جیهانی

نامەیەک لە مامۆستایەکی کۆچبەرەوە، کە تازە چووەتە ئەفریقا

 

مامۆستایەکی بزاڤی خزمەت کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ستەم و زۆردارییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ئەو وڵاتەی جێهێشتووە و کۆچی ڕووە و ئەفریقا کردووە، نامەیەکی بۆ ئاژانسی سامانیۆڵو ناردووە کە ئەمە دەقی نامەکەیەتی؛

” من تورک نیم و خەڵکی تورکیا نیم، لە وڵاتێکی نزیک لە ئیکوادۆر مامۆستام. هاتووم تا شوێنی ئەو برایانەم پڕبکەمەوە کە ستەمدیدە و مافخوراون، مافی ژیانیان پێ ڕەوانابیندرێت و لە وڵاتەکەیان دەرکراون، هەندێکیان خزێنراونەتە زیندانەکانەوە و هەندێکیشیان پاسپۆرتەکانیان هەڵوەشیندراوەتەوە. من بە ویستی خۆم هاتووم، کەس زۆری لێ نەکردووم.

تێبینی ماندوویەتی و ساردبوونەوە و غەمگینی و کزۆڵەیی هەندێک لە برایانم کرد، لەلایەکیشەوە بانگەشەی پووچ و خراپی ستەمکاران هەیە. بە هەردوولایان و بە هەموو دونیاش دەڵێم؛

ئێمە هەین، یەکین، سوورین لەسەر داواکەمان و سەرمان بەرزە. ئێمە لەناونەچووین، دابەشنەبووین، نەمردووین و نەبەزیوین. ئێمە خزمەتی خۆمانمان کرد، هێشتا بەردەوامین و بەردەوامیش دەبین.

تەنها یەک پەشیمانیم هەیە…

ئەگەر هەموو دونیاش ڕێکبکەون و لە دژمان بووەستن، هێشتا هەر ڕێگایەک بۆ ئەنجامدانی خزمەتەکەمان دەدۆزینەوە. هیچ کەس و هیچ شتێک ئێمە ناوەستێنێت. لە وڵاتێکی نزیک لە ئیکوادۆر مامۆستام، چەند مانگێک لەمەوبەر کۆچم کرد بۆ ئێرە. هیچ لە کۆچکردنم پەشیمان نیم. تەنها یەک پەشیمانیم هەیە، ئەویش ئەوەی کە ١٠-١٥ ساڵ بەر لە ئێستا ئەم کۆچەم نەکرد.

بەو کەسانەی کە پێێان دەوتین” پارەیان دزیوە و کاری نایاساییان کردووە و لە وڵاتانی دەرەوە بە ئاسودەیی دەژین”” دەڵێم:

من لێرە کۆمەڵێک مامۆستا و بەڕێوبەرم بینی کە بەڕۆژ وانە دەڵێنەوە و بە شەو خوێندنگاکان نوێدەکەنەوە، دەبنە کارەباچی، کارگوزار، وەستا، کرێکار. کەسانێک کە خوێندنگاکان بە هاوژینەکانیان پاک دەکەنەوە، لە نۆژەنکردنەوەی خوێندنگاکاندا کار بە منداڵەکانیان دەکەن. جگە لەوەش کەسانێک کە لە ژن و منداڵەکانیان دوورن بەڵام هیچ گلەیی ناکەن، کۆمەڵە برایەکم بینی کە ڕۆژانە ١٠-١٤ کاتژمێر کار دەکەن. کۆمەڵە پیاو و ئافرەتێکی قارەمانم بینی کە گرنگ نییە تەمەنیان لەنێوان ٢٠-٣٠ ساڵبێت یاخود ٤٠-٥٠، هەمووان بە یەکسانی کار دەکەن. پێشتان دەڵێم،. درۆ مەکەن و باوەڕ بە درۆش مەکەن. ئێمە هەین، یەکین، سوورین لەسەر داواکەمان و سەرمان بەرزە. ئێمە لەناونەچووین، دابەشنەبووین، نەمردووین و نەبەزیوین. ئێمە خزمەتی خۆمانمان کرد، هێشتا بەردەوامین و بەردەوامیش دەبین.

حەزرەتی بەدیعووززەمان بەر لە سەد ساڵ وتی و نووسی کە؛” نەوەی تورکستان و قەوقازییەکان لە خوێندنگە جەنگییەکانی ڕوسیا وانە وەردەگرن، ئەوانە لە ماوەیەکی زوودا دەبنە خاوەنی داوای ئیسلام. نەوەکانی میسر و هیندستان وانەی ئابووری لای ئینگلیزەکان وەردەگرن، ئەوانەش هەم شان دەدەن بەر داوای ئیمان.”

من بەچاوی خۆم بینیومە و هەموو ڕۆژیش دەیبینم، کە ئەو قسەیە بووە بە ڕاستی. لە وڵاتانی جیاوازەوە، لە کلتوری جیاوازەوە، زمانەکانیان جیاوازە، بەڵام کۆمەڵە برایەکن کە هەمان جەون و مانجیان هەیە. دڵیان پێکەوە لێدەدات، هەرچەندە لاشەیان جیاوازبێت، ئەو برایانە کە دڵ و گیانیان پێکەوەیە بوونە خاوەنی ئەم خزمەتە و ئێستا و لە داهاتووشدا خاوەنین. ئێمە هەین، یەکین، سوورین لەسەر داواکەمان و سەرمان بەرزە. ئێمە لەناونەچووین، دابەشنەبووین، نەمردووین و نەبەزیوین. ئێمە خزمەتی خۆمانمان کرد، هێشتا بەردەوامین و بەردەوامیش دەبین.

ئەو خویندنگایەی کە کاری لێ دەکەم، تازە سەرلەنوێ کراوەتەوە. سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان سەرەڕای هەموو فشارەکان، سەرەڕای هەموو ناپاکییەکان خوێندنگاکەمان دانەخرا و هێستا بەردەوام خوێندنگای نوێ دەکەینەوە.

هەندێک کەس دەڵێن” ئیتر خۆمان ناکەین بە خاوەنی خزمەت.” خاوەنی ئێمە دیارە و خاوەنداریەتی هیچکەسیترمان ناوێت و داواشی ناکەین. خاوەن و گەورە و دۆستی ئێمە، پارێزەری ئێمە خودایە. ئەو کافییە و بەشی هەموو پێداویستییەکانمان دەکات.”

http://www.samanyoluhaber.com/afrikaya-yeni-giden-bir-ogretmenden-mektup-haberi/1334777/

Show More
Back to top button