هەواڵ

ناسنامەی 6 هاوڵاتیە خنکاوەکەی دەریای ئیجە ئاشکرا بوو

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٦ هاوڵاتی تورکیا لە کاتی پەڕینەوەیان بە ئاوی دەریای ئیجە بەلەمەکەیان وەردەگەڕێت و دەخنکێن، ئەمڕۆ ناسنامەکانیان ئاشكرا بوو.

لە ڕووداوەکەدا ٣ منداڵ بە ناوەکانی (ی . ب. ا.) ، (ب. ی.)، ن. ی.) لەگەڵ دوو ژن بە ناوەکانی (س. ا) و (س. ا.)، وپیاوێک بە ناوی (گ. ی.) گیانیان لە دەستداوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ هاوڵاتی تورکیا کە لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی نایاسایی لە کارەکانیان دەرکراون و نانبڕاو کراون، دەیانەوێت لە شارۆچەی ئایڤالیکی سەر بە بالککەسیرەوە بپەڕنەوە بەرەو دورگەی میدیلی سەر بە یۆنان.

بەڵام لە ناوەڕاستی دەریای ئیجە بەلەمەکەیان کە بریتی دەبێت لە چووپێکی فووتێکراو هەڵدەگەڕێتەوە و ٦ لەسەر نشینەکانی دەخنکێن.

هەروەها ٨ هاوڵاتیش لەو کەسانەی لە ناو کەشتیەکەدا بوون ڕزگاریان بووە.

 

سەرچاوە: http://m2.shaber3.com/egedeki-faciada-hayatini-kaybedenlerin-kimligi-belli-oldu-haberi/1309629/?877282027

Show More
Back to top button