هەواڵ

مێژوونوسێکی ڕوس: تۆمەتبارکردنی گولەن بە کوشتنی کارلۆڤ بێ بنەمایە

ئەندریە زوبۆڤ مێژوونوسی بەناوبانگی وڵاتی ڕوسیا، سەبارەت بە کوشتنی ئەندریە کارلۆڤ باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەنقەرە وتی” تۆمەتبارکردنی گولەن بە کوشتنی کارلۆڤ بێ بنەمایە”.

دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسێکی تورکیا باڵیۆزی ڕوسیا کوژرا، مێدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی تورکیا، م.فەتحوڵڵا گولەن و بزاڤی خزمەتیان تۆمەتبار کرد بەوەی لە پشتی کردە تیرۆرستیەکەوەن.

مێژوونوسێکی ڕوسی  سەبارەت بەو بابەتە لە پەیجی تایبەتی خۆی دوا و وتی:”  تۆمەتبارکردنی م.فەتحوڵڵا گولەن بە کوشتنی کارلۆڤ تۆمەتێکی بێ بنەمایە، هیچ کەسێک هێندەی گولەن بە توندی ڕەخنەی کردە تیرۆرستیەکانی نەکردوە.”

 

زوبۆڤ لە بەشێکی قسەکانیدا دەلێت” ماوەیەکە سەرنجی کتێب و چالاکیەکانی گولەن دەکەم. لە کاتی پشووی ئەمساڵدا کتێبێکم خوێندەوە کە وتارەکانی گولەنی تێدا بوو. زۆر سەرسامی دەربڕین و بیر و هزرەکانی گولەنم. وەک کەسێکی شارەزا لە زانستی ئاینەکاندا، هزرەکانی گولەن بە تێڕوانینێکی  خاوێن دەبینم بۆ ئاینی ئیسلام. بەڵێ ئەو کەسێکی موسوڵمانە، بەڵام پێش هەموو شتێک ئەندامێکی ئوممەتی مرۆڤە ڕاستەقینەکانە. لەوە دەجێت کەسێکی مەسیحیش هەمان قسە بکات، بەڵام بە شێوازێکی جیا. خۆ لە ڕاستیدا دونیای شتەکان زۆر جیاوازە، دونیای هزرەکانیش ملیۆنەها جار لە دونیای شتەکان ڕەنگاورەنگترە. گولە لە بابەتی ئەوەی کە هەموو مرۆڤێک دەتوانێت هەست بە بوونی خودا بکات، هاوفکرە لەگەڵ قەشە ئەنتۆنی بلوم کە کەسێکی مرۆڤ دۆستە.”

 

زوبۆڤ لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات گەر دونیایەکی وەک ناو هزری گولەن دروست بوایە ئەوا شوێنێکی زۆر جوان دەهاتە بوون.

زوبۆڤ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت” گولەن زیاتر لە ٨ ملیۆن شوێنکەوتەی هەیە، هەربۆیە ئێردۆغان لێی دەترسێت، هەر بۆیە ئیسماعیل کەهرەمان سەرۆک پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆک پەڕلەمانی روسیای وت کەوا گولەن لە پشتی کوشتنی کارلۆڤەوەیە. بەڵام ئەوە دەزانم کە تۆمەتبارکردنی گولەن بەو تاوانە قیزەونە دوورە لە ڕاستیەوە.”

زوبۆڤ لە کۆتای قسەکانیدا ئاماژە بە نیگەرانیەکانی خۆی دەکات لەوەی هزر و کتێبەکانی گولەن لە ڕوسیادا قەدەغە بکرێت و لەو بارەیەوە دەلێت” من دەترسم کەسە ‘ئاقڵەکانی’ ئێمە هزر و کتێبەکانی گولەن قەدەغە بکەن. گەر کارێکی وەها بکەن، ئەوا تاوانێکی گەمژانە ئەنجام دەدەن، چونکە ئەم کارە موسوڵمانە شارەزا و دروستەکان نیگەران دەکات و گروپە توندڕەوەکان دڵخۆش دەکات. جگە لەوە گروپە تیرۆرستیەکان ڕقیان لە گولەنە، چونکە هیچ کەسێک هێندەی گولەن ڕەخنەی توندی لە کردە تیرۆرستیەکانیان نەگرتوە. کەس وەک گولەن بە ڕاشکاوانە ئاماژەی بەوە نەداوە کە تیرۆرستان دەچنە ناو دۆزەخەوە.”

http://haberrus.com/politics/2017/10/30/Rus-tarih-profesoru-Karlov-cinayetinde-Guleni-suslamak-asilsiz.html

 

 

Show More
Back to top button