هەواڵ

میدیاکانی تورکیا قوربانیانی ڕێگای دەریای ئیجە بە تیرۆرست ناو دەبەن

بەلەمێکی 16 کەسی لە شارۆچکەی ئایڤالک لە شاری باڵکێسیر بەمەبەستی گەیشتن بە دورگەی میدیلی لە یۆنان بە ڕێکەوتبوو دواتر لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاو کەوت، لە ئەنجامدا 6 کەس گیانیان لەدەستدا کە 3 کەسیان منداڵی ساوا و 2 کەسیان ئافرەت بوون، کەسێکیش بێسەروشوێن بوو. سەرنشینانی ناو بەلەمەکە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بوون کە لەدەستی زوڵم لە تورکیا ڕایانکرد بوو.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوی نزیک لە ئاکەپە، کەسەکانی ناو بەلەمەکەی بە تیرۆرست ناوبرد و کردی بە هەواڵ. هەرچەندە لە ناو کوژراوەکاندا 3 منداڵیش هەبوو، بەڵام میدیاکانی تورکیا هەواڵەکەیان بە شێوەیەک بڵاوکردەوە کە ئەو کەسانە هەموویان تیرۆرست بن.

ئەمەش نموونەی چەند هەواڵێکە لە میدیاکانی تورکیاوە سەبارەت بە ڕووداوەکە:

 

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/anadolu-ajansi-servis-etti-turk-medyasi-zulumden-kacarken-olen-bebek-ve-kadinlari-terorist-ilan-etti/

Show More
Back to top button