هەواڵ

میدیاکانی تورکیا لەبەرامبەر خنکاوەکانی دەریاچەی مێریج بێدەنگییان هەڵبژارد

دوای ئەوەی لەوە زیاتر نەیانتوانی لە زوڵم و زۆرداریدا بمێننەوە، خێزانی عەبدولرەزاق لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە یۆنان، ژیانیان لەدەستدا و بو بە بابەتی ڕۆژ لە تویتەر. چەندین کەسی بەنێوبانگ کارەساتەکەیان بە کارەساتێکی مرۆی لەقەڵەمدا.

ڕوباری مێریج کە سنوری نێوان تورکیا و یۆنان دیاری دەکات و لە چەند ساڵی ڕابردوودا بو بە گۆڕستان بۆ چەندین هاوڵاتی سوری. کۆتا قوربانیش لە ڕوبارەکە ئەو کەسانەن کە سەر بە بزاڤی خزمەتن و دەیانەوێت لەدەست زوڵم و ستەم تورکیا بەجێ بهێڵن.

ساڵی ڕابردوو لە مانگی تشرینی دووەم ٥ کەس لە خێزانی مادەن لەکاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە دورگەی میدیلی، لە ئاوەکەدا خنکان. رۆژی ١٣ ی شوباتیش کارەساتێکی لەوە گەورەتر لە ڕوباری مێریج  ڕویدا.  مامۆستای ئینگلیزی ٣٩ ساڵ ئوغور عەبدولرەزاق و مامۆستای تورکی ٣٧ ساڵ ئایشە عەبدولرەزاقی خێزانی دوای ئەوەی لە تەمووزی ساڵی ٢٠١٦ حکومەتی ئاکەپە لە کارەکانیان دوریان خستنەوە، هەردووکیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە بزاڤی خزمەت کارەکانیان لەدەستدا. و لەوە زیاتر نەیانتوانی لەو زوڵمەدا بمێننەوە و بڕیاریاندا تورکیا جێبهێڵن. لەو ڕێگەی بۆی دە چوون، ژیانی خۆیان تیادانا. ئەم ڕوداوە ناخۆشە لە تویتەر بو بە پرسی ڕؤژ. زۆرێک لە ناوداران داوایان کرد کە ئەوانەی بونەتە هۆکاری ئەم کارەساتە، دەبێت دادگای بکرێن. هارون باشی ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، کارەساتەکە ئەوەنەی لە ڕۆژنامەکانی یۆنان بوو بە باس، لە ڕۆژنامەکانی تورکیا نەبوو، ئەمەش جێی شەرمەزارییە. هەندێک لەو تویتەکان بەم جۆرە گوزارشتیان لە ڕووداوەکە دەکرد:

ئیسماعیل سایماز : دوای ئەوەی لە کارەکەی دورخرایەوە، مامۆستایەک و دوو منداڵ لەگاتی هەڵهاتنیان بەرەو یۆنان، لە ڕوباری مێریج گیانیان لەدەستدا. ئەم مرۆڤانە مرۆڤی ئێمەن. بەڕاستی ئەمە جێی شەرمە.

ئایکوت ئێردۆغدو : دوای ئەوەی لە کارەکەی دورخرایەوە، مامۆستایەک و دوو منداڵ لەگاتی هەڵهاتنیان بەرەو یۆنان، لە ڕوباری مێریج گیانیان لەدەستدا. ئەو منداڵانە تاوانیان چییە، بەراستی گوناحە، خوای ئەوانە سزا بدات کە بوونەتە هۆی ئەم زوڵمە.

Show More
Back to top button