هەواڵ

ناسنامەی ڕزگاربووانی یەختە ژێرئاوکەوتووەکەی ئەمڕۆ ئاشکرابوو

یەکێکیان مامۆستای زانکۆبووە و بە بڕیارێکی حکومەتی تورکیا لەکارەکەی دوورخراوەتەوە

بەلەمێکی پەنابەران لە کەناراوەکانی یۆنان ژێر ئاو دەکەوێت و بەو هۆیەوە ٧ کەس گیان لەدەست دەدەن و ١٢ کەسیش ڕزگار دەکرێن. لە ئێستاشدا لە ناسنامەی هەندێک لەو کەسانە ئاشکرا کراوە کە ڕزگار کراون.

هەندێک لە ناوی ئەو١٢ کەسەی کە ڕزگار کراون ئاشکرا کراون بەم شێوەیەن، بەدرهان زەنبیل، یوسوف دێنیز، فاتمە ئشک، نازیر ئشک، ئەمانە ئەو کەسانەن کە ڕزگار کراون. ناوی دوو منداڵ ئاشکرا نەکراوە هەتا ئێستاش لە ژێر چارەسەرکردندان.

یوسوف دێنیز مامۆستای زانکۆ بووە لە زانکۆی سەلچوک بەڵام بە هۆی بڕیار لە بری یاسا لەلایەن حکومەتەکەی ئێردۆغانەوە لە کارەکەی دوور خراوەتەوە. لەگەڵ خێزانەکەی کە ناوی ئاریفە یوسوفە و لەگەڵ منداڵێکی ٦ ساڵان و ٢ ساڵانیدا هەوڵی داوە لە ڕێگەی دەریای ئیجەوە بچێتە ئەوروپا بەڵام لە دوای ئەوەی کە یەختەکە نوقم دەبێت هەتا ئێستا هەواڵی لە ژن و منداڵەکەی نییە.

ئەو ١٢ کەسەی کە ڕزگار کراون هەمویان تورکن و داوای مافی پەنابەریان لە یۆنان کردووە و ناوی خۆیان تۆمار کردووە

کارەساتی نوقوم بونی یەختەکە لە کۆتا خولەکدا ڕویداوە کاتێک کە یەختەکە زۆر نزیک بووە لە کەناراوەکانی دورگەکانی یۆنان خۆی کێشاوە بە بەردێکدا و بەو بۆنەیەوە نوقوم بووە ئەو کەسانەی کە لە نێو یەختەکەدا بوون خێزان بوون و زۆرینەیان کەسی ئەکادیمی و خوێندەوار بوون و کەیسی سیاسیان هەبووە بۆیە لە تورکیا هەڵهاتون، دوای ڕزگار بوونی ئەو ١٢ کەسەش وەک کەیسی سیاسی خۆیان ڕادەست کردووە و داوای مافی پەنابەریان کردووە، دەرکەوتووە ئەوانەی کە لە نێو بەلەمەکەدا بوون ٤ خێزان بوون.

دوێنێ سەرلەباینیەکەی ئەم بەلەمە ژێر ئاو کەوتووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە یەکێک لە قوربانیەکان منداڵێکی تازە لەدایک بوو ببوە و ٤ لە قوربانیەکان منداڵن، ٢ لە قوربانییەکانیش ئافرەتن.

https://boldmedya.com/2019/09/28/batan-bottan-kurtarilanlardan-biri-khkli-bir-akademisyen/

Show More
Back to top button