بیروڕاهەواڵ

مەعکەرۆنی بە دۆشاوی زوڵمەوە!

 

ڕۆژێک تێناپەڕێت کەوا هەوڵی زوڵمێکی نوێتر لە مێدیاکان بڵاو نەبێتەوە.

هەموو ڕۆژێکی مرۆڤێکی بێ گوناحی تر، وەک تیرۆرست مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بێ ئەوەی بە قۆناغێکی دادپەروەرانەی دادگایکردندا تێپەڕێت، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی تاوانی لەسەر بێت، بە بێ جیاوازیکردن لە نێوان پیاو، ژن و منداڵدا، دەخرێنە زیندانەوە.

سیستەمی دادپەروەری، وەک خۆیشیان ئاماژەیان پێدا، ئێستا وەک سەگی دەستی هەندێک کەسی لێهاتووە!

مامەڵەی کەیفیانە هەتا سەر بینەقاقایان گەشتووە، وڵات دیلی دەستی دەزگایەکی تاوانە کە هێشتا بە “دەوڵەت” ناو دەبرێت و، بە تەواوی لە خولگەی تۆڵە سەندنەوەدا هەنگاو هەڵدەگرێت.

لە حاڵی ئێستادا نزیکەی هەزار منداڵی بچوک و ساوا، لە زیندانەکاندا لەگەڵ دایک و کچانی گەنجی ئەم وڵاتە، هەوڵی مانەوە لە ژیاندا دەدەن.

 

ئەوەی هەتا ئێستا گومانی دەوڵەت بوونی پێدەبردرێت، ئێستا وەک دەزگایەکی تاوانکارانە بووەتە دەسکەلای دەستی هەندێک کەسی بەرژەوەندیخواز و ماستاوچی، یاخود هەندێک گروپ و ڕێکخراوی وەک ئەرگەنەکۆن،کە  لەبەرچاوی هەموو دونیا بە بێ ئەوەی شەرم و خەجاڵەتی بیانگرێت، تاوانی پاکتاوی ڕەگەزی ئەنجام دەدەن.

 

بیر لەوە ناکەنەوە کە ئەو ناوەندە شەڕەنگێزەی ئەمڕۆ فەرمانی لێوە وەردەگرن، ڕۆژێک دێت دەڕوخێت و لەبەردەم دادپەروەری و دادوەر و داواکاری گشتی ڕاستەقینەدا، حسابی کارەکانیان لەگەڵدا دەکرێت.

لێرەدا ئاماژە بە حاڵی سەدان هەزار هاوڵاتی بێ گوناح دەکەین، کە لە زیندانەکاندا دەرمانیان پێنادرێت و فەرامۆشیان کردوون هەتا بمرن، هەروەها کەسانێک ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپی کاربەدەستانی ناو زیندان بوونەتەوە، بە شێوەیەکی کەیفی و بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران مافەکانیان لە دەست دەرهێنراوە و ناچار بە ژیانی کولەمەرگی کراون…

لە ساڵی ٢٠٠٧ هەتا ئێستا چاودێری قۆناغەکانی دادگایی کردنی ئەرگەنەکۆن دەکەم و، لەسەر بنەمای ژیانی کۆمەڵایەتی، ئاماژە بە مەترسیەکانی ئەم ڕێکخراوە مەترسیدارە دەکەم. پاشان دواتر وەک زۆر  کەسی ئەو سەردەمە، هەستم بەوە کرد کە ئاکەپە خۆی لە سزادانی ئەم ڕێکخراوە مەترسیدارە دەدزێتەوە و، ئاماژەم بەوەدا گەر ئەم ڕێکخراوە بە سزای رەوای خۆیان نەگەن، ئەوا بە شێوەیەکی زۆر جددی تۆڵەی خۆیان دەسێننەوە و خوێنی هاوڵاتیان دەڕژن.

هەربۆیە پاش ماوەیەک، کاتێک چەندین جەنەڕاڵی ئەم ڕێکخراوە هێشتا لە زینداندا بوون، لە کاتی ئەنجامدانی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانیاندا کە لە مێدیاش بڵاو بوویەوە دەیانوت” کە هاتینە دەرەوە، بێ ئەوەی گوێ بە منداڵ و گەورە بدەین، تۆڵەی خۆمان دەستێنینەوە”.

یاخود ئەو کاتەی پەرینچەک لە زیندان هاتە دەرەوە و وتی “ئێستا سەردەمی تۆڵەیە”. لە یادگەی هەمووماندا هێشتا زیندووە.

بەڵێ ئێستا سەردەمەکە گۆڕاوە و لە سایەی ئێردۆغان و چواردەورەکەی کە لە چەندین جۆری گەندەڵیەوە گلاون، دەرگای زوڵمیان بۆ ئەم ڕێکخراوە خستۆتە سەر پشت و سیستەمی دادپەروەری و ژیانی کۆمەڵایەتی و تێگەشتنی دینیشیان ئیفلیج کردووە.

 

ئەمرۆ باسی یەکێک لەو رووداوە دڵتەزێنانە دەکەم کە مرۆڤ دەخاتە گریان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا.

پۆلیس دیسان هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و، وەک فەرمانبەردارێکی بڕیارە کەیفیەکان، دایک و باوکەکە کەلەپچە دەکەن و لەگەڵ خۆیان پەلکێشیان دەکەن.

بەم شێوەیە ٣ منداڵی تەمەن ٨،٥، ٣ ساڵان بە بێ خاوەن بەجێدەهێڵن.

لە ئەمەریکا گەر دایک و باوکێک منداڵەکانیان لەماڵەوە یاخود لە ناو ئۆتۆمبیلێکدا بەجبهێڵن و بیانەوێت کارێکی خۆیان لە دەرەوە بەجێبگەیەنن، گەر کەسێک سکاڵا لەسەر ئەو دایک و باوکە تۆمار بکات، دوور نیە کەوا سزا بدرێن و مافی سەرپەرشتیاری منداڵەکانیان لە دەست بدەن.

 

گریمان دایک و باوکەکە تاوانێکیان ئەنجامداوە و پۆلیس دەستگیریان دەکات، لە دوای ئەو ساتەوە سەرپەرشتیاری کردنی منداڵەکان لە ئەستۆی دەوڵەتدایە.

گەر لە ئەمەریکا شتێکی لەم شێوەیە ڕووبدات، پۆلیس و داواکاری گشتی و ئەو دەزگایەی پەیوەندیدارە بەم بابەتەوە، توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن. ئەو دایک و باوکە دەتوانن سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو پۆلیس و داواکاری گشتیە تۆمار بکەن و چەندین ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو وەربگرن. پاشان یاریدەدەری دەرونی بۆ منداڵەکانیان دادەنرێت، هەتا لە زیانەکانی ئەو ڕووداوە ڕزگاریان ببێت.

لە ڕاستیشدا کاردانەوەی خەڵکی ئەو وڵاتە بەرامبەر ڕووداوێکی لەو شێوەیە، بەسە بۆ ئەوەی دادگا فیدڕاڵیەکانی ئەو وڵاتە بخاتە جوڵە.

با بگەڕێینەوە تورکیا و ئەو زوڵمەی کە ئاماژەم پێدا. یەکێک لە پۆلیسەکان بەزەیی بە منداڵەکاندا دێتەوە و تەلەفۆن بۆ داواکاری گشتی دەکات. داواکاری گشتیش وەڵامێکی دەداتەوە، کە ئەگەر زۆرە لە داهاتوودا وەک بەڵگە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی پاکتاوی ڕەگەزی لە دەموچاوی بدرێتەوە” کاتێک دایکی بووە تیرۆرست، پرسی بە من کردووە؟”.

ئێستا لەم کاتەدا چەرخی زوڵم بەردەوامە لە خولانەوەی خۆیی و پێنوسەکانی ڕەحمەتیش بەردەوامن لەوەی لە دەفتەری قەهاری جەنابی حەقدا، تێبینیەکانی خۆیان بنوسن.

کچە تەمەن ٨ ساڵانەکەی خێزانەکە دەڵێت: دایکە هیچ نەبێت فیری دروستکردنی مەعکەرۆنەمان بکە ئینجا بڕۆ!

واتە ئەو دەزگایەی ئێوە بە دەوڵەتی ئەژمار دەکەن و لە ڕاستیدا وەک ڕێکخراوێکی مافیایی مامەڵە دەکات، ئەو منداڵە ساوایانەی بەو شێوەیە بە بێ خاوەن و برسێتی و تینوێتی جێهێشتووە.

ئەمەش یەکێکی ترە لەو تاوانانەی کە ئەو داواکاری گشتیە ئەنجامی داوە.

ئەوانەی فەرمانی ئەم جۆرە زوڵمانە دەدەن، لە کاتی هەڵبژاردندا دەم لە قسەکانی حەزرەتی عومەر وەر دەدەن و دەڵێن:

ئێمە لە ژیانی بەرخێکی قەراغ شاخەکانیش بەرپرسین و موزایەدا بەسەر ئەم جۆرە تێڕوانینە دینیانەوە دەکەن و درۆ دەکەن.

 

لێرەدا دەمەوێت سەرنجتان بۆ لایەنێکی تری ئەو زوڵمە ڕابکێشم کە هەتا ئێستا هەوڵی وێنەکردنیم دا و لەلای خۆشتان ئەوەی ئاماژەم پێدا ئاشکرایە.

لایەنێکی تری ئەم زوڵمە کە زۆر زیاتر لە خۆی پڕ ئێش و ئازارە ئەو خاڵەیە کە کۆمەڵگای ئێمەی پێگەشتووە.

ئاکەپە کە زۆر بە باشی دەزانێت موزایەدا بەسەر دین و هەستی دینیەوە بکات و، ئەنجامدانی ئەم زوڵمە بە دەستی ئێردۆغان، ئازارێکی پڕ پەندە بۆ موسوڵمانانی تورکیا و، ئاست نزمی و ڕۆچوونێکی قوڵترە بە ناو سەفالەتدا.

لایەنێکی تری پڕ ئازارتری ئەم وێنەیە ئەوەیە، ئەو دایکە داماوەی لەم کاتدا زیاتر لە خۆی بیر لە منداڵەکانی دەکاتەوە، کەوا چییان بەسەر دێت، ناتوانێت بە دڵێکی ئاسودەوە هاوار لە کچەکەی بکات و بڵێت” کچم خەمت نەبێت بچن بۆ لای خاتو خەدیجەی دراوسێمان، ئەو دەتوانێت یارمەتیتان بدات”.

 

یاخود کچە گەورە بتوانێت کاردانەوەیەکی لەم شێوەیە پشان بدات” دایکە خەمی ئێمەت نەبێت، دەچین بۆ ماڵی خاتو خەدیجەی دراوسێمان”.

ئاشکرایە کە چیدی کەس متمانەی بە دراوسێکەی نەماوە و دەمێکە مافی دراوسێیایەتی پێشێل کراوە.

لەوە دەچێت ئەو دڵە بچوکانە، چەندین ساڵە هەستیان بەوە کردبێت کە چۆنی لەلایەن خودی ئەو دراوسێیانەی خۆیانەوە فەرامۆش و پەراوێز خراون.

کێ دەزانێت؟ لەوە دەچێت هەر بە هێندەوە نەوەستابێتن و لە هەمان کاتدا بە لایەکی چاو سەیریان کردبێتن و وتبێتیان “ئەمانە سەر بە فەتۆن”.

ئەمانە قسانێک نین کەوا لە خۆمەوە دروستم کردبێتن. ماوەی ٥ تا ٦ ساڵە، چیرۆکی هاوشێوەی خزم و کەسوکار و دراوسێ نزیکەکان، دەبیستین.

 

کەم نین ئەوانەی لە ترسی ئەگەری ئەو تۆمەتانەی دەشێت بدرێتە پاڵیان، یاخود لە ترسی داهاتووی خۆیان حاشایان لە منداڵەکانی خۆیان کرد و بە تیرۆرست ناویان بردن. هەروەها کەم نیە ژمارەی ئەو حاجی و پیرە ڕيش سپیە دیندارانەی کە منداڵ و کەسوکاری نزیکی خۆیان بە گرت دا.

تەنانەت ئێمەیەک کەوا لە دووری دەیان هەزار کیلۆمەتر لە تورکیاوە دەژین، لەلایەن دۆستان و دراوسێکانمانەوە فەرامۆش کراوین و کاتێک ئەمانە بە چاوی خۆمان دەبینین، ئیدی لەلامان ئاشکرایە کەوا ئەو نمونە نەرێنیانەی دەیبیستین، چەند حاڵەتێکی دەگمەن نین و سەفالەت لە سایەی دەستی ئێردۆغانەوە، تەواوی کۆمەڵگای گرتۆتەوە.

 

واز لە دراوسێکان بهێنە، ئەوەی ئەم تابلۆیە پڕ ئازارتر دەکات ئەوەیە ئەم کچە بیر لە خاڵ و مام و کەسە نزیکەکانی ناکاتەوە و یەکەم ڕستە کە لە دەمی دێتە دەرەوە بریتی دەبێت لەم وشانە. ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە کەسانی بێ گوناح لەو کۆمەڵگایەدا چەندە فەرامۆشکراو و بێ خاوەن کەوتوون.

ئەوانەی بانگەشەگەلێکی ساختە و درۆی وەک “ئێمە پارێزگاری موسوڵمانانین”، دەخەنە پاڵ خۆیان و بە هەستی تۆڵەکردنەوە بەم شێوەیە بە ڕق و کینەوە مامەڵە دەکەن؛ ئەو هاوڵاتی و منداڵانەی بە هۆی جۆرە زوڵمانەیانەوە دووچاری دیمەنگەلێکی پڕ ئازاری لەو شێوەیە بوون، بە خودا دەسپێرم و داوای نزای خێریش لە ئێوە دەکەم، کە خودا ڕۆژانی دادگایکردنی ئەم زاڵمانەمان پێ پشان بدات، لە بەردەم دادگا ڕاستەقینەکاندا!

 

 

 

Show More
Back to top button