هەواڵ

مومتازەر تورکۆنە ٥ رۆژە لە نەخۆشخانەیە

"باوکم هەر کاتێک دەمانبینێت داوای ئاومان لێدەکات"

 

پرۆفیسۆر دکتۆر مومتازەر تورکۆنە کە لە پاش هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەمموز دەستگیرکرا و ٣ ساڵە لە گرتووخانەی سیلیڤرییە، رۆژی پێنجشەممە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لە ئێستادا لە بارەی تەندروستی تورکۆنە هیچ زانیارییەکی نەدراوە و ٥ ڕۆژە لە یەکەی دڵ و دەمار لە نەخۆشخانەی مەهمەد عاکف ئەرسۆی بە هۆی کێشە لە دوو دەماری دڵیدا داغڵ کراوە. سڵا تورکۆنەی کچی پرۆفیسۆر تورکۆنەکە بۆ مێدیاسکۆپ لێدوانی دا رایگەیاند کە بینینی باوکیان کارێکی قورس بوو بۆیان و داواکاری گشتی کۆتا جار رۆژی هەینی پێشوو ڕێگەی پێداوون بیبین و لە دوای ئەوەوە هەموو داواکارییەکانیان رەتکردووەتەوە.

سڵا تورکۆنە ڕایگەیاند کە رۆژی پێنجشەممە دەبوایە باوکی تەلەفونی بۆ بکردنایە و قسەیان بکردایە بەڵام کاتێک ئەو تەلەفونی نەکرد، تووشی دوودڵی بوو و دەستبەجێ تەلەفونی بۆ پارێزەرەکەی کرد و لە پارێزەرەکەیەوە زانییان کە باوکی لە نەخۆشخانەیە. کە خێزانەکەی چوون بۆ نەخۆشخانە بۆ بینینی، ڕێگەیان پێنەدرا بڕۆنە ناو قاوشی حوکمدراوەکانەوە. سڵا تورکۆنە ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێش ئەوە لە داواکاری گشتی مۆڵەتیان وەرگرت بۆ بینینی باوکی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر. لەو ماوەیەدا داوای ئاو و خواردن و جلوبەرگی لێکردوون.

سڵا تورکۆنە باسی نیگەرانییەکانی کرد کە ئاو نادرێت بە باوکی و وتی “هەر کاتێک باوکم دەبینین، داوای ئاو دەکات. کە چووین بۆ ژووری تیشک، داوای ئاوی کرد، بەڵام ئەمجارە تەنانەت ڕێگەمان پێنەدرا ئاویشی بدەینێ. چاودێرانی نەخۆشەکان دەڵێن کە ئاوی دەدەنێ بەڵام کاتێک ئەو لە دوورەوە دەمانبینێت و داوای ئاومان لێدەکات، ئەمە وامان لێدەکات کە بیربکەینەوە لەوەی کە کێشەیەک هەیە. دوو دەماری دڵی بە تەواوەتی گیراون. ئێستا نازانین چ جۆرە چارەسەرێکی بۆ دەکرێت.”

مومتازەر تورکۆنە یەکێک بوو لە نووسەرانی ڕۆژنامەی زەمان و بە تۆمەتی ئەوەی کە بۆ ئەو رۆژنامەیە دەینووسی، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن حوکمدراوە.

http://www.tr724.com/mumtazer-turkone-5-gundur-hastanede-babam-bizi-her-gordugunde-su-istiyor/

Show More
Back to top button