هەواڵ

مومتەزەر تورکئۆنە بە کەلەپچەکراوی دەبرێتە نەخۆشخانە

مومتەزەر تورکئۆنە یەکێک لە ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیرە بەناوبانگەکانی تورکیا، کە لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموز زیندانی کرا، ڕووبەڕووی مامەڵەیەکی نامرۆڤانە دەبێتەوە.

تورکئۆنە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زیندان باری تەندروستی تێک دەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
ناوبراو سەرەڕای ئەوەی تەمەنی ٦٣ ساڵە و بە هیچ شێوەیەک توانای هەڵهاتنی نیە، بەڵام وەک شێوازێک لە سوکایەتی پێکردن، بە کەلەپچەکراوی دەبرێتە نەخۆشخانە و وێنەکانیشی بڵاو دەکرێتەوە.
وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، سەرەڕای ئەوەی دەستی ناوبراو بە برینپێچ بەستراوە، بەڵام لەسەرو برینپێچەکەشەوە کەلەپچەی لە دەستکراوە و ڕەچاوی باری تەندروستی نەکراوە.
ناوبراو ماوەی ٣ ساڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسەکانی هاوڕێی کە پێشتر لە ڕۆژنامەی زەمان وتاریان نوسیوە، لە زیندانی سلیڤری ژیان بەسەر دەبات.
لە ماوەی ڕابردوودا هەریەک لە مومتەزەر تورکئۆنە، ئەحمەد توران ئاڵکان، شاهین ئاڵپای، موستەفا ئوناڵ، سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

Show More
Back to top button