لە شارێکی تردا هاوشێوەی ئێمە باوکێکم هەیە. زۆر سووسەی دەکەم. دایکم پێم دەڵێت کە بۆنی ئەوم لێ دێ و لەو دەچم.

لێرە بێجگە من، 700 منداڵی تر هەن، ئەوانیش وەک من، هەمان چارەنووسیان هەیە. هەموومان لە زیندانەوە دەڕوانینە مرۆڤایەتی. خۆر، دارەکان و ئەستێرەکان نابینین، ناتوانین بۆنی گوڵەکان بکەین، ناتوانین دەست بهێنین بە ئاژەڵەکاندا. تانها دیوارەکان هەن و ئەو مرۆڤە خراپانەی ئێمەیان هەڵدایە ئێرە…

باسی دەرەوە و مرۆڤایەتیم بۆ بکەن، نامەم بۆ بنووسم…

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی سامانیۆڵو

 

 

Show More
Back to top button