هەواڵ

مێدیای ئاکەپە جارێکی تر چەواشەکاری لە قسەکانی م.فەتحوڵا گولەندا دەکات

 

مێدیای سەر بە دەسەڵاتی تورکیا، لە نوێترین هەواڵی چەواشەکارانەیاندا، چەواشەکاریان لە قسەکانی  م.فەتحوڵا گولەن ئەنجامدا کە لە میانەی وتاری ئەم هەفتەیەیدا کردی.

ئێرسۆی دەدە نوسەرێکی ڕۆژنامەی ستاری سەر بە دەسەڵات، لە تویتێکیدا ئاماژە بەوە دەدات کەوا م.فەتحوڵا گولەن فەرمانی کوشتنی مەتین کولنکی پەڕلەمانتاری ئاکەپەی دەرکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە مامۆستا م.فەتحوڵا گولەن لە وتارەکەیدا داوا لە هەموو لایەک دەکات کە لێبوردەبن بەرامبەر هەموو ئەو کەسانەی خراپەیان لەگەڵدا کردوون.

مامۆستا م.فەتحوڵا گولەن لە وتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە قەدەری شوێنکەوتنی ڕێگای پێغەمبەر و هاوەڵانی ئەوەیە کەسانێکی پیکبەدەست و پاچبەدەست بدەن بەسەرتدا و لە زیندانەکاندا ئەشکەنجەت بدەن.

نوسەرەکەی ڕۆژنامەی ستاریش وشەی “پاچ” ی لە وتارەکەدا دەرهێناوە کە هاوواتای و وشەی “کولونک” ی نازناوی یەکێک لە پەڕلەمانتارەکانی ئاکەپەیە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەمە فەرمانی کوشتنی ناوبراوە دراوە.

نوسەری ڕۆژنامەکە لە تویتەکەیدا مەتین کولنکی مەنشن کردووە و ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت” زۆر سوپاسی هەستیاریت دەکەم لەم بابەتەدا”.

ئەم قسانەی نوسەر و پەڕلەمانتارەکەی سەر بە دەسەڵات لە کاتێکدا کە مامۆستا فەتحوڵا گولەن داوا لە هاوسۆزانی بزاڤەکە دەکات کە خۆیان بۆ لێبوردن لە تەواوی ئەو کەسانە ئامادە بکەن کە خراپەیان بەرامبەریان ئەنجامداوە و دەڵێت:” ئێوە خۆتان بۆ لێبوردن لەو کەسانە ئامادە بکەن کە ئەزیەتتان داون. ئەوەی لەسەر شانی من و ئێوەشە بە لێبوردەییەوە لەو کەسانە بڕوانین کە بە پیک و پاچ کێشایان بەسەرماندا. خۆتان بۆ ئەمە ئامادە بکەن و گەورەیی بەم شێوەیە دەبێت”.

عوسمان شیمشەک سەرنوسەری ماڵپەری هەرکول کاردانەوەی بەرامبەر چەواشەکاریەکانی دەسەڵات پشاندا و پاش ئەوەی تەواوی دەقی قسەکانی مامۆستای بڵاوکردەوە وتی:” ئەوەی ئەمانە دەیکەن لە فێڵ و چەواشەکاری بە ئەقڵی شەیتانیشدا نایەت. لەلایەک دەڵێم ئەمانە نەزانن و نازانن وشەی “کولونک” چ واتایەکی هەیە، لەلایەکیش دەڵێم گەر سەیری پێش و پاشی ڕستەکەیان بکردایە دەبوو بزانن بە چ مەبەستێک بەکارهاتووە، نەخێرکاری شەیتانانە تەواوی سەرمایەی ئەمانەیە. ئەمەی خوارەوە ئەو بەشەی ڤیدیۆکەیە کە مۆنتاژیان کردووە و پچڕاندوویانە”.

Pes dedirten çarpıtma: Gülen ‘Af’ dedi; onlar yine ‘suikast’ çıkardı!

Show More
Back to top button